نقوڕچێکی توند لە بزووتنەوەی گۆڕان

Friday, 12/07/2013, 12:00

1636 بینراوە


بەسەدان کەسی خۆ بە ڕۆشنبیرزان ، بە شاعیر زان ، بە نووسەر زان ، سیاسی زان، خۆ بەپێشمەرگەزان پاش ئەوەی لەلایەن دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەوە پەراوێزخرابوون و بەئاستەمیش سڵاوێکیان لێ نەدەکردن ، بەپەلەو پڕوزکێ وەک چەکی ڕاجیمە بەتۆپەڵ نووسین و لێدوانیان بۆ ڕاگەیاندنەکانی گۆڕان دەنارد و دەکرد، دەسەڵاتی ئەو دوو حیزبەیان بە مافیاو تۆلیتار دەناساند ، شاعیر هەبوو لە بەردەم بچووکترین کارمەندی تیڤی دەسەڵاتدا دەکڕوزایەوە تا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا بکەن، کە لەکەناڵی کەی ئێن ئێندا دەرکەوت ، یەکێتی نیشتمانی بەڵێنی کاندیدکردنی پێدا بۆ پەڕلەمانی ئایندە ئیتر بایدایەوەو پێرێ لەکەناڵە سەرسەختەکەی دوژمنی بزووتنەوەی گۆڕانەوە ڕەخنەی لە نەوشیروان مستەفا دەگرت و دەیووت بە بڵاوکردنەوەی ئەو دۆکۆمێنتانە ئاشتی کۆمەڵایەتی تووشی لێکترازان کردوە ، نوسەر هەبووو وەک تەرزە دەتوایەوە لەبەر کارمەندێکی کەناڵی دەسەڵاتدا کەچی لە یەک مانگدا ٣ جار لەکەناڵی کەی ئێن ئێن دەردەکەوت . بەرپرسی پێشووی حیزبێک کە پۆستی ژووری پەیجووری لەبزووتنەوەی گۆڕاندا پێدرابوو کەچی ئێستا دەزگایەکی ڕاگەیاندنی سێبەری مەکتەب سیاسی حیزبێک وەک هەڵسووڕاوی دەست لەکار کێشاوەی بزووتنەوەی گۆڕان نوسینەکەی دەخەنە سەری سەرەوەی ماڵپەرەکەیان و بە مانشێتێکی گەورە نوسیویانە(هه‌ڵسوڕاوێكی‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی‌ گۆڕان: له‌ شه‌ڕی‌ ڕاگه‌یاندندا ڕاستییه‌كان لای‌ یه‌ك لا نیه). )
ئەم نقوڕچەی من لە بزوتنەوەی گۆڕان بێجگە لە دەرخستنی ڕووی هەلپەرستی ئەو کەسانە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی خۆیان هچی تر نیە تا بزووتنەوەکە لەمەودوا بە دوو ڕستەی زلی بریقەداری خۆ بەنووسەر زانێک و بە دوو دێڕ شیعری حەماسی شاعیرێک کە لە دەعوەتێکدا نوسیویەتی نەخاپێت ، بەنەفەسی درێژ کارمان لەو بزووتەنەوەیەدا کردوە بێ بەرامەبەر بەو مەرجەی سووربێت لەسەر خەتی بەرژەوەندیەکانی خەڵک ، درەنگ وەختیش تێکەڵی بزووتنەوەکە نەبووین.
لینکی لێدوانی بەرپرسی ژووری پەیجووری بزووتنەوەی گۆران:

http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=59037&Jor=1
ڕزگار ساڵح
هۆڵەندا- ئەنیشخەدە
١٢-٧-٢٠١٣


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە