یاداشتنامە

Sunday, 06/06/2010, 12:00

843 بینراوە


بۆ/ سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران
بۆ/ وەزارەتى كارەبایى حكومەتى هەرێمى كوردستان
ئێمە وەكو كۆمەڵەى پەیامى گەرمیان بەردەوام هەستمان بەبەرپرسیارێتى كردووە بەرامبەر بەخەڵكى ناوچەكەمان كەبەردەوام كارمان كردووە بۆخستنە ڕووى كێشەى ناوچەكەمان بۆچارەسەركردنیان لەلایەن حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە .
وەك دەزانن گەرمیان ناوچەیەكى بەرفراوانە وتایبەتمەندێتى خۆیى هەیە لەڕووى كەش وهەواوە بەپێویستى دەزانین حكومەتى هەرێمى كوردستان تایبەتمەندێتى ناوچەى گەرمیان لەڕووى كەش وهەواوە لەبەرچاو بگرێت وخشتەى تایبەتى كارەبایى گەرمیان بەجیاواز لەناوچەكانى ترى هەرێمى كوردستان دابنات دیارە ساڵانى پێشوو لەبەرنەبوونى بەرنامەیەكى ڕوون ودیارى كراو بۆكارەبا لەگەرمیان خۆپیشاندانى جەماوەرى لێ كەوتۆتەوە وچەندین چالاكى جۆراوجۆر لەلایەن خەڵكەوە ئەنجامدراوە بۆئێمە داواكارین وەزارەتى كارەبا لەسبەینێوە بۆئەومەبەستە ڕابسپێدرێت لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە كەبەرنامەى تایبەت وجیاواز بۆكارەبایى ناوچەى گەرمیان دیارى بكرێت وەڕایى بگەیەنێت كە زیاترە لەكارەبایى ناوچەكانى ترى هەرێمى كوردستان چونكە ناوچەكانى ترى هەرێمى كوردستان زۆرجیاوازە لەكەش وهەواى ناوچەى گەرمیان .خەڵكى گەرمیان داواكارن لەحكومەتى هەرێم ئەگەریەك كاتژمێر كارەبا لەكوردستاندا هەبێت ئەوە بدرێتە ناوچەى گەرمیان ....
6/6/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە