په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌جیاتی كرینی ئۆتۆمبێل چاره‌سه‌ری بریندارانی كیمیایباران ده‌كه‌ن
Thursday, 05/08/2010, 12:00
1318 بینراوە
له‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ناوازه‌دا په‌ڕله‌مانتارانی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌ڕله‌مانی كوردستان بڕیاریاندا ئه‌و بڕه پاره‌ی كه بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل بۆیان ته‌رخانكراوه، به‌هاوكاریی به‌رنامه‌ی به‌خشینی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام، (50) برینداری بۆردومانی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه به‌و پاره‌یه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌رێگه‌ی دوو ده‌زگای ره‌سمییه‌وه كه وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان‌و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ن، ئاماده‌كاریی بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی برینداره‌كان به گوێره‌ی پێویستیی‌و قورسیی برینه‌كانیان‌و به ره‌چاوكردنی دادگه‌ریی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی ئه‌ندامی په‌رله‌انی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بریاریدا بری 48 ملیۆن دینار بۆ هه‌رئه‌ندام په‌رله‌مانێك سه‌رف بكات به‌مه‌بستی كرینی ئۆتۆمبیل ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بریاریماندا ئه‌و پاره‌یه له‌پرۆژه‌یه‌ك خه‌یریدا سه‌رف بكه‌ین یه‌كێك له‌پرۆژه‌كه ئه‌وه‌بوو بریارماندا (50) برینداری كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێ ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان."
ناوبراو وتیشی: "ئێمه بۆ دیاریكردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌پێویستیان به‌چاره‌سه‌ره سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌مانكرد بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وبریندارانه، ناوبراو وتیشی: بێگومان به‌ركه‌وتوانی كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش زۆرن به‌ڵام ئێمه بریارمانوه كه(50) كه‌س له‌و بریندارانه به‌چه‌ند وه‌جبه‌یه‌ك بنێرینه ده‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردن."
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گۆران ئه‌دهه‌م قایمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: "به‌راستی ئه‌و هه‌ڵوێیسته‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی زۆر گرنگه‌و هه‌نگاوه‌كه‌شیان خزمه‌تكردنێكی گشتییه‌و پێویسته سه‌رجه‌م به‌رپرس و ده‌زگاكانی تری حوكمی چاو له‌و هه‌نگاوه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ن بۆیه من لێره‌دا زۆر سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌م."
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست