کچەکانی ووڵاتەکەم ھەموویان (نیقاب) پۆشن!!!لە(فەیس بووک)ە!!!

Tuesday, 21/08/2012, 12:00

2850 بینراوە



(نیقاب) پێچە پۆشی واتە دەرنەکەوتنی ڕووخسار جگە لە چاوەکان... من نامەوێت باسی (نیقاب)بکەم لە ڕووی شەرعەوە من شەرع ناس نیم و نامەوێت وەک دژێکیش دژی بوەستم من ڕێزم بۆ ئایین ھەیەو تێڕوانینی خۆشم بۆ خۆمە وەک مرۆڤێکی ئازاد...ھیچ ترسێکیش وام لێناکات ئەم قسانە بکەم تا ئەو کاتەی قەڵمێکی ئازادم پێدەبێـت و بە ویژدانەوە ووڵاتەکەم خۆشدەوێت و لە نێو کەشتی ڕۆژنامەگەری لەگەڵ ھاوڕێ ڕۆژنامەنووسەکانم تا دەگەینە کەناری پێشکەوتن دەنووسین و دەنووسین ئەگەر وەک جارانیش لەسەر دیواری مزگەوتێکیش بێت جوانیەکان دەنووسین!ڕاستیەکان دەڵێین ئەگەر لە خۆ پیشاندانێکی ویژدانەوەش بێت.. باوەڕیش ناکەم دوای ئەم نووسینەم خۆپیشاندانێکم لە دژ سازبکرێت من تەنھا پەردە لەسەر جوانیەکان ھەڵدەدەم و ئاکاری ڕەوشت بەرزی ناشێوێنم چونکە من باوەڕم بە سنووربەزانی ڕەوشت نییە!!

ڕەوشت بەرزی ڕۆحی مرۆڤایەتیە یاسای بە یاساکردنی کۆمەڵگایە ڕەوشت بەرزی تەنھا ئەویاسایە نیە کە لە کۆمەڵگای ئێمە باسی لێوەکراوە !!
ڕەوشت بەرزی دەستووری ژیان و ڕاستگۆیی و گوێڕایەلی و یاسای دیالۆگ و ئاخاوتن وحورمەت گرتنی یەکتری و پاکی و جوانیکردنی سرووشت و دڵسۆزی لە کارو وەفایی وپاراستنی ئەمانەت و ئازایەتی و ڕێزی کات و بەرنامە ڕێژی تاک بۆ خودوکۆمەڵگاو ....ھتد !!بۆ گرنگی بابەتەکە دەمەوێت باس لەوە بکەم ئەمەی ئەمڕۆ ھەموومان پێوەی سەرقاڵین (فەیس بووک)ە حەیاتەکەیە ئەو فانووسە سیحریەیە کە ھاوڕێ ئازیزەکانی چەندین ساڵەت بۆ دەدۆزێتەوە و خۆشەویستان بە نھێنی لە درەنگی شەوانێک کۆدەکاتەوە!
ھاوسەرگیری دروست دەکات و بازاڕی کڕین و فرۆشتنە و مینبەری سیاسەتە و ئەگەر بە جوانی بەکاری بھێنین سەتڵەکەی عەزە قۆڵ بڕنیەپڕ فێل َو درۆ بێت باخچەیەکی پڕ پەپوولەیە بۆ ناسینی یەکتر و گۆڕینەوەی ئایدیاو یەکتر ناسین و بەیاد ھیًَنانەوەی منداڵی و گەڕانەوەیە بۆ باوەشی یادگاریەکان وپڕ ڕەوشەنبیریکردنی یەکترو زانینی دوا ھەواڵ ...ھتد زۆر لاپەڕەی ڕەش و سپی ھەن لە(فەیس بووک)ەکە باسی لێوە بکەین بەڵام ئەمجارە شتێکی زۆر گرنگ سەرنجی ڕاکێشام کە شەرمی پێوەدەکەم شەرمێک بۆ کچانی ووڵاتەکەم!!!! شەرمێک نەک بۆ بێ حوورمەتی بەڵکو شەرم دەکەم من کۆمەڵگایەکی وام ھەیە تا ئێستا !!شەرمێک لە دەرەوەی ووڵات لە (فەیس بووک)ە بۆ کچانی ووڵاتەکەم بەڵێ ئەو کچانەی فریشتە ئاسان و کۆمەڵگاکەم بێ پرسی ئەوان (نیقاب)پۆشیانی کردون لە (فەیس بووک)ە ئەو کۆمەڵگایەی لەڕووی ئابووری و بنیاتنانەوە و ئازادی ڕادەربڕین ولەڕووی سیستەمی ژیان و مۆدەوە زۆر گۆڕاوە بە بەراورد لە ماوەکانی پێشوو بەڵام بۆ کۆنتڕۆلکردنی ھزری مرۆڤایەتی بە یاسایەکی پاک و پێشکەوتوو وەک خۆی ماوەتەوە..کچێک ڕەنگە لە واقیعی ڕۆژانەی خۆی بیرکردنەوەیەکی ئازادانەی ھەبێت و ماددیانە دوور لە رووحانیەت بیر بکاتەوە بەڵام لە بەیجی (فەیس بووک)ەکەی وێنەی گۆرانیبیژێکی بیانی داناوە یان وێنەی گوڵێک یان ھەر شتێکی تر...بەڵێ ئەم ئەژدیھایە نەخۆشەی شەڕەف بەزان و نەپاراستنی ئەمانەت وایکردووە کچێکی بەستەزمان کەوێنەیەکی خۆی دانا کوفرێک دەکات و ئەم وێنەیە لە نێو مۆبایلی نەخۆشەکان پیاسە دەکات :(ھا ئەوە دەنکەکەمە !جوانە!.....)ھەزاران درۆی تر یان ئەگەر کچێک ڕازی خۆی دەربڕی و زانرا کێیە ھەزاران دیعایەی بۆدەکرێت و کێشەی بۆ دروست دەکرێت و دەیخەنە ئەمری واقیع وناسکی و جوانی ئەم پەپوولەیە بەبەردبارانی کۆمەڵگاو کۆیلەکردنی ئەم پەپوولەیە لای مرۆڤە سەقەتەکان بۆ نێو قەفەسی ئارەزووە ماندوو پیسەکانی ئەو ڕاوچیانە بە وە کۆتایی دێت :(من چیت پێدەڵێم دەبێت بیکەیت ...ئەگینا نھێنیەکانت دەزانم و پاشانیش بڵاویدەکەمەوە و ئەنجامی بڵاوکردنەوەشی دەزانیت چییە!؟بەڵێ دەزانیت!!....)ئەمانە ھەموویان فاکتەری بە (نیقاب)کردنی ئەو کچە گوناھانەن..یاخود ئەگەر سبەی کچێکی دراوسێکەم ھەر لە دڵ سافی خۆی و بە واقیعیانە ویستی چەند کچێک یان کورٍِێک بناسێت و تەنھا ڕەفاقەتیان بکات زۆر بە پاکانە وێنەیەکی منداڵی خۆی یان وێنەیەکی جەماعی لەگەڵ ماڵەوەی خۆیان لە سەفرەیەکە یان وێنەی قۆناغەکانی زانکۆی لەگەڵ ھاوڕێکانی دانا ئەوە ھەر بۆ سبەی لە گەڕەکەکەم دۆڵ وزووڕنای بۆ لێدەدرێت وسومعەی ئەو ماڵە چوو!!!من بە بەڵگەوە چەندین کەسی سیاسی و لە خانەوادەی تێگەیشتوو و ڕەوشەنبیرو چەندین چالاکوانی بواری ژنان ھەن وێنەی خۆیان دانەناوە کەچی لە کاتێکە شەڕی ژن و پاراستنی مافی ژن لەگەڵ ھەموو ژەمێکیان بەرمەجە کراوە و لە واقیعی کاریشە لە نێو جیھانی فراوانی (فەیس بووک)ە وێنەی گوڵیک یان سونبولێکی داناوە ھەشیانە ناوەکەشی گۆڕیوە !!!بەڵێ ئەمانە ھەمووی شەرمن کە من دەیبینم !زۆر جار دەڵێم ڕەنگە پیرۆزی ئایین بێت ئەو نیقابەی بۆ کچەکانی شارەکەم داناوە لە (فەیس بووک)ە بەڵام ھەر لە سێرچ کردنی ھاوڕێکانم چەندەھا خوشکی حیجاب پۆشی بەڕێزیش دەبینم و وێنەی خۆشی داناوە و چەندەھا ھاوڕێشی ھەیەو بەرائەتیشی تا ئاسمانەکان پاکی ئەو کچە نیشاندەدات ..من لە مامۆستایەکی ئاینیم پرسی نەزەر تەنھا بۆ پیاوە!!؟ووتی :(بۆ ژن وپیاوە)!!! من تێناگەم ئەگەر بۆ نەزەر و تێڕامان وێنەدانانێک حەرام بێت ئەی خۆ باشە ئافرەتیش بە تێڕامان سەیری پیاو بکات ئەویش ھەر نەزەرە کەواتە دەبێت پیاوەکانیشمان وێنەی تفەنگێک یان قەڵەمێک یان سونبوولێک بۆ خۆیان دابنێن خۆ زۆربەشیان پیاوی ئاینیشن و وێنەی خۆشیان داناوەو ڕیکلام بۆ خۆیان و لایەن و ئایدیاکەی خۆشیان دەکەن کە کەمترین مافی تاکە لە ھەمووکۆمەڵگایەک وھیچ کێشەیەکیشی نییە!لێرەوە دەپرسم ئەی بۆ ئەو کچانە دەتوانن وەک بێژەر لە کەناڵە ئاسمانیەکان و وەک پارێزەر لە دادگاکان و وەک پزیشک لە نەخۆشخانەکان و .....ھتد بەوپەڕی ئازادیەوە لەکار و دوای کاریش ڕووخسارولارولەنجەی خۆیان نیشان بدەن بەڵام لە (فەیس بووک)ە (ئەنجلینا جۆلی و ئەلیساو نانسی عەجرەم و....ھتد)بکەنەوێنەی سەرەکی خۆیان و نەتوانن پێناسەی ڕاستی خۆیان بکەن !!!خۆ جاری وایە کوڕێک وێنەی کچێک دادەنێت بۆ گاڵتەکردن یان تاقیکردنەوەی کەسێک یان ھاوڕێکەی یان بۆ کڕینی کارتێکی(کۆڕەک و ئاسیا سێل)واقیعی مرۆڤایەتی خۆی بە ماسکێکی پیس پیستر دەکات!! ئەم کۆمەڵگایەمان وایکردووە ھەموومان نەخۆش بین وبرسی بین وتێنەگەین پاراستنی ئەمانەت چییە!کچێک ئەگەر وێنەیەکی خۆی دانا مولکی من و تۆ نیە بڵاوی بکەین و لای خۆمانی سەیڤ بکەین! ئێمە ھاوڕێیەتی و عیشق و ھاوسەریەتی بەیەک چاو سەیردەکەین!لەسۆنگەی ڕاڤەکردنمان بۆ ئەم سێ قۆناغە جیاوازە کە گووتی :(مەرحەبا...)ئیتر تەواو ئەو کچەیە کەلکی نەما ..چەند خۆشە بزانین ھاوڕێیەتی چیە!؟وبزانین عیشق بۆ!؟
بزانین ھاوسەرگەری چی بەدوادادێت و چی گەرەکە!؟بۆیە دەڵێم تۆی گەنج نەختێ ئەمانەت بپارێزە و با من و تۆی کوردیش لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوشت بەرزی نەختێ لەزەت لە ژیان وەربگرین بە مرۆڤ بوونمان بیسەلمێنین پێشکەوتن تەنھا بە ئاخر مۆدێلی سەیارە و مۆبایل و جل و بەرگ و قژ نیە!بەڵکوو بە دڵسۆزیمانە بۆ کۆمەڵگاو بە جددی بوونمانە بۆ کارو بەبەرنامەڕێژیمانە بۆ ژیان وتۆی کچیش ئەم (نیقاب)ەت لە (فەیس بووک)ە فڕێ بدەو بەسە بۆ ماکیاج کردنی خەیاڵەکانت لەم دوونیای پڕ خەونەت ئەوە کەشتی واقیع ھات بە ووریایانە ئەم سەفەرەت بکە ئازیزم!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە