رووداو تی ڤی، یان ئاژاوە تی ڤی!؟

Sunday, 24/05/2015, 21:49

3440 بینراوە


دەسەڵاتی ئاژاوەگێڕی هەولێروسەرۆک عەشیرەی بارزانی قەت بەکاری رۆژی تەنگانەی کورد نەهاتوون. داییم لەکاتێک دەڕووانن کە چۆن دەستەویەخەی داگیرکار ڕاوەستن وئەمری وان جێ بەجێ بکەن. سێ دەیە زیاترە حیزبەکانی رۆهەڵاتی کوردستان لە کەمپەکانی سیخوارلێدراوی کۆیە قەتیس بون. هیچ بێ حورمەتیەک نەماوە دەسەڵات پێیان نەکا. کەچی بە بیانووی پاراستنی ئەزموونی باشوور فززەیان لێ نەهاتووە.
هەمیسان ئەورۆژانە لەسەر سەقامگیرکردنی ١٥پێشمەرگەی سەر بە لایەنی مستەفای هیجری کە دەخوازن لە تەنیشت گریلاکانی پ،ک،ک بنکە و بارەگا بکەنەوە تێهەڵچون پێکهاتووە. ئەو پێشمەرگانە دەلێن ٣٤ساڵ لەوەی پێش ئێمە لێرە بوین! ئێستێش جێگاکەمان دەوێتەوە!( سەیرە!). خۆ ناڵێن بە فیتی کێ لە قەندیل شۆڕ بوونەوە؟ ئەدی ئەو چەند ساڵە لە کوێ بوون؟ بە بێ گومان ئەوکارە بەقازانجی کورد نییە. بەتایبەت لە هەڵبژاردنی نوێنەرانی کورد لە باکوری وڵات بۆ پارڵمانی تورکیە نزیک دەبینەوە. رەنگە خێرنەخواز لەو کەش وهەوایە کەڵکی باش وەرگرێ.
حیزبە کەمپنشینەکان وەک سێ شەشەی بەهاریان لێهاتووە. جارێک دەڵێن: نابێ هیچ حیزبێک دەست لەکاروباری بەشەکانی وەردا! جارێک باس لە چەکداری نەناسراودەکەن. جارێک دەبنە پارێزەری رۆژهەڵات، لەکاتی ئاواشدا دەڵێن : کوردستان هی هەموومانە! ئەو کێشەیە خراپ یان چاک چارەسەر دەبێ ئەوە سروشتی کاری سیاسی کوردستانە کە وەک قیلی کەوای سپی بە ناوچاوانی کورد چەسپاوە. ( بەداخەوە).
من گومانم لەوەدانیە ئەو ئاژاوەگێڕییە دەستی بنە ماڵەی بارزانی تێدایە. پەیامێکە بۆ تورکیە وئێڕان. لەلایەکی دیکە نەبونی بژیوی ژیان بۆ ح،د،ک، ئێران وای کردوە کە چارەیەک بۆ بۆشاییونە بونی ئەو پارەیە بدۆزنەوە. لەو رۆژانەدا هەڕەشەی،، حەسەن شەڕەفی،، ( ئەندامی کومیتەناوەندی، دانیشتووی کۆی سەنجەق) لەلام زۆر سەیرە! کەس نەزانێ واهەست پێدەکا هەزاران چەکداریان لە سەر سنورەکان ئامادەیە کە هێرش بکەنە سەر تاران وکۆماری ئیسلامی بڕووخێنن. لەکاتی خۆیدا یەکەم کەس بوو لە مهاباد هەڵات ( بەچاوی خۆم دیتم)! ئێستێش بۆتە پاڵەوانی مەیدان ودەڵێ زۆر قەبوڵ ناکەین! ئەدی ئەو چەندساڵە چت قەبوڵ کردووە.؟
لەوانەش بترازێ رۆژ رۆژی، رووداو تی ڤییە، چاو لێکەن چون ژەهری سیاسی بڵاو دەکەنەوە؟ کارێکی وادەکەن کە شیعە لەسەر چلەی ئیمام حوسێن نەیکردبێ! بە دروستکردنی فەزای گێرەشێوێنی پاکانەی سیاسی بۆ خۆیان دادەتاشن. لەلایەکی دیکە تاقمێک نوسەری خۆش نشینی هەندەری پێنووسان دەسوونەوە، بە بێ ئەوەی لە بابەتەکە بە وردی حاڵی بووبن.هاڕتووپوڕتی دادوهاواریان بابەتەکانیان تۆزی لە عاسمان بڵند کردوە. جگە لەوەش هەڕەشەی سیر لە پ،ک،ک دەکەن کە گۆیا دەبێ لەوێ دەریانکەن.! ئەو تاقمە هەم لە ناڵ دەدەن هەمیش لە بزمار. ئەگەر پیاوی چاکە بڕۆن یارمەتی ئابوری بدەنە حیزبەکانی رۆژهەڵات یان بە هەر شێوەیەک پێتان باشە یارمەتیان بدەن. هیچ کوردێکی دڵسۆز ناخوازێ کورد بە دەستی کورد لە ناو بچێ.گرفتی تاکی کورد لەوەدایە کە وەدوای کێشەکان ناکەوێ وبۆ چارەسەریش پەنا بۆ گوڕڕە گوڕو شەرئەنگێزی دەبا. لەو سەردەمەدا ،،، ئاژاوە تی ڤی،،،( رووداوتی ڤی) بۆتە چەکی راگەیاندنی دژە کورد، قسەکانیان بۆ من زۆر جێگای متمانە نین.  هەر کەسیش باوەڕیان پێدەکا کەیفی خۆیەتی.

جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستاپۆست
٢٤/٥/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە