عزیز محمه‌د مه‌دالیای بكوژی سولێمان موعینی به‌ده‌ستی بكوژی شه‌هیدانی قه‌له‌م و ئازادی وه‌رگرت

Friday, 12/06/2015, 19:41

7028 بینراوە


ئاسایی بوو میدیاكانی پارتی ،  كاتێك مه‌دالیای پارتیان  ( مه‌لا مسته‌فا )  له‌یه‌خه‌ی عزیز محمه‌د دا  ، بلاویان كرده‌وه‌   ، بۆ ئه‌وان   سوده‌  ، كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری  شوعی وه‌ك شڤان په‌روه‌ر بجوك و سوك ده‌كه‌ن و  ده‌یكه‌نه‌  پارتی  .  به‌لام كاتێك میدیای شوعیه‌كان ( ڕێگای كوردستان) شانازی به‌و مه‌دالیایه‌ وه‌رگرتنه‌ ده‌كات ،   مرۆڤ ده‌بێت گومان له‌هه‌موو حزبه‌كه‌ش بكات ، كه‌له‌ج قه‌یرانێكی ئه‌خلاقی و سیاسیدا ده‌ژی!؟  وه‌ نیشان ده‌دا گه‌ر تادوێنێ حزبی شوعی  كادیری بۆ پارتی پێده‌گه‌یاند ئه‌وا ئه‌مرو وه‌ك حزب له‌لقلیكی پارتی نزیك بۆته‌وه‌ .  هیوا جاكبونیشی له‌و قه‌یرانه‌ گه‌وره‌ و گالته‌جاریه‌ی له‌ نێو خه‌لكدا تیایدا ده‌ژی  ( ٨١ سال كاری سیاسی   ٥٠ هه‌زار شه‌هید ١٠ هه‌زار ده‌نگ ده‌هێنێ ))   به‌رده‌وام ده‌بێت  له‌ناپاكی كردن له‌گه‌ل بیروباوه‌ر و خوێنی شه‌هیدان و ته‌زكیه‌ كردنی تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵات  و بنه‌ماله‌ی بارزانی  و په‌روه‌رده‌كردنی خه‌لكه‌كه‌ی به‌گیانی زه‌لیلی و ده‌ستكه‌وت وه‌رگرتن 
 ئه‌م هه‌نگاوه‌ی عزیز محمه‌د  درێژه‌ی پاكانه‌ و زه‌لیل بونی به‌رپرس و كادیره‌ پێشكه‌وتوه‌كانی تریش  له‌نمونه‌ی به‌هادین نوری كه‌له‌نامه‌یه‌كی كراوه‌دا داوای له‌تاله‌بانی كرد خێرێكی پێبكه‌ن ؟ یان به‌شان هه‌لدانه‌كه‌ی محمه‌دی مه‌لا كه‌ریم بۆ بارزانی ......  
مه‌دالیای بارزانی ، مه‌دالیایه‌كی  نیشتمانی و مرۆڤ دۆستی  و ته‌نانه‌ت یاسایش نیه‌  ، تا هه‌موو كه‌س وه‌ری بگرێ؟ دواتر  مه‌لا مسته‌فا به‌پێی هه‌موو لێكدانه‌وه‌یه‌كی ماركسی كه‌سایه‌تیه‌كی ده‌ره‌به‌گ  و جه‌وسێنه‌ری هه‌ژاران بوو ، وه‌ئه‌گه‌ر له‌چیا  خه‌باتی كردوه‌  ، به‌لام خاوه‌نی ئاشبه‌تالی ١٩٧٥ و یه‌كه‌م سه‌ركرده‌یه‌ كه‌   تیرۆری سه‌رۆك حزب و كادیری  كوردی به‌شه‌كانی تری كوردستان  و راده‌ستكردنه‌وه‌یان بۆ ئیران و توركیا كردوه‌. وه‌خاوه‌نی داهێنانی تالانی بودجه‌ی شۆڕشه‌ ،  كه‌له‌دوای ئه‌و هه‌ردو دیارده‌ ( تیرۆری كوردی به‌شه‌كانی تر ،و تالانی داهاتی گه‌ل )  په‌ریوه‌ته‌ نێو زۆرینه‌ی حزبه‌كانی كوردستانی باشور . ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پێدانی ئه‌و مه‌دالیایه‌ له‌لایه‌ن مه‌سعوده‌وه‌ واتا تازكیه‌كردنی هه‌موو تاوانه‌كانی مه‌سعود بارزانیش  به‌واتای مه‌دالیاكه‌ی مه‌دالیای بكوژی سولێمانی موعینی  و به‌ده‌ستی بكوژی ده‌یان سیمبولی ئازادی وه‌ك ره‌ئوف كامیل و سه‌رده‌شت و سۆران و ئه‌بو نه‌سیر ....  وه‌رگیراوه‌ .  ئایا خه‌لكێك خاوه‌ن بیرورا و سه‌ركرده‌یه‌كی جه‌پی   ٦٠ سال له‌ته‌مه‌ن  بێت ، به‌چ ڕوویه‌كی سیاسیه‌وه‌ مه‌دالیای  حزبی له‌كه‌سێك وه‌رده‌گرێ  كه‌زۆرینه‌ی كۆمه‌لگا به‌ناپاك و مافیا سه‌یری ده‌كه‌ن  ؟ ئاخر به‌ده‌ر له‌هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی مه‌لامسته‌فا و كوره‌كانی ، له‌رۆژگاری ئه‌مرودا ، وه‌رگرتنی مه‌دالیای ده‌سه‌لات ، جونه‌ سه‌ر گوری بارزنی و ئیدریس  ،  به‌شان هه‌لدانیان  كه‌سانی له‌رۆژگاری ئه‌مرودا .... ته‌نیا خه‌لكانێیك ده‌یكه‌نو  وه‌ری ده‌گرن ،  كه‌ پاكانه پر بكه‌نه‌وه‌ ،  ته‌سلیم ببنه‌وه‌   و ده‌ستكه‌وتێك  وه‌ربگرن . 
 وه‌مزانی  پارتی و بارزانی به‌بیلان بۆیان سازكردوه‌ له‌پرێكدا توشیان كردوه‌  ،به‌لام به‌پێیی ئه‌و ڤیدیۆیه‌  ده‌رده‌كه‌وێ ، به‌ئاگاداری پێش وه‌ختی نێوان هه‌ردولا بوو 
. ئیستا باپرسیار له‌ عزیز محمه‌د بكه‌ین ، تو له‌ ململانێی خوێناوی نێوان پارتی و ششوعی  سه‌رۆكی پله‌یه‌كی بوی  ، به‌تایبه‌تی له‌سالی ١٩٧٦ بۆ ١٩٧٩ نزیك به‌٢٠٠٠ پێشمه‌رگه‌ و كوره‌ هه‌ژارت به‌كوشتداوه‌ ، جی به‌و بنه‌ماله‌شه‌هیدانه‌ ده‌لێی ؟ جی به‌و هه‌موو لێدوان و وتارانه‌ی ( بیری نوێ وته‌ریق شه‌عب) ده‌لێی كه‌گه‌نج و هه‌واداری شوعیتان هان ده‌دا ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ پێویسته‌ له‌ناوبدرێن جونكه‌ كۆنه‌په‌رست و ساواك و پیاوی ئیمپریالیزمن ؟  ئایا هه‌رزه‌كاری سیاسی بووی ،یان تاوانباری سیاسی به‌خوێنێ خه‌لك ؟  
تاراده‌یه‌ك دۆستایه‌تی ئه‌و حزبه‌ و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یم كردوه‌ كه‌ جه‌ماوه‌ر و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ ٢ ئاقار و ره‌فتاری جیان ،  جه‌ماوه‌رێكی تێكۆشه‌ر و قوربانیده‌ر و پاك ، سه‌ركردایه‌تیه‌كی هه‌لپه‌رست و له‌رزۆك له‌بریاردان تاده‌گاته‌ پاشكۆی سیاسی  . هه‌ربۆیه‌شه‌ له‌   ٨١ ساله‌ی ته‌مه‌نیان نه‌یان توانی ڕێبه‌رایه‌تی ولات بكه‌ن ، ب  له‌هه‌له‌ی به‌رپرسه‌ كانیان قوربانیان به‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی داوه‌ . بانمونه‌ی كوردستان وه‌ربگرین  به‌هه‌موو كه‌م و كورتیه‌كه‌وه‌ 
 ١ده‌بوایه‌ له‌گه‌ل شۆرشی كورد بونایه‌ كه‌جی له‌گه‌ل به‌عس به‌ره‌یان پێك هێنا ؟
٢ ده‌بوایه‌ له‌گه‌ل كۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان دۆستایه‌تی بكه‌ن كه‌جی هه‌لسان له‌گه‌ل به‌ره‌ی جه‌وقه‌د و پارتی كردیان ؟
٣ ده‌بوایه‌ له‌گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی گۆران ٢٠٠٩٢٠١٣  دۆستایه‌تیان هه‌بوایه‌ كه‌جی ده‌یان بینن به‌رده‌وام له‌گه‌ل ده‌سه‌لات نزیكن . ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی له‌روی ئیداریه‌وه‌  سیسته‌مێكی مافیایی و بنه‌ماله‌یی و  گه‌نده‌لیه‌ ؟
    له‌كۆتایشدا ده‌لێم مرۆڤ زۆر به‌ ئازاره‌وه‌ كه‌سیتی دروست ده‌كات به‌لام پاراستنی ئه‌و مێژوه‌ پر له‌ئازاره‌  ،  هونه‌ره‌ ، جونكه‌ به‌یه‌ك لێدوان و ره‌فتاری وه‌ك عزیز محمه‌د هه‌موو مێژوه‌ جوانه‌كه‌ی  گومانی گه‌وره‌ ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر .   كه‌نازانم عزیز محمه‌د له‌دواین ته‌مه‌نی ژیانی دا بۆ هه‌له‌یه‌كی واستراتیژی  كرد  مه‌دالیایه‌كی وه‌رگرت كه‌پێشوتر دراوه‌ته‌ شڤان په‌روه‌ر و  ته‌حسین شاویس.

کوردستانپۆست: ئەو وێنەیەی سەرەوە، تەحسین شاوەیس شێرەکەی بارزانی، عەزیز محەمەد ماندوونەناسەکەی بنەماڵەی بارزانی، شڤان پەروەر شایەرکەی بنەماڵەی بارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە