بـۆ/ وێب سایتی كوردستان پۆست - بەڕێز..روونكردنەوە

Monday, 01/11/2010, 12:00

1895 بینراوە


بەرێزان لە سایتەكەتان هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە لە ژێرناوی نیهاد بارزانی بڕی (250) دەفتەر دۆلاری لە هاوینە هەواری شنگلبانەی رواندز بەقوماركردن دەدۆڕێنێ , بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم روونكردنەوەیە بدەین :

1- بەرێز كاك نیهاد بارزانی تەنها بۆ جارێكیش نەهاتۆتە هەوارگەكەمان و تاوەكو ئێستاش هەر نەیبینیوە , بۆ ئەم مەبەستەش بەڵـگەی سەڵمێندراومان هەیە دەتوانن سەردانمان بكەن .

2- ملكۆ میرحاج باس لەوە دەكات كە بەرێز كاك نیهاد لە شەوی 25- 26/10/2010 هاتۆتە هەوارگەكەمان و ماوەتەوە ، بۆیە ئێمە ئامادەین لە بەڕێوبەرایەتی هەوارگە , كە ناوی هەموو ئەو گەشتیار و كەسانەتان پێ بدەین كە هاتۆنەتە هەوارگەكەمان بە ژمارەی خانووەكانیشیانەوە كاتی هاتن و دەرچونیشیان لەم بەروارەی كە كاك ملكو باسی كردووە .

3- ئێمە لە بازگەی هەوارگە كامێرای چاودێریمان هەیە و دەتوانن لەم بەروارەی كەوا نووسەر باسی لێوە كردووە سەردانمان بكەن و تەواوی ئەو كەسانە ببینن كە هاتوونەتە هەوارگەكەمان , بۆ ئەوەی هەمووخەڵـكی كوردستان دڵنیا بكەینەوە كە ئایا لەم بەروارە كاك نیهاد هاتۆتە هەوارگەكەمان. و ئێمە ئامادەین كە وێنەی فلیمی چاودێری نیشانی هەر كەسێك بدەین بۆ دڵنیابوونتان .

4- هەموو خەڵـكی رواندز و سۆرانیش دەزانێت كەوا هەوارگەكەمان هەوارگەیەكی گەشتیاریە و هیچ جۆرە قومارێكی تێدا ناكرێت و شوێنی قومارمان هەر نیە , بۆیە ئێوەی بەڕێز دڵنیا دەكەینەوە و دەتوانن سەردانمان بكەن .

5- وادیارە نووسەری بەرێز تاوەكو ئێستا هەوارگەكەمانی هەر نەبینیوە چونكە گەر هەوارگەكەمانی دیبوایە نەیدەنووسی هاوینە هەواری شنگلبانەی رواندوز لەبەرئەوەی ناوی هەوارگەكەمان (هەوارگەی پانكی گەشتیاریە لە رواندز) شنگلبانە تەنها ناوی یاریێكە لە ناو هەوارگە .

بۆیە داوا لە ستافەكەتان دەكەین كەوا هەواڵی ئەوها بێبنەما بڵاو نەكەنەوە چونكە لە راستگۆیی بەرێزتان كەم دەكاتەوە . وە هەر كەسێك بیەوێت دەتوانین بە بەڵگەوە بیسەڵمێنین كەوا بەرێز كاك نیهاد بارزانی لە بەرواری سەرەوە و پێشتریش سەردانی هەوارگەكەمانی نەكردووە و نەی بینیوە .



لەگەلأ رێزمان

بەڕێوەبەری خانووەكانی هەوارگەی پانك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە