داوا لە هەموو خەڵكی بەشەرەفی خانەقین ئەكەم, دەنگ مەدەن بە لیستی هاوپەیمانی

Thursday, 28/01/2010, 12:00

1384 بینراوە


مەردم خانەقین ئێمە هەمیشە بەشمان خوراو بووە. ئێمە هەمیشە بە قسەی ئەم و ئەو بڕوامان كردووە, نەك لەبەر ئەوەی خۆش باوەڕین یاخود گێلین بەڵكو لەبەر ئەوەی ویستومانە باوەڕ بكەین. ویستومانە ئەو هەموو ئازەرەی كە دیومانە كۆتایی بێت ویستومانە تەعریب و تەسفیرمان لەبیر بچێتەوە بۆئەوەی بێ ئاوات نەبین ناچار بووینە بڕوا بە درۆكانیان بكەین. 
ئێمە لە ڕۆژانی شاخ و شەری پارتیزانی بەئەركی سەرشانمان هەستاین و چەندەها رۆڵەی قارەمانمان هەبووە كە بەخوێن و ماندووبونی ئەوان ئەم ئەزمونەی ئەمڕۆی كوردستا هاتۆتە كایەوە.
دوای پرۆسەی ئازادی ئێمە چەندەها جار كورد بوونی خۆمان دوپات كردۆتەوە. بە سەدان پەیام و بەڵێنمان دەدەنێ هیچی بەجێناهێنن بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ بەدیڵێكی تری كوردی نەبوو هەموومان بەرەو سندوقی دەنگدان رۆیشتین وە بەناچاری دەنگمان بە لیستی كوردستانی دا. بەڵام هەڵبژاردنی ئەم جارە جیاوازە.
هێشتا هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستی پێنەكردووە, مەلا بەختیار نامامۆستا موحسنی ناردووە بۆ خانەقین بۆ جەواشە كردن و ترساندنی خەڵكی. ئەم زاتە كەوتۆتە تەهدید كردنی خەڵكی بە نان بڕان و دەركردن لە لایەكەوە بە جۆرەها بەڵێنی بێ بەر لە لایەكی ترەوە. ئەگەر ڕاست ئەكا ئەوە كاتەی كە مەسئول مەڵبەندی خانەقین بوو بۆ جگە لە دزی و بێئەخلاقی هیچی تری ئەنجام نەئەدا. ئەم پیاو باشەی یەكێتی باخێكی گەورەی هەیە لە سەر گردێك لە قەراغ ڕووباری ئەڵوەن. ڤیلایەكی سێ تەبەقەیی تێدا درووست كردووە تەنها بۆ ڕابواردنی خۆی و سەرانی تری یەكێتی لەگەڵ سۆزانیە عەرەبەكاندا. ئەمە جگە لە سەروەتو سامانەكانی تری.
ئێستا هاتووە وە بەناوی زاوای جەبار فەرمانەوە قسە دەكات. ئەگەر جەبار فەرمان بە دونیاوە بوایە دەمێك بوو خوشكەكەیی لێت وەرگرتبۆوە وە تەفرو تونای كردبووی. بە خەڵكی دەڵێت جەبار فەرمان موڵكی یەكێتیەوە نابێت كەسی تر بۆ هیچ جۆرە لیستێك بەكاری بهێنێت. ڵێرەدا مەبەستی لە خێزانەكەی جەبار فەرمانە كە لەسەر لیستێكی تر دابەزیوە بۆ پەرلەمانی بەغدا. ئەو خانمە تائێستا بە ناوی كەسەوە بانگەوازی بۆ خۆی نەكردووە بەڵكو بە رابوردوی خۆیەوە شانازی دەكات وە پاكی و بێگەردی ژیاننامەی جوانترین وە بەهێزترین بانگەوازە بۆ ئەو. لیستی بوژاندنەوەی نەتەوەكان كۆمەڵێك كەسانی تێگەیشت و لێهاتووی تێدایە وە لەلایەن بەرێز مامۆستا جەعفەرەوە دامەزراوە. لەوانەیە یەكێتیەكان بڵێن ئێمە ئەو لیستەمان دامەزراندووە وە لەسەر حیسابی ئێمە ئەژین, بەڵام گۆرانیش هەر بەو شێوەیە دروست بوو وە دەستی پێكرد.
لێرەوە داوا لە هەموو خەڵكی بەشەرەفی خانەقین ئەكەم, دەنگ مەدەن بە لیستی هاوپەیمانی. بڕوا بە درۆكانیان مەكەن. لە تەهدیدادەكانیان مەترسێن. لەهەموو ئەونەش گرنگتر ئەوەیە كە بڕوا بە موحسین و مەلا بەختیار نەكەن وە دەنگیان نەدەنێ. هەر كات دەستیان كرد بە پارە تەوزیع كردن پارەكانیان وەرگرن بەڵام دەنگیان پێ مەدەن. لەم هەڵبژاردنەدا لیستی گۆران وە لیستی بوژاندنەوەی نەتەوەكان هەیە دەنگ بدەن بەوان. بەئیزنی خواو ئیرادەی میلەت نەجاتمان ئەبێ لەم هەموو دز و جەردەو داوێنپیسانە.
كادرێكی یەكێتی و هاوڵاتی خانەقین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە