بابەسبێ پێشێل كردنى مافەكان....!!

Wednesday, 21/10/2009, 12:00

2111 بینراوە


*...مرۆڤەكان پاش ئەوەى دێنە سەر زەوى پێویستیان بە ئاشنا كردنى مافەكانیان هەیە بۆ ئەوەى لە لایەن خودى هاوشێوەى  خۆیانەوە لە ئازار و چەوسانەوە بە دووربن.مناڵانیش ئەو مرۆڤە ناسكانەن كە تا تەمەنێكى دیاری كراو كە بتوانێت  بە واقیعى و كردارى پشت بە خۆى ببەستێت پێویستە ویڕاى ئەوەى لە ژیر چاو دێرى دابێت بۆ ئەوەى تەندروستى  باش بێ لە هەنكاتدا دەبێت ئەو مافەى پێبدرێت كە بە پێ قۆناغ بەندى گەشەى جەستى و عەقڵى بۆ مرۆڤى سەردەم  دیارى كراوە ,لە هەر قۆناغێكى گەشە كردنى جەستەى دا بە جۆرێك پەروەردە كرێت كە ئایندەى ڕۆشنتر بكات و لە ژیانێكى بەختەوەردا بگوزەرێت .ئەم جۆرە پەروەردە كردنە پێویستى بە گەشە و پەخش كردنى فكر و فەلسەیەكى  مرۆڤ پەروەر و ئینسان دۆست هەیە.ئەگەرچى لە زۆرینەى وڵاتانى جیهان لە رۆژى جیهانى مناڵاندا,لە رۆژى جیهانى لاواندا, لە رۆژى جیهانى ئافرەتاندا ,لە رۆژى جیهانى كرێكاراندا وبەكورتى لە زۆرترین مناسەبە و یادەكاندا , سەرجەم  دەسەڵاتدەرانى ئەو ووڵاتە زۆر بەڵێن و پەیمان بە مرۆڤەكان دەدەن بۆ ئەوەى ئایندەى مناڵەكانیان وەكو خۆیان لە  ژیانێكى پر لە كێشە و نەهامەتى دا نەژین.بەڵام كاتەكان دەرۆن بە ڵێنەكان هەر خۆیان نوێ دەكەنەوە لە  كرداریشدا بە شێوازى كیسەڵیش هەنگاو ناندرێت بۆ بە دەستهێنانى مافەكانى مرۆڤ بە كرێكاران و منداڵان و  ژنان و لاوانەوە.لە زۆر وڵاتاندا مناڵان و لاوان نەك ماف پێدەدرێ و باش پەروەردە دەكرێن بەڵكو ڕوبەڕووى هەڕەشەى  كوشتن و برسى كردن و ئاوارەیى و زیندانى دەبنەوە,بۆ بە كارهێنانى ئارەزووە سیكسى یەكان سوكایەتییان  پێ دەكرێت لەلایەن دەستەى مافیایەوە كڕین و فرۆشتنیان پێ دەكرێت.لە عیراق و كوردستانیشدا ئەگەرچى  یەكێكە لەو وڵاتانەى كە پر لە سامانى و كانزاو نەوت و كەرەستەى خاوى جۆراوجۆرى پیشەسازى و زەوى زۆرى  بە پیتى بەرهەمى جۆراوجۆرى كشتوكاڵى و...,...هیتد بەڵام مناڵان و لاوان و ژنان لەو پەرى نابەرابەرى و نا یەكسانى
و پر توندوتیژى و كوشتن و ژیانێكى كولە مەرگى دا دەژین .ماوەى چەندین ساڵە دەسەڵاتى درندەى بەعس روخاوە  بەعیساب لە ژێر پەرچەمى دەسەڵاتى یەكێتى فیدراڵى عیراق و ئۆپۆزیسیۆنەكانى دوێنى عیراق بە هەموو باڵا جۆراو  جۆرەكانەوە پروپاگەندەى بۆ دەكەن و باس لە باش بوونى پاراستنى ئەمنێت و باشبوونى ژیانى خەڵك دەكەن.مناڵانیش  وەكو گەورەكان چاوەڕوانى دروستبوونى كۆمەڵگەیەكى ئاسوودە و بەختیاریان دەكرد,كە لە سایەى دەسەڵاتێكى  مەدەنى و سیكۆلاردا ئەوانیش خۆش بەختبن و بەپێى ئارەزووە ئینسانییەكانی خۆیان هەنگاوبنێن و گەورەكان و حكومەت
و بە فێر كردنى پەروەردەیەكى سەردەمیانە و دروست كردنى ژینگەیەكى خاوێن و هاوتابێت و شایستەبێ بە ژیانێكى  سەردەمیانە هەمووان هاوكاریان بن بۆ سەركەوتن و بە دیهێنانى ئاسۆى ڕوونى دواڕۆژى بە ختیاریان.بەڵام ئاواتەكانى ڕبردووى زۆرینەى هاوڵاتیان بە گەورەو بچوكەوە پێچەوانە بوونەوە ,هەموو ئاواتەكان بوونە خەیاڵ و ئەندیشە قەتیس كران لە ژێر چاوەروانى هەر تاكێكدا مانەوە.لە ڕۆژگارى ئەمرۆدا مناڵان لە جیاتى ئاسودەیى و خۆشگوزەرانى لە عیراقدا لە دڵە رەوكێ و ترس و خۆڤدا
دەژین,لە ماڵەكانى خۆیاندا یاخود لە بازاڕ و شوێنە گشتى یە كان لە گەڵ باوك و دایك و خوشك و براكانیان بە شێوەیەكى نا  ئارام و دەم نا دەم گوێیان لە دەنگى بەرز دەبێ و ڕادەچڵكێن,پاش كەمێكى تر هەواڵى كوژرانى خزمێك یان دراوسێك یا  ئەندامێك لە خێزانەكەى خۆیان پێدەگات و ژیانى ئارامیان لێ دەشێوێت.بە هۆى گرانى ڕۆژ بە ڕۆژى كاڵاكان لە بازاڕدا زیاتر و بڵاوبوونەوەى بێكارى و تەئمین نەبوونى ژیان و بەر دەوام بوونى تەقینەوەكان و كارى تیرۆرستى و شەڕى جۆراوجۆرى عەشیرەتى
و مەزهەبى و حیزبى و نەتەوەیى و ...و...هیتد.بڵاوبونەوەى زیاترى گەندەڵى و دزینى سەروەت و سامانى ووڵات لەلایەن دەستەیەكى مەشەخۆر و دژ بە مرۆڤایەتى بۆتە هۆى زیاترى گەشەسەندنى هەژارى لە وڵاتدا .هەر بۆیە بە شێكى زۆر لە مناڵان و گەنجان بە نا چارى واز لە خوێندن دەهێنن و لە گەڵ گەورەكان كارى تاقەت پروكێن دەكەن لە سەر شەقامەكان,زۆر جار مناڵانیش  دەكەونە بەر شاڵاوى كوشتن و لە ناو چوونى لاشەى ناسكیان یان كەم ئەندام دەبن بە درێژایى ژیانیان ئەمە چارەنووسى مناڵان و  گەنجان و لاون و ژنانى عێراقەى سەردەمى ئەمرۆیە بۆ گوران و باشتر كردنى چارەنووسى ئایندەى مناڵان و تەواوى تاكى كۆمەڵگاى عێراقى بێگومان بەندە بە هەڵسوڕانى هەر تاكێك بۆ ئایندەیەكى باشتر .......
[email protected]
21/10/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە