ڕوونكردنەوەیەك بۆ ڕاى گشتى و جەنابى وەزیرى تەندروستى و بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە

Friday, 11/05/2012, 12:00

1333 بینراوە


 : هاووڵاتییەك بەناوى(شۆڕش چوارقورنەیەكى تر) لەجیاتى جێگرى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى مناڵان و مناڵبوون

 ڕوونكردنەوەیەك بۆ ڕاى گشتى و جەنابى وەزیرى تەندروستى و بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە . سەبارەت بەبابەتێك كە لەسەر من بڵاوكرابۆوە لەسایتى كوردستان پۆست بە پێویستى دەزانم ئەم ڕوونكردنەوەیە بڵاو بكەمەوە .
خوێنەرانى كوردستان پۆست و وەزیرى تەندروستى دڵنیا دەكەمەوە ئەوانەى ئەو بابەتانە بڵاو دەكەنەوە لەسەر تەندروستى ڕانیە , چەند دزێكى زۆر گەورەبوون لەبەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە ............ كەبەڕاست و چەپدا كەوتبوونە تاڵانكردنى ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ,كەهەموو كارمەندانى تەندروستى و دام و دەزگاكانى ناوچەكەش ئەو ڕاستییە باش ئەزانن, ببوونە هۆى ئەوەى نا و ناوبانگى ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ناشرین بكەن بەهۆى دزى تاڵانكاریەكانیانەوە ,بەڵام لەگەڵ گۆڕینى بەڕێوەبەرى گشتى (د.ئومێد) بە(د.محمد) ئەم دزو تاڵانچیانە لەبەڕێوەبەرایەتى دوور خرانەوە و تەنانەت هەندێكیشیان هەر لەوەزارەتى تەندروستى دەركران .
بۆیە هەر ئەوانەن كە ئێستا مەجالى دزیكردنیان نەماوە لە فەیس بووك و سایتەكاندا بابەتى ناڕاست و جنێو ئامێز بڵاو دەكەنەوە و پەلامارى ئەو بەڕێوەبەرایەتییەو كارمەندە چالاكەكانى دەدەن . داوا كارم لە جەنابى وەزیرى تەندروستى لیژنەیەك پێكبهێنێت و لە ڕابردووى ئەمانە بكۆڵێتەوە بۆ ئەوەى دزى و گەندەڵیەكانیان بۆ جەنابى وەزیر و خەڵكیش ئاشكرا بكرێت ,چونكە لەدواى دەركردنى ئەوانە هیچ جۆرە دزى و گەندەڵییەك لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە نەماوە , دڵنیام هەر ئەوانەن لەداخان نازانن چى بكەن دێن پەلامارى ئەم و ئەو ئەدەن و پەلاماردانى منیش هەر لەچوارچێوەى كاردانەوەكانى ئەواندایە. چاوەڕوان بن یەك بەیەك فایلى ئەو دزانە بە بەڵگەوە دەخەینە ڕوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە