دكتۆریكى زانكۆ بە دوو پرسگە دەگەیتە لاى!.

Monday, 14/06/2010, 12:00

938 بینراوە


ئەم بابەتە كە ئەینوسم بەو پەڕى ڕاستگۆى و ویژدانەوە ئەینوسم هەوڵ ئەدەم ئەوەى كە بینیومە باسى بكەم بۆ خوێنەران و ئەوانەى كە بەرپرسن لە زاست و زانیارى بزانن زانكۆكان ڕوخاون ، خاڵین لە معریفەدا لەسەر دەستى چەند بەناو دكتۆرێك مەبەستى من كولێژى پەروەردەى كەلارە
د.(ابراهیم قاسم پالانى) سەرۆك بەشى جوگرافیایە ئەم دكتۆرە من لە دوروو نزیكەوە هچ كێشەیەكم لە گەڵیدا نیە بەڵام كۆمەڵە شتێكم لێى بینیوە نەوەك هەر لە ئاستى دكتۆرى زانكۆدا نیە بەڵكو لە ئاستى ئەو كەسەیشدا نیە كە (ئەلف و بێ ى) نەخوێندووە هەڵبەتە من ڕێزى تەواوم هەیە بۆ ئەوانەى كە نەخوێندەوارن .
ئەم دكتۆرە لە ناو فیكرەیەكى بەعسیزمدا گەورە بووە هێندە خۆشەویستى بۆ ئایدیاى بەعسى لە ناو چوو هەیە بە دڵنیاییەوە بۆ نەتەوەكەى خۆى نیەتى ، گومانیشم لە ئەوە نیە لە ئەم كوردستانەدا كە لەسەر دەستى سەركردە بێحیكمەتەكانمان گەندەڵى تا سەر ئێسقان بە ناویدا ڕۆ چووە هەر ئەوانەى دوێنێ بەعسى بوون ڕۆڵەى ئەم میللەتەیان بە كوشت ئەدا ئەم ڕۆ لە شوێَنە گرنگەكاندا دادەنرێن ڕێزیان لێدەگیرێت .
ئەم نا دكتۆرە بە دوو پرسگە دەبێت بگەیتە لاى ئەگەر ڕێگەیشت پێ بدرێت، دوو مامۆستایەكى دیكەى لە ژێر دەستدایە كە یەكێكیان خاوەنى بڕوانامەى ماستەرە لە جوگرافیادا بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونى ئەم مامۆستایەش (م.نیران على حسین) لەگەڵ معید یكیش كە ناوى (م.ئامانج)ە خۆم بینیومە وەكو كۆیلە هەڵسوكەوتیان لەگەڵدا دەكات. جەنابى دكتۆر كە كچى جوان ئەبینێت وەك سەرخۆشى لێدێت دەچێتە دنیایەكى ترەوە چەندین جاریش مەبەستى خراپى بە كچە جوانەكان هەبووە كۆمەڵێك قسە لەگەڵ هەندێ كچدا دەكات بەهیچ شێوەیەك لە قسەى مرۆڤێك ناچێت كە تۆسقاڵێك ئەخلاقى تێدا بێت لە ئەو كاتەدا ئەگەر هەر كەسێك كەمێك ئەخلاقى هەبێت دەتوێتەوەو دەبێت بە ئاو لە شەرما ، ئەگەر بتەوێت تاقیكردنەوەیەك دووا بخەیت دەبێت دوو تا سێ كچى فوول سفورى سەرتەڵى گروپەكەى بۆ لا بنێریت، چاوى كوڕِ نابینێت دوور نیە لە ئەو كاتەى كە ئەو كچانەى جل و بەرگى سەرنج ڕاكێشیان لە بەردایە لە لاى بن، كوڕێك بیەوێت بەمەبەستى بینینى بچێتە لاى بەو پەڕى بێ ئەدەبى دەیشكێنێتەوە لە بەردەم كچەكاندا.
چەندین جار بینیومە وەكو ا تحادیەكان ئەو خوێندكارانەى كە تواناى بەرگرى لە خویان نیە زۆر بە توندى خۆى لێتوڕە دەكات دەیباتە ژورەكەی و دەرگاى لە سەر دادەخا و دەیەوێت بیكاتە كۆیلەى خۆى
ئایا ئەمە زانكۆیە؟ یان ئەو شوێنەیە كە خوێندكاران ئەخلاقى تێدا ئەدۆڕێنن ئەخلاق بە ئەو مانایەى كە خاوەنى بڕیارى خوت نیت بە هیچ شێوەیەك ئەوەى بیانەوێت بەسەرتدا ئەیسەپێنن چونكە ئەم كابرا ئێستا پیاوى یەكێتیە كوتلەى پیاوە پیرەكەیە .
پێتان سەیر نەبێت لە بەشى جوگرافیادا لە هەندێ وانەدا دەرچوون بە دەستى مە ڵبەندە نەوەك مامۆستاكان، حیزب بە تەواوەتى دەستى وەرداوەتە ناو كارى كۆلێژەكە بە گشتى و بە شى جوگرافیا بە تایبەتى.
نامەوێت درێژەى پێبدەم لێرەوە ئاگادارى جەنابى دكتۆر ئەكەم كە من چوار ساڵە ئەم كەمایەتیە لە تۆدا دەبینم، بۆیە گۆڕانى تەواو لە هەلس و كەوت و ئەخلاقى خۆتدا بكە چیتر ناوى دكتۆر پیس مەكە بەو كردەوە ناشیرینانەى كە هەتا ئێستا كردووتە ئەگینا بە بەڵگەوە بابەتى دیكەت لەسەر دەنوسم.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە