مەرجى كوردایەتى یەك لیستى نیە یەك هەڵویستیە

Sunday, 15/11/2009, 12:00

1891 بینراوە


یەكێك لەو شتە خراپانەى پارتى و یەكێتى فێرى بوون ئەوەیە كە كوردایەتى و كوردبون تەنها بەوانە ڕەوا دەبینن كە لەگەڵ خۆیانن , ئیتر بەكەسى ترى ڕەوا نابینن , وەكو ئەوەى خۆیان كوردى عەیارە بیست و چوارى بێ غەل و غەش بن , ئەم دەستەواژەى نەفى كردنە یەكێكە لە ناشیرین ترین دەستەواژەكانى كە ئەم دەسەڵاتە بەكارى دەهێنێ , هەڵبژاردنى عێراق بڕیارى لێ درا و لە ساڵى 2010 دا ئەكرێ , بە لیستى كراوەش ئەكرێ لێرەدا ئەو هاوپەیمانیەتیانەى كە هەیە زۆر دەور ى نیە , پارتى و یەكێتى شینى حەسەن و حسێن ئەكەن بۆ ئەوەى كورد یەك لیست بێت , بەڵام ئەوان گوێ بەوە نادەن كورد ئەبێت یەك هە ڵویست بێت نەك یەك لیست , هەڵویست گرنگە , ئەو كاتە گرنگە كە كورد بونى خۆت بسەلمێنى , نەك بەناوى كوردایەتیە كورد ئەتك بكەیت و سوپاى عێراق و تورك و ئێران بهێنیت, سەیرە ئەم پێ داگرییەى پارتى و یەكێتى لە سەر یەك لیستى بۆ كورد نیە تەنها بۆ ئەوەیە كە لەبەر چاوى عەرەبیش كەم نەكەن و بەوانیش بڵێن هەتا ئێستا هەر ئێمە گەورەو ڕابەرى كوردین ,ئەوە چەند ساڵە لە كەركوك كورد یەك لیستە بەڵام تائێستا دوو پەروەردە , دوو ئاسایش , دوو پۆلیسى پارتى و یەكێتى هەیە , لە خانەقین , تازە بە تازە پارتى ئاسایشى خۆى دەكاتەوە , ئەوان خۆیان ناتوانن ڕێك بكەون , ئیتر چى بە ئێمە دەفرۆشنەوە , ئەوان یە ك لیستیان تەنها بۆ ئەوە دەوێت لەبەغداد لە هەیبەتیان كەم نەبێتەوە ,ئیعلانى لیستى هاوپەیمانى كە تازە ئاشكرایان كردوە , ئەوەندەى من سەیرى ئەكەم و لێى دەڕوانم هاوپەیمانییەتیەكى زۆر لاوازە , ئەمە ئەوە دەسەلمێنێ ئیتر كەس بڕواى بەو كوردایەتیە نیە كە پارتى و یەكێتى بانگەشەى بۆ دەكەن, بێجگە لە یەكێتى و پارتى ئەوانى تر بە هەر هەمویان ناتوانن كورسیەك بۆ كورد دەستەبەر بكەن , ئەم حیزبانەى كە ناوى خۆیان ناوە حیزب و ئێستا لە سەر داهاتى ئەم میللەتە پارەیەكى زۆر ئەخۆن , ئەو حیزبانەى دەستكەلاى دەستى خۆتانن و تەنها ئێوە دەیان ناسن هاوپەیمانیەتێكى نوێتان ڕاگەیاند , ئەمە نیشانەى ئیفلاسیتانە و كەسیش بڕواى بەو كوردایەتیەى ئێوە نەماوە كە بانگەشەى بۆ دەكەن , تەنها بۆ پۆستەكانى خۆتانە ئەو شین و شەپۆڕە دەكەن ,سەیرى ئەم حیزبانە بكەن , ناوى واى تیایە هەركەس نەیبیستوە كەچى مانگانە نەسرییەكى باشى هەیە و دەستكەلاى خۆشیانە و ناویان ناوە حیزب ئەمە ئەو حیزبانەیە ((پارتی‌,یه‌كێتی‌,بزوتنەوەى ئیسلامى ,بزوتنه‌وه‌ی‌ دیموكراتی‌ گه‌لی‌ كوردستان , حزبی‌ شیوعی‌ كوردستان ,لیستی‌ ئه‌ربیلی‌ توركمانی ,كۆمه‌ڵه‌ی‌ لیبرالی‌ توركمان, حزبی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان, حزبی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ سه‌ربه‌خۆ, حزبی‌ سۆسیالیستی‌ دیموكراتی‌ كوردستان, پارتی‌ كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان ,پارتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ دیموكراتی‌ كوردستان)) ئەمانەیان داناوە بۆ ڕۆژى ڕەش كە پێویستیان بوو سیناریۆ یەك ڕێك دەخەن و وەكو حیزبەكەى هەڵۆى برایم ئەحمەد ئەیانگێڕنەوە بۆ لاى خۆ یان , ئێستا لەبەر ئەوەى واى نیشان بدەن كە میللەتى كورد هەمووى لەگەڵ پارتى ویەكێتى و لە فەرمانەكانى مامە وكاكە دەرناچن ئەم جۆرە سیناریۆیانەمان بۆدەكەن , لیست لیستى كراوەیە , وەرن نوێنەرى باش دەست نیشان بكەن كە خزمەت بە كورد بكات نەك ئەوانەى كە تەنها مل كەچى خۆتانن , كە ئەڵێن كورد وەزعى خراپە ئەگەر نوێنەرەكانى كورد لە بەغداد باش بونایە ئەو هەموو فێڵە لە كورد نەئەكرا , ئەوەتا لە تازەترین فێڵدا ئەو هەموو كورسیە یان زیادكرد و ڕێژەیەكى زۆر كەم یان بەر كورد كەوتوە , ئەمە ماناى ئەوەیە نوێَنەرەكانى كورد بە تاڵەبانیشەوە خەمى كوردیان نیە , با لایەنەكان ئازاد بن هەریەكە و لیستى خۆى هەبێت , ئیتر ئەم درۆ و دەلەسەیەى بۆچیە ,گرنگ ئەوەیە لەوێ كوردایەتى خۆیان بسەلمێنن نەك لێرە یەك لیستان هەبێت و وەكو ئێستا ئەو هەموو فێڵە لە كورد ئەكرێ گوێشى نادەنێ ,
واز لە خەڵك بهێنن با نوێنەرى ڕاستەقینە و كوردى ڕاستەقینە هەڵبژێرێ نەك نوێنەرێكى ئەڵقە لە گوێى حیزب ,ئافەرین بۆ گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ كە نەچونە ئەو هاوپەیمانیەتیە درۆینەى پارتى و یەكێتیەوە ,دڵنیابن ئێوە گرەوەكە دەبەنەوە,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە