بەیاننامەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى سەبارەت بە دوا ڕووداوو بارودۆخى ئێستاى پارێزگاى سلێمانى.

Monday, 21/02/2011, 12:00

1072 بینراوە


ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى وەك هەڵبژێردراوى دەنگى هاووڵاتیانى پارێزگاى سلێمانى لەئەنجامى ئەو بارودۆخەى لەهەرێمدا هەیەو پشێوى كەوتۆتە ناو پارێزگاكانى هەرێمى كوردستان بەگشتى و پارێزگاى سلێمانى بەتایبەتى داوادەكات:
1. بەمەبەستى هێوركردنەوەى ئەم بارودۆخە داواكارین دەست بەجێ ئەو هێزە جوڵاوانەى لەدەرەوەى پارێزگاوە هێنراوەتە شارى سلێمانى و دەوروبەرى شارى سلێمانى بگەڕێنەوە شوێنى خۆیان.
2. دەزگاكانى ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسى چالاكە مەدەنیەكانى سلێمانى ئەركى پاراستنى دام و دەزگا حكومى و حیزبى و كەناڵەكانى ڕاگەیاندن و ڕێكخراوە مەدەنیەكان و خۆپیشاندەران بگرنە ئەستۆ وەبەگیانێكى نیشتیمان پەروەرانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بكرێت.
3. داواكارین لەهەموو لایەك بەوپەڕى بەرپرسیارێتى یەوە هەنگاو بنێن و دوربكەونەوە لە نواندنى توند و تیژى.
4. داواكارین بەپەلە هەموو لایەنە سیاسى یەكانى كوردستان بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە لەسەر مێزى گفتوگۆ دابنیشن بۆ دانانى بەرنامەى نوێ بۆ بەڕێوەبردنى هەرێمەكان.
5. داواكارین دام و دەزگا ڕەسمیە ئەمنیەكان و لایەنە حزبیەكان كەمامەڵەى تەندروست و یاسایى لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بكەن و ئیدانەى هەموو جۆرە توندوتیژیەكبن بەرامەبەر بە خۆپیشاندەران و هاووڵاتیان و دام و دەزگاكانى ڕاگەیاندن وە خوێن ڕشتنى هاووڵاتیان هێڵى سوربێت لاى هەمووان و سوتاندنى بارەگاكانى كەناڵەكانى ڕاگەیاندن و هەر دەزگایەكى تر نەبێتە پەرچەكردار، بەڵكو گفتوگۆو گوێگرتن و دیالۆك بەرامبەر بە داواكارییەكانى هاووڵاتیان دەست پێ بكەین.


وتەبێژى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى
20/2/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە