شاسوار مامە

https://www.facebook.com/shaswarmame21


گۆڕان بەرەو بەغداد

Wednesday, 10/03/2010, 12:00

1507 بینراوە


هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق كۆتایى هات و بزووتنەوەى گۆڕانیش كە بە لیستێكى سەربەخۆ بەشدارى لەو هەڵبژاردنەدا كرد و بەپێى ئەنجامە بەراییەكان سەركەوتنى بەدەستهێناوە و بزووتنەوەى گۆڕان بووە بە هێزى دووەمى هەرێم، هەڵبژاردنى ئەوجارەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق جیاوازى زۆرى هەبوو لەگەڵ هەڵبژاردنەكانى ڕابردوو بە تایبەت كە هەڵبژاردنەكە بە لیستى كراوە بەڕێوەچوو و هاوڵاتیان خۆیان نوێنەرى ڕاستەقینەى خۆیان دیارى كرد، هەروەها بەشدارى كردنى لیستى گۆڕان وەك لیستێكى سەربەخۆ گرنگى و بایەخى زۆرى هەیە لەسەر ئاستى ناوخۆى هەرێم و عێڕاق بە گشتى، چونكە هیچى دیكە نوێنەرایەتى كردنى كورد لە بەغداد بە دەستى دوو حیزبى دەسەڵاتدارەوە نابێت كە ماوەى چەند ساڵێكە نەیانتوانیوە لە بەرژەوەندى گەلى كوردستان بەشدارییەكى دروست لە پڕۆسەى سیاسى عیراق بكەن و لە بەرژەوەندى كوردستانیان هەنگاوبنێن، هاتنەكایەى لیستى گۆڕان وەك لیستێكى هەڵقوڵاوى ناو خەڵك و داخوازییەكانى كوردستان نەك بۆ كورد بەڵكو بۆ یاریكارانى پڕۆسەى سیاسى لە بەغداد گرنگى تایبەتى هەیە، بە تایبەت بۆ ئەو لایەنە عێراقییانەى مەبەستیانە كورد ڕۆڵى ئەرێنى ببینێت لە گۆڕەپانى سیاسى، لایەنەكانى دەرەوەى كوردستان لەعیراق لەدواى ئەو هەڵبژاردنەوە بۆ زۆرینەى ئەو بابەتانەى پەیوەستن بە كوردەوە گفتوگۆ لەگەڵ لیستى گۆڕان دەكەن و بە لیستێك مامەڵەى لەگەڵ دەكەن كە گۆڕانكارى لە شێوازى نوێنەرایەتى كردنى كوردستان دەكات و ململانێیى تەندروست دەكات لە ئاست بەرژەوەندییە نەتەوەیى و نیشتیمانییەكان. گۆڕان بە گەیشتنى بە بەغدادى پایتەخت بەڕاى چاودێران هاوكێشەى سیاسى دەگۆڕێت و كاندیدەكانى لیستى گۆڕان كە لە كەسانى خاوەن ئەزموون و بەتوانا پێكدێت بە وەلانانى بەرژەوەندییە تایبەتییەكان، كێبڕكێ و ململانێیەكى بەهێز دەكەن لەپێناو بەدەستهێنانى داخوازى و مافە بە دینەهاتووەكانى كوردستان كە تاكو ئێستا هەوڵى ئەوتۆى بۆ نەدراوە و بەشێكى ئەو هیوا و داخوازییانە وەك خەونى شاعیرانە لێى ڕوانراوە لەلایەن سەركردە سیاسییەكانى كوردەوە كە نوێنەرایەتى كوردیان كردووە لە بەغداد. تایبەتمەندییەكى دیكەى لیستى گۆڕان ئەوەیە كە حیزبێك ئاراستەى ناكات، بەڵكو بزووتنەوەى گۆڕان كە تەنها بزووتنەوەیەكى جەماوەرییە و لەژێر ڕۆشنایى بەرنامەى چوار ساڵى دیكە پارلەمانتارەكانى كۆشش دەكەن. ئەو هەڵبژاردنە گۆڕانى لە هەولێرەوە گەیاندە بەغداد و كارى ئێمەش كە لە هەمووى گرنگترە چاودێرى كردنى كارەكانى ئەو فراكسیۆنەیە بۆماوەى چوار ساڵى پارلەمانى عیراقى و بەئاگابوون لە كارەكانیان و هەڵوێستەكانیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە