په‌ندی پێشینان...!

Wednesday, 23/06/2010, 12:00

4133 بینراوە



پێشه‌کی و هێنانه‌سه‌ر زمانی کوردی له‌سویدییه‌وه‌...
زاگرۆس زه‌رده‌شتی.

هه‌موو گه‌لێک خاوه‌نی مێژوو، خاکی خۆیه‌تی, هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌بێ خاک نابن...که‌خاک و نیشتیمان هه‌بوو، گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ش هه‌ن... که‌واتا ، خاک یان نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و مێژو به‌بێ یه‌کدی نابن. هه‌رچه‌نده‌کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌لایه‌ن داگیرکارانی کۆن و نوێوه‌داگیرکراوه‌, وڵاته‌که‌ی به‌خواستی داگیرکاران دابه‌شکراوه‌، به‌چوار پارچه‌وه‌، هه‌ر پارچه‌یه‌ک به‌ناوی ده‌وڵه‌تێکی هارو ئاگروئاسنی وه‌ک تورکیا، ئێران، ئێراک، سوریا وه‌ناونراوه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی به‌زیندوی ژێرده‌سته‌ماوه‌ته‌وه‌. له‌هه‌مانکاتدا، له‌رووی کولتوری و مێژووه‌وه‌‌مێژووه‌کی نادیار و کولتوره‌که‌ی له‌لایه‌ن داگیرکارانه‌وه‌دزراو و زمانه‌که‌شی تاراده‌یه‌ک به‌دوواکه‌وتوی و بێناز له‌گه‌رمه‌ی جه‌نگی مانه‌وه‌دایه‌.
ئه‌وه‌ی که‌مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته‌یه‌په‌ندی پێشینانه‌، که‌هه‌موو گه‌لێک به‌زۆر و به‌که‌م خاوه‌ندی چه‌ندان و هه‌زارن په‌ندی خۆیه‌تی... په‌ندی پێشینان... گو‌زاره‌له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیان ده‌کات، جا له‌رووی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، نیشتیمانی خه‌سڵه‌ته‌کانی مرۆڤ، دڵداری، وه‌فا، خۆشه‌ویستی، پیسکه‌یی و ئازایه‌تی. هتد.
ئه‌وه‌ی که‌جێگای سه‌رنجه‌، نه‌ته‌وه‌ی کورد خاوه‌نی گه‌لێک په‌ندی پێشینانه‌... زۆر په‌ندی کوردی هه‌یه‌. ده‌ڵێی نه‌خشی سه‌ر به‌رده‌، کاڵ بوونه‌وه‌ی بۆ نییه‌. له‌راستیدا هه‌ندێك په‌ندمان هه‌یه‌. مرۆڤ سه‌ری ده‌سوڕمێت که‌ئه‌مه‌په‌ندی گه‌لێکی دوواکه‌وتوی داگیرکراوی بێده‌وڵه‌تی وه‌ک کورد بێت...!
مرۆڤ که‌بیر له‌مانا و بۆچوونی هه‌ندێک په‌ندی کوردی ده‌کاته‌وه‌. ده‌که‌وێته‌بیرکردنه‌وه‌ و پرسیار و ده‌بێژێت: ئه‌و مێشک و بۆچوونانه‌هینی کام له‌مرۆڤه‌فه‌یله‌سوڤ و زاناکان بێت...!؟
له‌وه‌ده‌چێت که‌کورد له‌و رووه‌وه‌زانا بێت، به‌ڵام مه‌خابن کاتاێک دێته‌سه‌ر سیاسه‌ت، کورد هه‌میشه‌ناسه‌رکه‌وتووانه‌له‌گۆره‌پانه‌که‌دا ده‌ستی خۆبه‌ده‌وه‌ستانی به‌رزکردۆته‌وه‌...! ئه‌و په‌نده‌کوردیانه‌و ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی کورد، دوو شتی سه‌ر سورهێنه‌ر و دژ به‌یه‌کدین...!
وه‌رگێرانه‌سویدیه‌که... له‌په‌رتوکی.. VRA BSTA ORD SPRK
له‌راستیدا به‌باشم زانی که‌ئه‌و چه‌ند په‌نده‌سوویدییه،‌بکه‌مه‌کوردی و پێشکه‌ش به‌خوێنه‌رانی کورد و ئه‌وانه‌ی که‌ئازه‌زوویان له‌په‌ند و به‌کارهێنانی په‌نده‌له‌کاتی نووسین و ئاخاوتندا بکه‌م.
به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی که‌سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ وه‌رگێرانی په‌ندی پێشینانی گه‌لان و ئاگادار بوون له‌ژیانی گه‌لان و بیر و بۆ چوونی ئه‌و گه‌لانه‌.
+ هه‌موو که‌سێک بیرو بۆچوونی خراپێ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ژێره‌، ده‌ریان نابڕێت و بێده‌نگی لێده‌کات.
+ منداڵ دوو ساڵی گه‌ره‌که‌تا فێری ئاخاوتن ده‌بێت، به‌ڵام په‌نجا ساڵی ده‌وێت تا فێری گوێگرتن ده‌بێت.
+ ببیر بکه‌ره‌وه‌که‌ئازادی مه‌زنه‌، به‌ڵام راستی مه‌زنتره‌.
+ گوێدرێژ باره‌که‌ی هه‌مووی په‌رتووک بێت، نابێت به‌سوکرات.
+ هه‌نگی ژیر گوڵی سیس نامژێت.
+ هه‌وڵبده‌مرۆڤێکی ژیر و مامناوه‌ندی بیت، ده‌نا شێت ده‌بیت.
+ ژیرێتی له‌مێشکایه‌له‌مووی سپیدا نییه‌.
+ ئێمه‌دوو گوێ و یه‌ک زمانمان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر گوێبگرین و که‌م بدوێین.
+ ره‌گوریشه‌ی زانست تاڵه‌، به‌ڵام میوه‌که‌ی شیرینه‌.
+ ئه‌و مرۆڤه‌ی ‌واده‌زانێت که‌هه‌موو شتێک ده‌زانێت، هیچ شتێک فێرنابێت.
+ مرۆڤی ژێر هه‌موو هێللکه‌کان له‌سه‌به‌ته‌یه‌کدا دانانێت.
+ پیاوێک ده‌توانێت هێسترێک به‌رێته‌سه‌ر ئاو، به‌ڵام به‌بیست که‌س ناتوانن، به‌زۆر ئاوی بده‌ن.
+ مرۆڤێک که‌مێشکی لایخۆی نه‌ما، خه‌ونه‌کانیشی نامێنن.
+ زانست ده‌سه‌ڵاته‌.
+ له‌لاشه‌یه‌کی بچووکدا، زۆر جار هه‌ستێکی مه‌زن ده‌ژی.
+ نیوه‌فێربوون، خراپتره‌له‌فێرنه‌بوون.
+ قسه‌کردن زیوه‌، بێده‌نگی زێڕه‌.
+ که‌س ناتوانێت، به‌خته‌وه‌ری بکڕێت.
+ خۆر له‌خانووی نزمیش ده‌دات.
+ پیاوێکی شانسدار فڕێبده‌ره‌ناو زه‌ریاوه‌، که‌هاته‌ده‌ره‌وه‌ماسییه‌کی به‌ده‌مه‌وه‌یه‌.
+ خه‌وبینین به‌به‌خته‌وه‌ریه‌وه‌، به‌خته‌وری تره‌، له‌به‌خته‌وه‌ریه‌که‌خۆی.
+ ئاشتی گونده‌کان دروستده‌کات، جه‌نگ ده‌یانروخێنێت.
+ بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌ور بیت، پێویستت به‌سێ شته‌، کارێک که‌بیکه‌یت، یه‌کێک که‌خۆشت بوێت، شتێک که‌چاوه‌ڕوانی بیت و خه‌ونی پێوه‌ببینیت.
+ کات هه‌میشه‌درێژه‌، که‌تێک که‌چاوه‌ڕوانی ده‌که‌یت.
+ کات و وشه‌و لاوێتی، مرۆڤ ناکارێت بیان گه‌ڕێنێته‌دوواوه‌.
+ خوله‌کێک بێده‌نگی، درێژترین خوله‌که‌.
+ هیچ کاتژمێرێک له‌دووازده‌تێناپه‌ڕێت.
+ تۆ ئه‌و کاتانه‌ت هه‌یه‌، که‌هه‌یه‌.
+ مرۆڤ ئه‌و کاتانه‌کاتی له‌بیر ده‌چێت، که‌به‌کاریان دێنێت.
+ هیچ ده‌ستێ ناتوانێت، کات دیل و یه‌خسیر بکات.
+ گه‌ر کاژێڕێک له‌به‌یانیدا له‌ده‌ستبده‌یت، ده‌بێت هه‌موو رۆژه‌که‌به‌دووایدا راکه‌یت.
+ کات بده‌به‌کات.
+ ئه‌گه‌ر کات له‌گه‌ڵ تۆدا نه‌بوو، تۆ له‌گه‌ڵ کاتدا ببه‌.
+ کات ئه‌و پاڵه‌وانه‌یه،‌پشتی لاوێتی له‌زه‌وی ده‌دات.
+ کاتێک له‌دایک ده‌بیت،تۆ ده‌گریت و ده‌ورو پشتت پێده‌که‌نن، به‌ڵام هه‌وڵبده‌کاتێک که‌ده‌مریت،تۆ پێبکه‌نه‌و ده‌وروپشت با بۆت بگرین.
+ ژیان ئه‌و رۆژانه‌نییه‌که‌تێپه‌ڕ بوون، به‌ڵکو ئه‌و رۆژانه‌ن که‌مرۆڤ له‌یادێتی.
+ ژیان خه‌وێکی کورته‌.
+ یادی له‌دایک بووننت به‌ساڵان پڕمه‌که‌ره‌وه‌، به‌ڵکو ساڵان به‌ژیان پڕکه‌ره‌وه‌.
+ ترسان له‌مردن، ترسناکتره‌له‌مردنه‌که‌خۆی.
+ خاک ده‌یشارێته‌وه‌، کات له‌بیری ده‌بات.
+ مرۆڤ ته‌نیا به‌شیوه‌یه‌ک له‌دایک ده‌بێت، به‌ڵام به‌هه‌زان شیوان ده‌مرێت.
+ مردن باشترین دکتۆری هه‌ژارییه‌.
+ مردن هه‌موو قه‌رزه‌کان ده‌داته‌وه‌.
+ مردن له‌پشت کێوانه‌وه‌نیه‌، به‌ڵکو له‌بن هه‌نگڵدایه‌.
+ ئێمه‌سه‌ت ساڵان ده‌ژین، که‌چی گیروگرفتی هه‌زاران ساڵ له‌خۆمان گرده‌که‌ینه‌وه‌.
+ ئه‌وه‌ی شورای به‌ده‌وره‌وه‌نه‌بێت، دژمنیشی نییه‌.
+ که‌س وه‌کو ئه‌و که‌سه‌که‌ڕ نییه‌، که‌نایه‌وێت ببیستێت.
+ مرۆڤ ماسی به‌قولاپ ده‌گرێ، مرۆڤیش به‌وته‌ی جوان.
+ که‌س وه‌کو ئه‌و که‌سه‌کوێر نییه‌، که‌نایه‌وی ببینێت.
+ هه‌ر باڵنده‌یه‌ک، به‌ده‌نوکی خۆی ده‌خوێنێت.
+ چاوێک باشتره‌له‌کوێری.
+ گوڵ و دڕک له‌سه‌ر یه‌ک چڵ گه‌وره‌ده‌بن.
+ پارێزه‌ر و بۆیه‌کار ده‌توانن، ره‌ش بگۆڕن به‌سی و سپێش به‌ ره‌ش.
+ ترس ده‌یان چاوی هه‌یه‌.
+ ئه‌وه‌ی که‌ناتوانێت پێبکه‌نێت، ناشتوانێت دووکانداری بکات.
+ مرۆڤی ترسنۆک، هه‌میشه‌ده‌می به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌.
+ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ناو که‌په‌کدا بشارایته‌وه‌، به‌راز ده‌یخوات.
+ مرۆڤی له‌ش ساخ هه‌زان ئاوات و خۆزگه‌ی هه‌یه‌، مرڤی نه‌خۆش ته‌نیا یه‌ک خۆزگه‌.
+ گودرێژی زێبڕا هه‌رگیز ئه‌و هێلانه‌له‌پێستی نابێته‌وه‌.
+ قاژوو چه‌ند به‌ته‌ما بێت، سپی نابێته‌وه‌.
+ ماسیه‌گه‌وره‌کان بچوکه‌کان ده‌خۆن.
+ کاتێک هه‌موو تڤ به‌به‌ردێکدا بکه‌ن، ئه‌و به‌رده‌ته‌ڕ ده‌بێت.
+ هه‌موو که‌سێک بیر له‌خۆی ده‌کاته‌وه‌، ته‌نیا من نه‌بێت بیر له‌خۆم ده‌که‌مه‌وه‌.
+ باشترین ئه‌سپیش، دوو زین ناکرێت.
+ کاته‌کان ده‌گۆڕدرێن، ئێمه‌ش هه‌روه‌ها.
+ له‌نێوانی دوو ئازاردا، مرۆڤ ئازاره‌که‌مه‌که‌یان ده‌خوازێت.
+ ئه‌وه‌ی به‌چرپه‌ده‌دوێ، درۆده‌کات.
+ ئه‌وه‌ی له‌پڕیشکی ئاگر بترسێت، ئاسنگه‌رێکی باشی لێده‌رناچێت.
+ بێده‌نگیش، په‌یڤینه‌.
+ ئه‌و شوێنه‌ی کۆتری لێیه‌، بازیشی لێیه‌.
+ زۆر که‌مده‌بێته‌وه‌، کاتێک که‌زۆرتر ده‌خوازی.
+ کاتێک ئه‌سپه‌که‌له‌ته‌ویلکه‌هه‌ڵهات، ئیتر ده‌رگای ته‌ویله‌که‌پێویست به‌داخستن ناکات.
+ مردن له‌ژوور سه‌رته‌وه‌یه‌، تێی نه‌سره‌وێنی، تێت ده‌سره‌وینێت.
+ هه‌موومان به‌رووتی له‌دایک بووین.
+ ئه‌و مرۆڤه‌ی که‌نیشانه‌ی برینێکی پێوه‌یه‌، هه‌رگیز برینه‌که‌ی له‌یاد ناچێت.
+ دووان ده‌توانن درۆ بکه‌ن، سێهه‌م بکه‌ن به‌دارا.
+ هه‌موو که‌سێک خۆی به‌پاڵه‌وان ده‌زانێت، کاتێک دژمن ده‌شکێت.
+ کاتێک گوێدرێژێک جووته‌یه‌کت لێده‌دات، ئه‌گه‌ر شه‌قێکی تێهه‌ڵده‌یت، جیاوازی تۆ و گوێدرێژکه‌نییه‌.
+ ئه‌و‌که سه‌ی‌که‌م ده‌زانێت، به‌په‌له‌ده‌ریده‌بڕێت.
+ مێش به‌سه‌ر مه‌نجه‌ڵی به‌کوڵه‌وه‌نانیشێته‌وه‌.
+ یاسا وه‌ک تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌وه‌هایه‌، بچوکه‌کان ده‌گرێ، به‌ڵام گه‌وره‌کان پیدا تێده‌په‌ڕن.
+ ئه‌وه‌ی دوو ئاغای هه‌بێت، ده‌بێت درۆ بۆ یه‌کێکیان بکات.
+ پیاوان فه‌رمانڕوایی جیهان ده‌که‌ن، ژنانیش هینی پیاوان.
+ کاتێک ژن بێده‌نگه‌، ده‌یه‌وێت شتێک بیڵێت.
+ ژن سه‌روه‌ریی پیاوه‌.
+ پیاو که‌لله‌یه‌، ژنیش لاشه‌.
+ ئه‌گه‌ر پیاوێک دڵخۆش بکه‌ی گۆرانی ده‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنێک دڵخۆش بکه‌یت ده‌گری.
+ ژن ده‌کارێت هه‌موو شتێک بکات، کاتی ئه‌وین و ‌کاتی رککوکین.
+ ژنێکیت خۆشنه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌گه‌نجه‌، ژنێکێش واز لێمه‌هێنه‌که‌له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌.
+ ژنێک جه‌سووره‌، که‌خۆی به‌نه‌وێرانه‌کانی پڕچه‌ک ده‌کات.
+ شه‌راب و ژن، پیاوی ژیر شێتده‌که‌ن.
+ پیاو له‌چاوه‌وه‌‌ئه‌ویندار ده‌بێت، ژن له‌گوێوه‌.
+ هێللکه‌ی تازه‌و ئه‌وینی نوێ تامیان خۆشه‌.
+ ئه‌و ژنه‌ژیره،‌که‌وا ده‌زانێ جوانه‌، ئه‌و ژنه‌جوانه،‌که‌بڕوای وایه‌ژیره‌.
+ خۆشه‌ویستی و کوێرێتی دوو خوشکی جووته‌ن.
+ چاوی خۆشه‌ویستی هه‌ڵه‌نابینێت.
+ خۆشه‌ویستی رێگا نه هێنیه‌کان ده‌زانێت.
+ خۆشه‌ویستی جۆرێکه‌له‌جه‌نگ.
+ خۆشه‌ویستی دانێشه‌ی رۆحه‌.
+ خۆشه‌ویستی راست ناشاردرێته‌وه‌.
+ خۆشه‌ویستی خه‌وشه‌کان ده‌شارێته‌وه‌.
+ خۆشه‌ویستی مرۆڤ کوێرناکات، به‌ڵام نایه‌ڵێت مرۆڤ ببینێت.
+ مرۆڤ ناوی چاو ده‌بینێت، به‌ڵام ناوی دڵ نابینێت.
+ ئه‌وی دڵی تێر بێت، چاویشی تێره‌.
+ ماڵی بێ که‌یبانۆ وه‌ک به‌له‌می بێ سه‌وڵ وه‌هایه‌.
+ له‌جه‌نگ و خۆشه‌ویستیدا، هه‌موو شتێک روو ده‌دات.
+ یه‌که‌م ماچ سووتێنه‌ره‌، دووه‌م ماچ تاوده‌ره‌.
+ هاوسه‌ریه‌تی وه‌ک قه‌فه‌‌زێک وایه‌، ئه‌وه‌ی که‌تیایه‌تی ده‌یه‌وێ لێده‌رچی، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌یه‌ده‌یه‌وێ بۆی بچێ.
+ مرۆڤ تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌ویندار بێت،لاوه‌.
+ هاوسه‌رگیری به‌دووکه‌س ده‌کرێت، به‌ڵام به‌یه‌کێکیان له‌ناو ده‌چێت.
+ خۆشه‌ویستی وا له‌گودێژ ده‌کات، که‌بێته‌سه‌ما.
+ خۆشه‌ویستی وه‌ک کۆتر وایه‌،پیاو به‌تونگی ده‌یگوشێت، بۆ ئه‌وی له‌ده‌ستی نه‌فڕێت، کاتێک ده‌ستت شلکرد ده‌داته‌شه‌قه‌ی باڵ و ده‌فڕێت.
+ ده‌رگای خۆشه‌ویستی به‌ئاسانی ناکرێته‌وه‌، به‌ئاسانیش داناخرێت.
+ خۆشه‌ویستی مه‌زنتره‌له‌یاسا.
+ به‌خۆشه‌ویستی کات زوو ده‌ڕوات، به‌کاتیش خۆشه‌ویستی.
+ له‌و مرۆڤه‌بترسه‌، که‌هیچ شتێکی نییه‌له‌ده‌ستی بدات.
+ خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌نییه‌که‌تۆ و به‌رامبه‌ره‌که‌ت یه‌کتری ببینن، خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌یه‌که‌هه‌ردووکتان بۆ یه‌ک شت بڕوانن.
+ خۆشه‌ویستی و کۆکه‌کردن، ناشاردرێنه‌وه‌.
+ گوێچکه‌رێگای دڵه‌.
+ گوڵی سه‌ر رێگا زۆر نامێنێته‌وه‌.
+ دوو به‌ردی سارد لێکبخشێنی ئاگر ده‌که‌نه‌وه‌.
+ هاوسه‌ریه‌تی وه‌ک گوێز وایه‌، ده‌بێت توکڵه‌که‌ی بشکێنی بۆ ئه‌وه‌ی ناوکه‌که‌ی بخۆیت.
+ ئه‌و که‌سه‌ی که‌منداڵی نییه‌، نازانێت خۆشه‌ویستی چییه‌.
+ له‌شه‌ڕی خۆشه‌ویستیدا، ئه‌و که‌سه‌به‌سه‌ر ده‌که‌وێت و ده‌یباته‌وه‌، که‌خۆی ده‌دات به‌ده‌سته‌وه‌.
+ به‌خته‌وه‌ری هه‌رگیز ناکڕرێت.
+ ئه‌و که‌سانه‌نه‌به‌خته‌وه‌رن، که‌پێده‌که‌نن.
+ ده‌توانی سه‌ما و شایی بکه‌یت، کاتێک که‌به‌خته‌وه‌ری مۆسیکت بۆ ده‌ژه‌نێت.
+ هیچ مرۆڤێک له‌هه‌موو شتێکدا به‌خته‌وه‌ر نییه‌.
به‌خته‌وه‌ری چه‌شنی زه‌ریایه‌، ده‌مێک شه‌پۆل ده‌دا، ده‌مێک مه‌نگه‌.
+ خه‌وبینین به‌به‌خته‌وه‌ریه‌وه‌، به‌خته‌وه‌ریتره‌، له‌به‌خته‌وه‌ری خۆی.
+ خۆر له‌شوێنک هه‌ڵدی، له‌شوێنێکی تر ئاو ده‌بێت.
+ کاژێرێک زووتر ئاماده‌بی، چاکتره‌له‌خوله‌کێک دره‌نگی.
+ ئه‌وه‌ی منداڵی خۆی له‌یاد نه‌بێت، باش په‌روه‌رده‌نه‌کراوه‌.
+ ره‌گوڕیشه‌بده‌به‌زارۆکه‌کانت، باڵیشیان بده‌ری بۆ فڕین.
+ مریشکی ره‌ش هێلکه‌ی سپی ده‌کات.


 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە