كۆمەڵەى لاوانى باشوورداخستنى DTP شەرمەزار دەكەین..........

Thursday, 17/12/2009, 12:00

1412 بینراوە


ئێمە وەكو كۆمەڵەى لاوانى باشوور بەناوى هەموو ئەندام ولایەنگرانمان بەبۆنەى داخستنى پارتى كۆمەڵگەى دیموكراتىDTP بەتوندى ئەم بڕیارە ڕیسواو شەرمەزار دەكەین و ئەم بڕیارە بەبڕیارێكى نا ناتەندروست وبەدوبارە خواردنەوەى مافى گەلى كوردانى باكور و دژ بەیاسا ڕادەگەیێنین و وە لێرەوە پێیان دەلێین ئەو پرۆژەى كرانەوى چارەسەرى كێشەى كورد لە توركیا نەبە داخستنى dtpپارتى كۆمەڵگەى دیموكراتى و هێرش كردن بۆ سەر ناموسى كوردان و كوشتنى كوردەكان و هێرش كردنەسەر پارتى كرێكارانى كوردستان pkkو زیندانى كردنى گەورە بەدوا داچوونى كێشەى كورد وئازادى خواز بەڕێز(ڕێبەر ئاپۆ) و دەركردنى ئەندام پەرلەمانانى كوردچارەسەر نابێت بەڵكو ئەمە ماف لێسەندنە وە دژ بە مافى مرۆڤە. .ئێمەوەكو هەموولاوانى باشوور لێرەوە پشت گیرى خۆمان بۆ هەر تاكێكى ئازادى خوازى كورد و هە موو شۆرش گێڕێكى كورد و ئەندام و لایەنگرانى پارتى كۆمەڵگەى دیموكراتى رادەگەێنین و لێرەوە پشت گیریان لێدەكەین و دەوڵەتى توركیاش مەحكومو ڕیسوا دەكەین.

وە لێرەوە بانگەواز بۆ هەموو رێكخراوە كانى مافى مرۆڤ و یەكێتى ئەوروپا وهەموو پارتەكانى كورد وپارتەكانى جیهانیش ئەوانەى ئازادى خوازن داوایان لێدەكەین كە هەموو توانایەكیان بخەنە گەڕ بۆ ئازاد كردنى رێبەر ئاپۆ و گیراوەكانى كورد و ئازاد كردنى گەلى كورد و دان بە مافەكانمان بنێن.

دوبارە بەتوندى ئیدانەى ئەو كارە دڕندانەیەى توركیا ڕیسواو شەرمەزار دەكەین .......

بژى كوردو كوردستان بژى ئازادى خوازانى كورد بژى شۆڕش گێرانمان
.......
17_12_2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە