حاجى کاروان لەرێگەى سایتى بەختەوەرى و کەناڵى ئاسمانى سپێدە بڕى 110,000,000سەد و دە ملیۆن دینار بگاتە پڕۆژەکەمان بەتایبەتى لەهەرێمى کوردستان و د

Tuesday, 07/09/2010, 12:00

1798 بینراوە


- دەکرێت ئەگەر تیشک بخەنە سەر چالاکییەکانى پڕۆژەکەتان لەم مانگەدا ؟
حاجى کاروان: بەناوى خواى گەورە و میهرەبانەوە، سوپاس بۆخواى گەورە ئەمجارەش بەهاریکارى خێرخوازانى خۆشەویست توانرا کۆمەکیى پێشکەشى خێزانە هەژار و کەم دەرامەتەکانى شارى هەولێر بکەین کە سوپاس بۆخواى گەورە توانرا هەزار خێزانى بێباوک و هەژار بەسەر بکەینەوە .
- ئایا کۆمەکییەکان تەنها لەپێدانى مووچە پێکهاتووە ؟
حاجى کاروان: بێجگە لەدابەش کردنى پارەى مانگانە بەسەر منداڵانى بێباوک توانیمان پێنج تەن لەگۆشت و زیاتر لەهەزار مریشک و بەسەدان کیلۆگرام خۆراک لەبرنج بەسەر منداڵانى بێباوک و خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان دابەش بکەین .
- ئەى بۆ جەژنى رەمەزان هیچ هەوڵێکتان نەداوە بۆدابین کردنى جل و بەرگ بەسەر منداڵانى بێباوک ؟
حاجى کاروان: بێگومان هەوڵمانداوە و توانیمان بەهاریکارى خێرخوازان هەزار منداڵى بێباوک و دووسەد دایکە یەتیم لەجلى جەژن بێبەشیان نەکەین ئەمجارە بەبەراورد لەچاو ساڵان هەوڵى جددیمان دا بۆ کڕینى جل و بەرگ بۆمنداڵانى بێباوک تاوەکو ئەوانیش هەست بەغەریبى و بێباوکێتى خۆیان نەکەن و خەندە ببارێتە سەرلێوانیان .
- باس لەوەدەکرێت لەهەوڵى ئەوەدان کارێکى گرنگ ئەنجام بدەن ئەویش یارمەتدیانى گەنجانە تاوەکو ژن بهێنن و خێزان پێکبهێنن ؟
حاجى کاروان: سوپاس بۆخوداى گەورە لەرێگەى خێرخوازێکەوە توانرا یارمەتى چوار گەنج بدەین کەسەرقاڵى پێکهێنانى خێزان بوون و الحمدلله لەرێگەى ئەو خێرخوازەوە ئاسانکارییان بۆکراو پارەى پێویستیان بۆدابین کرا کەبووە مایەى خۆشحاڵى ئەوچوار گەنجە .
- چیترتان کردووە لەپڕۆژەى بەختەوەرى؟
حاجى کاروان: کۆمەکیى پێویستمان بۆ چەندین نەخۆش کۆکردۆتەوە کەچارەسەرییان لەناوەوە و دەرەوەى کوردستانە و سوپاس بۆخوا خێرخوازان بەدەم بانگەوازەکانمانەوە هاتوون، هەروەها لەم مانگەدا توانیمان دوو خێزانى هەژار لەژێر کەلاوە رزگاربکەین و خانووەکانیان بۆ نۆژەن بکەینەوە کە ئەویش بەهاریکارى خێرخوازانەوە بووە .
- تائێستا بڕى چەند لەپارەتان بۆ بێباوکان کۆکردۆتەوە‌؟
حاجى کاروان: لەم مانگى رەمەزانەدا کە تاوەکو بیست و پێنجى مانگى رەمەزان توانرا لەرێگەى بانگەوازەکانماندا لەرێگەى سایتى بەختەوەرى و کەناڵى ئاسمانى سپێدە بڕى 110,000,000سەد و دە ملیۆن دینار بگاتە پڕۆژەکەمان بەتایبەتى لەهەرێمى کوردستان و دەرەوەى وڵات .. کەسوپاس بۆخوا سەدان خێزانى بێباوک لێى سوودمەند بوون و دڵخۆش بوون‌.
هەرلێرەشەوە ئەوپەڕى سڵاوو رێزى بێپایانى خۆم ئاڕاستەى سەرجەم خێرخوازو خواپێداوانى خۆشەویست دەکەم لەناوەوە و دەرەوەى کوردستان بەتایبەتى تر لەوڵاتانى بەریتانیا و سوید و نەرویج و ئەمریکا و سویسرا و ئەلمانیا و چەند وڵاتێکى تر کە بەردەوام بەدەم بانگەوازەکانمان دێن و رۆژانە لەڕێگەى سایتى بەختەوەرى پەیوەندیمان پێوەدەکەن و کۆمەکییەکانیان دەنێرن و دڵنیایان دەکەینەوە کە کۆمەکییەکانیان گەیشتووە و وەکو ئەمانەتێک گەیشتۆتە دەستى بێباواکان و هەژاران و داوایان لێدەکەم زیاتر و زێتریش بەردەوام بن چونکە زیاتر لەدوو سەد منداڵى ترى بێباوک چاوەڕێى کۆمەکیى و کەفالەتى ئەوخێرخوازانەن .
- سوپاست دەکەین
حاجى کاروان: منیش سوپاسى ئێوەى بەڕێز دەکەم و سەرکەوتووبن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە