زیندانییەک دەڵێت: بەرگەی هەموو شتێکمان گرت، دەستدرێژی سێکسی نەبێت

Tuesday, 15/07/2014, 12:00

1733 بینراوە


ساڵی 1994 کەوتمە زیندانی مەسیفەوە، بەهۆکارێکی زۆر سادە وتیان تۆ جەلالیت. لەو زیندانەدا پێنج ساڵ مامەوە ، ئەوەی کە بینیم بەسەر خۆم و ئەوانەی گیرابوون، بڕواتان بێت سەدام ئەنجامی نەداوە. جگە لە ئەشکەنجەی هاوشێوەی دەستگاکانی ئەمنی بەعس، وەک کارەبالێدان لە گون و لە گوێ، بڕواناکەم لەلای دوژمنی کوردیش ئاوا بەو دڵڕەقییەیان لەگەڵ کورددا کردبێت.
لەو زیندانەدا، هەولێرییەکی تیا بوو ناوی(x) هەبوو توشی لەبیرچوونەوە بوو، چونکە کارەبایان لە هەردوو گوێی دابوو، تا ئیستاش نەهاتۆتە سەر خۆی، زیندانی وای تێدا بوو وەک حەزرەتی مەسیح لەخاجیان دابوو، واتە بە بزمار هەڵیان واسیبوو. باس دەکرا چەند کادیرێکی یەکیتی وایان بەسەر هاتبوو یەکیکیان دەیان گوت زراری بوو. هەبوو لەناو حەوزی ئاویان دادەنان کە نەیان دەتوانی چاویان بچێتە خەو و بنوون، لە ناو ئاوەکەدا پیسایان بەخۆیاندا دەکرد، یان دەرزیان لێ دەدان و لە پیاوەتیان دەخستن، هەشیان بوو دوای دەرچوونی لە زیندان بەماوەیەکی کەم مرد، گومانی ئەوە دەکرا ئێستا دەزگای پاراستن ئەوانەی بۆیە ئازاد کردوە تا لەمالەوە بمرن، چونکە ژار خواردوویان کردبوون و دەرزی ژاریان لێدابوون، لەم بارەوە چەند کادیرەکی یەکیتی مردون.

لەپاڵ ئەمانەدا هەوڵێکی زۆر مەترسیدارتر هەبوو، کە هەمومان بەرگەی هەموو ئەو ئازارانەی ترمان دەگرت، بەلام بەرگەی ئەوەمان نەدەگرت، کە ئەویش دەستدرێژی سیکسی بوو.
لە زیندانی مەسیف سێ کەس لەو جەلادانە بوون، لە زیندانەکانی سەردەمی شەری ناوخۆ ناسراو بوون، لەوانە دووبرا، بەداخەوە ناوی باوکیانم لەیاد نەماوە (هەڵگورد و هەندرێن) ئەو دووانە لەگەل دارا قولی هەبوو، ئەمانە سێ جەلادی زیندانی مەسیف بون هەرسیكیان پلەیان ئەوکات مفەوەزی ئاسایش بوو ، لەتەک ئەو ئەشکەنجانە ئەمانە دەست درێژی سێکسیان دەکردە سەر خەڵکی.
سالی 1995 مانگی سور سەردانی زیندانی مەسیفی کرد و هەندێ لە زیندانەکان بەرگەیان نەگرت و باسیان کرد لەگەل ئەوەی مەترسیش بوو بۆ سەر ژیانیان، ئەوەیان درکاند، کە دەستدرێژی سێکیان کراوەتە سەر، بۆیە مانگی سور ی جیهانی بە پەلە چوونە لای بارزانی و هەڕەشەیان لێکرد، کە ئەگەر ئەمانە سزا نەدرێن لەناوەندە جیهانیەکان بڵاوی دەکەنەوە. بارزانیش بڕیاریدا ئەو سێ جەلادە زیندانی بکات، بەڵام بۆ ماوەیەکی کورت، دوایی یەکی لەو سێ کەسە وەک گوتمان یەکیکیان ناوی هەلگورد بوو، گوتی گەر بەرم نەدەن هەموو نهینی ئەو زیندانە باس دەکەم، بۆیە لە ترسی ئەمە ئازادیان کردن، بەلام بەو مەرجەی بڕواتە ئەورپا، ئیستا ئەو تاوانبارە لە ئەوروپایە، تکایە کێ دەیناسێت پەیوەندی بە کوردستانپۆستەوە بکات، بەلام من نازانم کەی و چۆن گەیشتە ئەوروپا، بەلام براکەی ئیستاش لە دەزگای ئاسایش بەشی تیرۆر دەوام دەکات
راستی ئەمانەش زیندانەکانی مەسیف هەموی دەزانن ، بەهیوام ئەوانیش چیرۆکی ئەو تاوانانە بنووسنەوە، ئەگەر وێنەی ئەو سێ جەلادەیان هەیە بلاوی بکەنەوە.
ئەو زیندانییە لە نامەیەکدا کە بۆ کوردستانپۆستی ناردووە دەڵێت بۆیە من بڕوام وایە، ئەگەر دەوڵەتە کوردییەکەی بارزانی سەر بگرێت، کە بڕواش ناکەم، ئەوا دەبێتە نیشتیمان و خاکی دز و مافیا و هەتیوبازەکانی پارتی و ئاسایش و پاراستن، چونکە لەو نیشتیمانەدا جێگای خەڵکی وڵاتپاریز و شەریف نابێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە