ئەحمدى نەژاد بەفێڵ كرا بەسەرۆك كۆمار!!!

Friday, 25/09/2009, 12:00

1660 بینراوە


لەمیانەى دیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى فورات نیوز ئاگرین شاهۆ ئەندامى كۆردیناسیۆنى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان وەڵامى چەندین پرسیارى گرینگ دەداتەوە لەبەر گرینگى ناوەڕۆكى دیمانەكە لێرەدا پوختەى ئەم دیمانەیە بڵاودەكاتەوە،
كاتێك پەیامنێرى ئاژانسى فورات لەو بەرپرسە باڵایەى پەژاك دەپرسێت دواى ئەوەى بۆ جارێكى تر نەژاد پەسەندكرا بەسەرۆك كۆمار ئێوە چاوەڕوانى چین؟ ناوبراویش لەوەڵامدا دەڵێت كابینەى ئەحمدى نەژاد لەمەجلیس بەدەنگى زیاد ئاشكرا كرا ئێمەش چاوەڕوانى ئەوەمان دەكرد لەبەرئەوەى زۆرینەى مەجلیس موحافیزكاربوون بەتەئكید ئەگەر بەمشیوەیەش بوو نەژاد دەیباتەوە بەڵام دواى ئەوە ناكۆكى گەورە دەركەوتن بەڵام كابینەكەى نەژاد بەپەیڕەوكردنى توندترین سیاسەت هەوڵى نەهێشتن و لەناوبردنى ئەم جۆرە ناكۆكیانە دەدات بەتایبەت ئیستا كەسێكیان كردووە بەوەزیرى ئیتلاعات لەلایەن پۆلیسى نێودەوڵەتى ئینتەرپوڵەوە داواكراوە بۆیە دەكرێت بپرسین كەسێك بەمشێوەیە بێت سیاسەتى چوارساڵى داهاتووى دەبێت چۆن بێت بێگومان سیاسەتى توند پەیڕەو دەكات، كاتێك پەیامنێرەكەى فورات نیوز لەئاگرین شاهۆ دەپرسێت گەلۆ ئێوە سەرۆكایەتى ئەحمدى نەژاد و بوونى ئەم وەزیرانە چۆن دەبینن؟
ئاگرین شاهۆش لەوەڵامدا دەڵێت خۆپیشاندان لەپشتى هەڵبژاردن و ناڕازیبون لەدژى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان دیاردەكات كو لەسەرەتادا ئێمە ئەم هەڵبژاردنەمان بەڕەوا نەبینى،شاهۆ دانانى وەزیرەكانى كابینە نوێكە نەژاد بەمەترسى دەزانێت كاتێك دەبینرێت زۆربەیان لەفەرماندەى سەربازى و كەسانى موحافیزكارن ئەمەش نیشانى دەدات كەئەم حكومەتە تاچ ڕادەیەك نوێنەرایەتى گەل دەكات بەڕوودانى ڕووداوەكانى دواى هەڵبژاردن دەركەوت كەگەل باوەڕى بەسیستەمى هەڵبژاردن لەئێران نەماوە،
لەوەڵامى پرسیارێكى تردا كەئایا دەركەوتنى ئەم ناكۆكیانە تاچ ڕادەیەك دەتوانێت كاریگەرى لەسەر سیستەمى ئێران بكات؟ئاگرین شاهۆ دەڵێت بەهەڵبژاردنەكان ڕادەركەوت كەڕژێمى ئێران بەفێڵ ئەحمدى نەژادیان هێنایە سەر دەسەڵات شاهۆ ناڕازیبونەكان بەبیردەهێنێتەوە دەڵێت ئەگەر ڕژێم بەزەختیش بتوانێت كەمێك دوایان بخات بەڵام وەك چاوەڕوان دەكرێت لەداهاتوودا ڕووداوى گەورەتر ڕووبدەن،
پەیامنێرەكەى فورات لەئاگرین شاهۆ دەپرسێت گەلۆ ڕژێم سیاسەتێكى توند لەسەر كورد پەیڕەودەكات تۆ بڵێت هۆكارى ئەمە چى بێت،
ئاگرین شاهۆ دەڵێت هێزى هەرە چالاك و موخالیفى ئێران لەساڵانى دوایى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان بووە ڕژێمى ئێران خاوەنى بیروبۆچونێكە كەلەتەواوى ئێران لەناو كوردان هێزى موخالیف دەرناكەون بەڵام ئەم تێگەیشتنە بەتێكۆشینى ساڵانى دوایى ئەم تێگەیشتنەش مایە پوچ بوو، چونكە بەزەخت بەگرتن و زیندانى كردن و ئیعدام كردن ژنان گەنجان منداڵان ڕۆژنامەنوسان ناتوانن داواكارى كوردانى ووڵاتپارێز بۆ چارەسەرى ئاشتى لەناوببەن،
بەڕێزئاگرین شاهۆ ئێوە لەسەر بانگەوازى كۆماجڤاكێن كوردستان(KCK)بڕیارى ڕاگرتنى چالاكیەكانت دا یەكلایەنە بەڵام ئەرتەشى ئێران ئۆپەراسیۆنى لەناوبردن و بەڕێوەدەبات ئێوە چۆن ئەم بابەتە هەڵدەسەنگێنن،دیارە ئێمەش پێش ئەم بڕیارەش هیچ هێرشێكمان ئەنجام نەداوە تەنیا مافى پاراستنى ڕەوامان بەكارهێناوە ئێستاش هەرپەیڕەوى لەهەمان بڕیار دەكەین بۆیە ئێمەش بانگى ڕژێمى ئێران دەكەین ئۆپەراسیۆنەكانى بوەستێنیت،ئاگرین شاهۆ هەواڵى چەند ماڵپەرێكى هەواڵیشى بەدرۆخستەوە و ڕایگەیاند كەئەم هەنگاوانە لەلایەن ڕژێمى ئێرانەوە دەدرێن بۆ ئەوەى بەهەر شێوەیەك بێت بەڕاى گشتى جیهان و گەلى كورد بڵێت پەژاك تیرۆریستە بەڵام گەلى ئێمە زۆرباش لەم ڕاستیانە تێگەیشتووە، كاتێك لەبارەى چارەسەرى كێشەى كورد لەباكور پەیامنێرەكە پرسیار لەئاگرین شاهۆ دەكات گەلۆ ئێوە ئەم قۆناغە چۆن هەڵدەسەنگێنن،ناوبراو دەڵێت ئەم قۆناغە ئەرێنى دەبینین ئێمە پێموایە هیچ كێشەیەك بەڕێگەى ئاڵۆز چارەسەر نابن ئێمە بەبەرپرسانى دەوڵەتى توركیا دەڵێین كەكێشەى كورد بەڕێگەى ئینكاركردنى كورد چارەسەرنابێت،شاهۆ دەڵێت گەلى كورد دواى هەشتا ساڵ خەبات لەتوركیا چیتر ناخوازێت بێ ناسنامە بێت بێ دیموكراسى بژیت دواى هەشتا ساڵ تازە دەوڵەتى تورك كەمێك تێگەیشتووە ئێستاش باشە بەلاى ئێمەوە ئەرێنى یە،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە