پاڵپشتی پارێزه‌رانی سه ربه‌خۆی سلێمانی ده‌که‌ین!.
Wednesday, 16/06/2010, 12:00
1102 بینراوە
ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 17/6/2010 هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌ک له پارێزه‌رانی سلێمانی ده‌ست پێده‌کات بۆ دیاری کردنی 15 کاندید له پارێزه‌ران بۆ به‌شداری کردن له کۆنفراسی گشتی پارێزه‌ران که له هه‌ولێر ده‌به‌سترێت . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مل ملانێ و کێشه‌یه‌کی ته‌واو که‌وتۆته نێوان سه‌رجه‌م پارێزه‌ره‌کان که سه‌ر به سه‌ندیکای پارێزه‌رانی سلێمانین . ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و سه‌ندیکایه به‌شکراوه له نێوان کوتله سیاسیه سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات وه‌ک یه‌کێتی و پارتی و گۆڕان . له‌به‌رابه‌ر ئه‌م سێ کوتله سه‌ره‌کیه کوتله‌یه‌کی تر پێک هێنراوه که ئه‌م کوتله‌یه سه‌ربه‌خۆن سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێکی سیاسی وحزبی نین و دژایه‌تیه‌کی ته‌واو ده‌کرێن له لایه‌ن سێ کوتله‌که‌ی تر که هاوپه‌یمانیه‌کیان پێک هێناوه هه‌موو هێزو ده‌سه‌ڵاتیان وه‌گه‌ڕ خستوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کوتله سه‌ربه‌خۆیه دوور بخه‌نه‌وه به‌شداری له‌و کۆنفراسه‌دا نه‌که‌ن مه‌به‌ستیانه کۆنفراسه‌که به ئاقاری حزبی بوونێکی ته‌واودا به‌رن . ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م کوتله سه‌ربه‌خۆیه زۆر به‌توندی داکۆکی له سه‌ر سه‌ربه‌خۆ بوونی یاسا ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت سنوورێک بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی دابنێن له ناو دام و ده‌زگا حکومیه‌کان به تایبه‌تی دادگاکان سه‌روه‌ری بۆ یاسا بگه‌ڕێنه‌وه . ئه‌م کوتله سه‌ربه‌خۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕان پاڵپشتیه‌کی ته‌واوی گۆڕانیان کردوه، به‌ڵام ئێستا نیگه‌رانن له به‌حزبی بوونی گۆڕان و ئه‌دای به‌رپرسه‌کانی بۆیه ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاندوه . وه‌له‌زاری هه‌ندێک له ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م پارێزه‌ره سه‌ربه‌خۆیانه ده‌ڵێن: گۆڕان ئێستا قه‌واره‌یه‌کی حزبین وه‌ک حزبه‌کانی تر سه‌ربه‌خۆییه جه‌ماوه‌ریه‌که‌یان له ده‌ست داوه وه‌ک حزب هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن واته له گۆڕه‌پانی جه‌ماوه‌ر دوور که‌وتونه‌ته‌وه ، ئێمه‌ش ته‌واوی هێزو توانا‌مان بۆ پشتگیری کردنه له جه‌ماوه‌ر و ناتوانین له ڕێی حزبی بونه‌وه جه‌ماوه‌ر به‌جێ بهێڵین واته (حزبی بوون به‌جێهێشتن و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له جه‌ماوه‌ره و گه‌ڕاندنه‌وه‌یه بۆ عه‌قڵی سیاسی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی)..
ئێمه‌ش وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ڕووناکبیرانی سه‌ربه‌خۆ ته‌واوی پاڵپشتی ئه‌و پارێزه‌ره سه‌به‌خۆیانه ده‌که‌ین هه‌موو تواناکانمان له پێناو سه‌رخستنیان به‌کار ده‌هێنین، ده‌ست خۆشی له هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان ده‌که‌ین ڕێگریه‌کی ته‌واو له‌ئاست ئه‌و ناپاک و گه‌نده‌ڵ و سپڵه‌لاورگه حزبیانه داده‌نێین و ڕووی نه‌فس نزمی تاک به‌تاکیان بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئاشکرا ده‌که‌ین . به‌و هیوایه‌ی ئه‌زمونی ئه‌م هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌ی ئه‌و پارێزه‌ره به‌ڕێزانه بۆ شاره‌کانی تر بگوێزدرێته‌وه،..
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست