پەپولەکانی .... رێگای مەرگ

Saturday, 25/04/2015, 21:05

2306 بینراوە


وێنەیەکی پەیکەرتاشی بەناو بانگی دانیمارک .... یەنس گالیشیوت .... کە بۆ یادی کۆسپی ئەنفال دروستی کردووە .... 



لە دارستانێکی گەرمیانە
لە کوێستانە
لە وەرزێکی.. هەتاوی وەرز
دەشت و دەرو
چەم و ڕوبار
لە خەونی بەهارە بوو
پەپولە کانی ریگای مەرگ
لە هەردەو چەم
بە جووتە
ئەخولایەوە
باسی عە شقی رووبارو
وەرزی گولیان
بۆ چیمەن و 
تافكەو شەپول 
ئەوتەوە
لە پڕێکا
پۆستاڵەکانی
خێڵی مەرگ
دەشت و دەریان
داپۆشی
خۆ فرۆشەکانی
نەفس نزمی
نێو دارستان
بوونە زەردەواڵەی
شووم و
پەپولەیان ئەتاسان
ئەوەی فڕی
بووبە ئاوارەی 
کەژو کێو 
ئەوەی 
لە ژیر سم و پێڵاو
رۆحی سپارد
بوونە
بوونە 
سووتوی خەبات
ئەوەی ئەسیر کرا
دوور ئە خرا 
لە ئاوو گول
زیاتر
لە سەد و هەشتاو دوو
هەمووی هەزار
لە پەپولەی بێ ڕەنگ و باڵ
ڕەوانەی ژیر خۆڵ کران

ئەنفال 
چیرۆکێکی خەمە
لە شەهیدبوونی ئیسک و
باڵ
ئەنفال ...رستەیەکی خەمە
لە پەرتووکی 
سەودای خەیاڵ 
ئەنفال 
پەیکەرێکە
لە هەزاران
پەنجەو
دەست و قاچ و
کەلەسەر 
لە نێو 
چەند چاڵ

ئەنفال
هەناسەیەکی قوڵە
لە گەرووی خاکە
قەتیس ماوە
ئەنفال چەندین ساڵە
هەر خۆیەتی
نەگۆڕاوە
لە پال میراتی ئەنفالە
خێلێک بۆنە
میرات گروو
چینیک
ئاوارەو بێ بەهار

ئەنفال
یاریکەی سەردەمە
هەموو ساڵێک
ئۆپ دێت..... دەکرێ 
ئەنفال 
قەوانی کۆنە
هەمووساڵێک
لێ ئەدرێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە