سیفەتەکانی لیستی کوردستانی بە کورتی و بە کوردی

Friday, 17/07/2009, 12:00

2191 بینراوە


سەرۆکی لیستی بەناو کوردستانی لە زوربەی قسەکانیا قورسایی ئەخاتەسەر دوو شتی گرنگ کە گوایە ئەو دوو شتە سیفەتی سەرەکی لیستەکین. ئەو دوو شتەش نوێبوونەوە و ئاوەدانکردنەوەیە . ھەر جارێک گوێم لە فەقێ بەرھەم ئەبێ باسی ئەم دوو شتە ئەکا ، زیاتر ئەوەم لا تۆخ ئەبێتەوە کە بەرھەم و سەرانی ئەم لیستە یان نرخ بۆ خەڵکی دانانێن وە یان خەڵک بە نەفام لە قەڵەم ئەیەن . ئەگینا کەی ئەو دوو سیفەتە لەگەڵ لیستی کۆنخواز و کاولکەری کوردستانی یەتەوە . خۆ فەقێ بەرھەم ئەو راستییە باش ئەزانێ و رەنگە بیەوێ خۆڵ بکاتە چاوی خەڵکییەوە . بەڵام راستییەکە ئەوەیە کە فەقێ بەرھەم (فەقێی رێبازی جەلالیی) و مەسعودی فەقێی رێبازی خیانەت و سەرانی تری پارتی و یەکێتی تەنیا خۆیان ئەخەڵەتێنن . خەڵک باش لێیان تێ گەیشتوە و ئەو شیعارە سەوز و زەردانە ئیتر خەڵک ناخەڵەتێنن . ئەوەی راستی بێ لیستی کوردستانی بە تەواوەتی پێچەوانەی ئەو دوو وشەیەیە کە فەقێ بەرھەم کردوونی بە شیعاری لیستەکەی. ئایا فەقێ بەرھەم بە نیازە نوێکردنەوە لە چیا بکات ؟ لە پارتیا کە حیزبێکی بناماڵەیی خیانەتکارە ، یان لە یەکێتیا کە سەرۆکەکەی ئەوەنە کۆنخوازە سەرشۆڕ ئەکا بۆ مەسعود بارزانی دکتاتۆر و نەفام . ئەگەر فەقێ بەرھەم ئەیەوێ پێمان بڵێ کە خۆی نوێنەری نوێبوونەوەیە ئەوا ناماقووڵی کرد چونکە خۆی لە ھەموو سەرانی تری پاتری و یەکێتی کۆنخوازترە . ئەو بە حساب لە ئەوروپا و ئەمەریکا ژیاوە و سیستەمی دیمۆکراتی بینیوە کەچی بۆتە فەقێی رێگای جەلالی و خیانەت و داوا لە خەڵک ئەکا دەنگ بۆ بنەماڵەیەکی کۆنەپەرستی دکتاتۆر بەن . بۆ ئاوەدانکردنەوەکەش بە فەقێ بەرھەم ئەڵێم ، دەستی لێ مەیە با لەوە زیاتر بۆنی نەیەت . ئێوە و ئاوەدانکردنەوە کوجا مەرحەبا . ئێوە ئەوەی سەدام نەیتوانیبوو کاولی بکا ، لە بناغەوە ھەڵتان تەکان . ئێوە بەتەمان ئەخلاقی خەڵکیش بروخێنن و خەڵکتان فێری بەرتیل خواردن و مامە حەمەیی و ماستاوکردن کردوە و ھەرچی پێوەرە ئەخلاقیەکانە لنگەوقوچ پیشانی خەڵکی ئەیەن. ئەوەی جاش و خایەنە ئەیگرنە خۆتان و پاداشتیان ئەکەن، بەڵام کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان پشتگوێ ئەخەن. ١

خوێنەری بەڕێز ، لای من سیفەتی لیستی کوردستانی ئەمەی خوارەوەیە . جا ئەگەر ئەتەوێ دەنگ بەو لیستە بەیت ئەوا بە گەرەنتییەوە پێت ئەڵێم کە نە ئاوەدانی ئەبینیت و نە نوێبوونەوە . ١



لیستی کۆنەپەرستان

لیستی بەناو کوردستان


لیستی گەندەڵ و ملھوڕ

لیستی جاشان و سیخوڕ


لیستی ھەژدە ساڵ دزی

ھی فڕوفێڵ و گزی


لیستی مەسعود دیکتاتۆر

لیستی جەلالە سەرشۆڕ


لیستی بەرھەمی درۆ

لیستی دژ بە من و تۆ


لیستی مەلا بەختیار

خۆ بە زلزان و نادیار


لیستی کۆسرەتی رەسول

کەسی مردووی پارە و پول


لیستی ھێرۆی ئاخر شەڕ

لە ئاستی میللەتا کەڕ


لیستی نێچیری راوچی

تەڵەکەباز و داوچی


لیستی قوباد و مەسرور

لیستی مرۆڤی مەغرور


لیستی مافی کەس نەزان

ھی بڕینی بژیو و نان



لیستێ بەس کاتی دەنگدان

قیرتاوبکا کۆڵانان


لیستێ کە نانت ئەبڕێ

ئەیەوێ دەنگت بکڕێ


لیستێ کوردی لا سووکە

لیستێ تۆی لا بچووکە


لیستێ گەل بدۆڕێنێ

لەشکری دوژمن بێنێ


لیستێ دەنگی نەدەیتێ

بیت یەکسەر نانت ببڕێ


لیستێ وەفای بۆت نەبێ

لیستێ سیخوڕی ھەبێ


لیستێ مام رۆستەم دەرکا

پێشمەرگەی کۆن لە بیرکا


لیستێ ئەنفالی بیرچێ

چۆن متمانەت پێی ئەبێ


لیستێ وەزیرەکانی

ئەندامی پەرلەمانی


بەس بۆ چەپڵە دانرابن

نەخەڵەتێی چاک نابن


لیستێ تەنیا درۆ کا

چۆن پیاو دەنگی بۆ ئەیا


لیستێ کەرێ رەمزی بێ

بە بێ ھۆ جووتە باوێ


لیستێ دەستور بنوسێ

باکی بە میللەت نەبێ


لیستێ کە کاری پێت بێ

ئەوساکە تۆی لە بیر بێ


ئا ئەمە سیفەی بێ

نەکەی دەنگی بدەیتێ



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە