بۆنی غه‌ریبی تۆ
Sunday, 27/01/2013, 12:00
1920 بینراوە
بۆنی غه‌ریبی تۆ له‌جه‌سته سارده‌که‌م دێت
بۆنی تۆ له حه‌رفه خوێناویه‌کانی یاداشته‌کانم تک تک ئه‌تکێت
بۆنی شوێن پێکانت و بۆنی قژه ئاڵۆزه‌کانت له‌ژووره ته‌نیاکه‌م دایه
تۆتاکه مه‌خلوقیت بێ‌شک بۆن خۆشترین بۆنت هه‌یه
ناهه‌رگیز هیچ حه‌رفێک وه‌ک تۆ بۆنی نیه
هیچ له‌م ووشه ته‌رانه نابینم که‌بۆنی تۆی لێ هاتووه
هیچ جه‌لادێکیش بۆنی تۆی نیه
هیچ فریشته یه‌ک ناتوانێت بۆنی تۆ بکات
نا هه‌رگیز بۆنی رووحی تۆ ته‌نیا به‌سه‌ر جه‌سته‌ی منه‌وه‌یه
نا نا هه‌رگیز تارمایی تۆ له‌جه‌سته خوێناویه‌که‌ی مندا وه‌کوخۆرێکی بێ بۆنه
من هه‌رگیز بۆنی تۆم نه‌کردووه
هه‌رگیز روخساری تۆ رووحی تۆم دیل نه‌کردووه
بۆساتێکیش بۆنی تۆ سروشتیان پر نه‌کردووه
تۆ مه‌خلوقێکی به‌ویستی خۆت درووستکراویت
به‌ویستی خۆت جه‌نگت له‌گه‌ڵ ئاسمان و خۆر به‌رپا کردووه
تۆ که‌شه‌ری خۆت پێناکرێت بۆ شه‌ری من ئه‌که‌یت
تۆکه ناتوانی له شه‌پۆله‌کانی رووحی مندا مه‌له بکه‌یت
چۆن ئه‌توانیت دره‌خته سوتاوه‌کانی ناو ژووره‌که‌م بکووژێنی ته‌وه
تۆ که‌ناتوانی بستێک له‌خاکی خۆت بفرۆشیت
چۆن ئه‌توانیت نیشتیمانی من داگیر بکه‌یت
نا هه‌رگیز ئه‌وه بۆنی تۆ نه‌بووه
به‌سه‌ر مندا هاتووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست