رونكردنه‌وه‌یه‌ك له رێكخه‌رانی گردبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی (پێنجشه‌ممه)ی داهاتوى شاری هه‌ولێره‌وه
Monday, 04/04/2011, 12:00
1158 بینراوە
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی 3/4/2011 به واژۆی 100 كه‌س له چین و توێژه‌كانی شاری هه‌ولێر داوای مۆڵه‌تی سازدانی گربونه‌وه‌یه‌كمان كرد و داوایه‌كی یاساییمان پێشكه‌ش به پارێزگای هه‌ولێر كرد، ئه‌مڕۆ دوای تێپه‌ربونی 24 كاتژمێر له‌سه‌ر واده‌ی پێشكه‌شكردنه‌كه، له‌لایه‌ن به‌شی كاروباری ناوخۆی پارێزگای هه‌ولێر داوای نوێنه‌ر و رێكخه‌رانی گربوونه‌كه كرا، له دیدارێكدا به‌رپرسی به‌شی ناوبراوی پارێزگا به نوێنه‌ری ئێمه‌ی راگه‌یاند، كه ئێمه وردبینی زیاتر له داواكه‌تان و واژۆكانتان ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ین به لیژنه‌ی تایبه‌ت، له هه‌مان كاتدا ئه‌و 24 كاتژمێره‌ی تێپه‌ڕبوه به‌سه‌ر واده‌ی تێپه‌ڕبونی مۆڵه‌ته‌كه‌تان ئێمه هه‌ژماری ناكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و داوای پێشكه‌شتان كردوه، له‌ئێستاوه كه 4/4/2011 هه‌ژماری ده‌كه‌ین.
لێره‌وه ئێمه ئه‌وه به‌خه‌رقی قانونی ده‌زانیین له یاسای رێكخستنی خوپیشاندان، چونكه ئێمه به یاسای خۆپێشاندان ئه‌م داوایه‌مان پێشكه‌شكردوه، به‌ڵام له‌به‌ر په‌رۆشیمان بۆ سازكردنی گردبونه‌وه‌یه‌كی هیمَنانه و مه‌ده‌نی له چوارچێوه‌ی یاسادا، به ناچاری قه‌بوڵی ئه‌و خرقه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر خه‌رقی تری به‌سه‌ر دابێت په‌نا و بۆ یاسا ده‌به‌ین، له ئێستاشه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین پێویسته هه‌مو وه‌ڵامێك به‌پێی یاسای خۆپێشاندان پێمان بدرێته‌وه له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه، كه ئه‌ویش ده‌بێت به نوسراوی فه‌رمی بێت نه‌ك به‌زاره‌كی، چونكه وه‌ڵامدانه‌وه به زاره‌كی ناچێته چوارچێوه‌ی یاسای رێكسختنی خۆپێشاندانه‌وه.
لیژنه‌ی رێكخستنی گردبونه‌وی شاری هه‌ولێر
4/4/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست