دۆران کاڵکان: ژمارەیەک پاڵێوراوى ئاکەپە پارتین

Tuesday, 28/04/2015, 22:39

5266 بینراوە


رۆژنیوز ــ بادینان
ئەندامێکى کۆمیتەى بەرێوەبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان پەکەکە رایدەگەیەنێت، لە کەسایەتى مندا هێرش دەکەنە سەر پەکەکە ، ئەوە بابەتێکى شەخسى نیە ، ئەوە نارەزایى لە بەرامبەر هێلى رێبەرایەتیمانە، ئەوە هێرشێکە لەبەرامبەر هێلى ئازادیخوازى پەکەکە. دەشڵێت:" لە هەڵبژاردنەکانى تورکیا و باکوورى کوردستان دا پارتى و ئاکەپە هاوکارى یەکتر دەکەن، ژمارەیەک لە پالێوراوەکانى ئاکەپە ، پارتین . پارتى دیموکراتى کوردستان لە هەلبژاردن دا پشتگیرى لە کوردانى باکور ناکات، بەڵکو پشتگیرى لە ئاکەپە دەکات." دوران کالکان ، ئەندامى کۆمیتەى بەرێوەبەرى پەکەکە بەشدارى بەرنامەى مەیدانى سیاسى تەلەڤزیۆنى مەدنوچە بوو و دەربارەى پرسى هێرشەکانى بەرپرسانى پارتى و راگەیاندنەکانیان، وتى  " ئێمە لە چیاکانین ، چى دەڵێن ،چى دەنوسن زانیاریمان زۆر نیە و ، زۆر بە گرنگى نابینین . بەڵام پێویستە هەندێک ڕاستى هەیە باسى لێوە بکەین ، ئەو شتانەى کە دەربارەى من دەوترێت هەمووى هەرەشە و قسەى ناخۆشە . من ئەو قسە ناخۆشانە دەنێرمەوە بۆ خۆیان . من باسم لە بیر و باوەڕى ئایدۆلۆژى ، سیاسى پارتەکەمان کرد ، وتم ، با بەرێوەبەرى خۆجێیى بەهێزتربکرێن . لەبەرئەوەى ئەو کەسانە دیموکراتى نین دەربارەى بەرنامەى دیموکراتیەکەى ئێمە ناتوانن هیچ بڵێن ، بۆیە هێرش دەکەن . دەڵێن ، دەنگى ببڕن ، هەمان شتیان بۆ ڕێبەر ئاپۆش دەگوت و ١٧ ساڵە خستویانە زیندانى ئیمراڵییەوە." دوران کاڵکان ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە هەندێک بەرپرسانى پارتى وتویانە ئەوە کێ یە، ئێمە نایناسین و بەو وتانەیان وەڵامى ئەو کەسانەى دایەوە:" من ئەندامانى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان باش دەناسم و ئەوانیش من باش دەناسن ، ئەگەر نامناسن با لە سەرۆکى گشتیان مسعود بارزانى بپرسن ، ئەو دەتوانێ دەربارەى من زنیارى فراوانیان پێ بدات". کاڵکان وتى: " لە کەسایەتى مندا هێرش دەکەنە سەر پەکەکە ، ئەوە بابەتێکى شەخسى نیە ، ئەوە نارەزایى لە بەرامبەر هێلى رێبەرایەتیمانە ، ئەوە هێرشێکە لەبەرامبەر هێلى ئازادیخوازى پەکەکە ، ئێمە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین". دوران کاڵکان قسەکانى کاربەدەستان و ، راگەیاندنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کە دەلێن ( ئەو کورد نیە ) بە بیر هێنایەوە و وتى :"ئەوە ٣٣ ساڵە من لە چیاکانى باشورى کوردستانم ، من شار و کۆشکەکانى باشورى کوردستان شارەزا نیم، بەڵام باش شارەزاى چیاکانم ، ئیتر ئەوەندە مافى هاوڵاتی بوونم هەیە. ئەوانەى لە دژى من قسە دەکەن داخۆ لە کەیەوە لە باشورى کوردستانن و چۆن دەژین ؟ چۆن باشورى کوردستان دەپارێزن ؟ با باسى ئەوە بکەن، هەموو جیهان بینى کە گەریلاکانى پەکەکە لەبەرامبەر داعش چۆن شەڕیان کرد و خاکى کوردستانیان پاراست". کاڵکان لەلێدوانەکەیدا سەرنجى بۆ سەر هاوکارى پارتى دیموکراتى کوردستان و ئاکەپە راکێشا و وتى :" لە هەڵبژاردن دا هەردوو پارت هاوکارى یەکتر دەکەن، ژمارەیەک لە پالێوراوەکانى ئاکەپە ، پارتین . پارتى دیموکراتى کوردستان لە هەلبژاردن دا پشتگیرى لە کوردانى باکور ناکات، بەڵکو پشتگیرى لە ئاکەپە دەکات." 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە