باڵه پیره کانی مه سعود بارزانی ناتوانن فه رهاد پیرباڵ به رز بکه نه وه

Wednesday, 20/10/2010, 12:00

3370 بینراوە


جڕ جڕ وه جارێکی دیش جڕه ی هات ، ده بێ کێ بێ به م به یانیه زوه ته له فۆنم بۆ بکا؟ هاوار ده کراو پێم ڕاگه یه ندرا که دکتۆر پیرباڵێک هه یه له داخی خراپکاری سه رکرده کورده کان شه ڕه مایکرۆفۆنی کردوه و چه ند دانه یه کی له سه ر پۆ دێستی دواندن فڕێ داوه ته خواره وه ـ

کێه؟ ناوی چیه؟ فه رهاد پیرباڵ؟ به ڵێ تێگه یشتم هه ر ئێستا ده چمه ناو یوتوب و سه یر ده که م، راسته واده بینم کاکی دکتۆر مایکره فۆن دوای مایکره فۆن ڕسوا ده کا و به ناخی ئه رزیاندا ده کێشێ، به چه پڵه ڕێزان دایان به زاندـ

وتاره به سۆزه که ی گیانی نه رم کردمه وه و شه کانیشی ده تگووت ڕۆنه و له به ده نمی ده ده ن، ئۆخه ی سه د ئۆخه ی که ئێمڕۆ له کوردستانه که م که سانێک ماوون باوه ڕیان به کوردایه تی به هێزه و مل که ج ناکه ن و زمانیان نابه ستن بۆ دۆلاری گوێچکه سه وز، ده شتوانن ده ردی دڵی هه موو ڕۆشه نبیرێکی کورد بکه ن به ڕسته و ڕسته کانیش وه ک گو له بنێن به دڵی خه ڵکانی کۆنه په رست و دواکه وتووـ

زۆر به داخه وه که منێکی که مته رخه م تائێستا ئه م کاکه یه م نه ناسیوه و گووتاره کانیم به رچاو نه که ووتوه و چاوم به بینینی چاوپێکه وتنه کانی گه ش نه بۆته وه ـ ئه م نه وه به جه رگه له خه می ناڕه وایی وا مستی به وه ج به سه ری خۆیدا ده کێشێ، باشه ده بێ چۆن بابه ڕۆی بێ له تاو جاش سه رکرده کانمان، له وانه یه له تاو یه کێکی وه ک مه سعودی کورد کوژ، دڵی وه ک بێژینگی ساوار کون کون بووبێ، ده با لاپه ڕه کان هه ڵده مه وه تا بزانم ئه م قاره مانه چی تری گووتوه، له وانه یه ئابڕووی سه رۆکه کانی کردبێته ماست و خستبێتیه به رده می سه گ ـ

ئه وه تا دۆزیمه وه، ئه مه شیان چاوپێکه وتنێکه له ته له فزیۆنی زاگڕۆس له گه ڵ کاکی دکتۆر، جگه ره یه کم بۆ داگیرساند و کلیکێکی کلیپه که م کرد، ته زێک به گیانمدا هات هه ر ده تگووت یه ک به رمیلی ژه نگاوی ئاوی ساردیان پێدا کردم، کوڕه خۆ ئه وه هه ر خۆیه تی وا لێی پانبۆته وه و به باڵو شانی کورد فرۆش مه سعودی مه لا موسته فا هه ڵده دا، منیش به زۆره بانی مایکره فۆن هه ڵخه ڵه تابووم و تا ماوه یه ک نه م ده ویست باوه ڕ به خۆم بکه م که که سێکی به هه ڵوێستی وه ک ئه م چاوی له ئاستی رابردووه ڕه شه که ی کوڕی مه لا کوێر بکاـ تومه ز ئه وه کاکی دکتۆر به پارادۆکسی ده ژیه، شانه هه نگ ده بڕێ و هه نگوینه که ی به گه روی ئه سیاده کانی داده کا و ژه هریش له که ڵبه ی مار ده رده هێنێ و ده دا به میلله ته ژێر ده سته که ـ

زۆر زه حمه ت بوو دان به م ڕاستیه تاڵه بنێم ، سه یر بوو لام که ده مبیست وشه ی ناسک به کار دێ بۆ سه نای ئاشبه تاڵچی، ئای کاک فه رهاد تۆشمان فت، تۆش هه ر یه کێکی له و هه زاره ها که سه ی که هه وڵ ده ده ی کاسه لێسی بکه ی تا چه ند مه ترێک زه مینت پێببه خشرێ، هاوتای ئه و ماستاوساردکه رانه وه ی که ده یانه وێ له ژێر سێبه ری جه مه دانی سوور بحه سێنه وه، به شداری له کووشتنی ڕۆڵه ی کوردی دڵسۆزی وه ک مه لا ئاواره و سوله یمان مه عینی و هه زاره های تر، هاوبه شی له جاشایه تی و سه رشۆڕکردن بۆ دوژمنی کورد، تۆ و که سانی وه ک تۆ سی و یه کی ئابی ساڵی ١٩٩٦ پێش سه ربازی ئێڕاق که ووتن و ئاڵای کوردستانت دابه زاند و ئاڵای سه دامت له سه ر په رله مانی کوردستان هه ڵداـ

ئای ڕۆشه نبیر ی ساویلکه ی کوردستان که چاوتان له ده می ئه م جۆرانه یه تا له په نایه که وه به دوو وشه دڵتان خۆش بکه ن و دواییش هه زاره ها ڕسته ی دی ته سخیر بکه ن تا شه رعیه ت بده ن به سه رۆکایه تی به ره بابی ئاشبه تاڵ ـ ئای دیموکراسیه ت ﴿ وه ک کاکی دکتۆر به دیموکراتیه تی بریتانیا ناوی ده هێنا ﴾ له وه ته ی هه ی ڕیسوا ده کرێی و له لایه ن گه داوه وه ک ئامێرێک به کاردێی بۆ خزمه تی پاشا ، ئای مایکره فۆنی کڵۆڵ چه ند جار ئه م قسه هه له ق به له قانه ت به ناودا ڕه ت ده بێ و دواییش به ر شه ق ده درێی ـ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە