وەستا حەسەن و ئاسایشی سلێمانی.. دوو بەڵای گەورەن بۆ خەڵکی سلێمانی

Wednesday, 09/09/2015, 20:08

15994 بینراوە


بە هۆی ئەو نا عەدالەتیی و بێ سەروبەرەییەی لە ناو دەسەڵاتداراندا دروست بووە، لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە تایبەت لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، وای کردووە ئەوەندە کاری نابەجێ و نالەبار دەکرێت لە لایەن  بەرپرسی ئاسایشی سڵیمانیەوە. بۆیە پێم خۆش بوو ئەم  هەواڵانەتان پێبگەیەنم:
1. کوڕە گەورەکەی وەستا حەسەن بەر لە  دوومانگ  لەگەڵ هاوڵاتییەکدا بەیەکدا دێن و پاشان مرورێک ویستویەتی کێشەکەیان چارەسەر بکات، بەڵام لە ئەنجامدا کورەکەی وەستا حەسەن  و پاسەوانە تایبەتەکەی خۆی لە هاوڵاتیەکە و مرورەکەشیان داوە و ڕۆیشتون. کورە گەورەکەی سەیارەیەکی ئادوی سپی مۆدێل ٢٠١٤ی سپی جام ڕەشی پێیە.
2. وەستا حەسەن لەناو ئاسایشی سلێمانیدا زیاتر لە ١٥ کەسی نزیکی خۆی دامەزراندوە بە پلەی جیاواز و زۆربەیان تەنانەت دەوامیش ناکەن، یەکێک لەو کەسانە خوشکەزای خێزانەکەیەتی کە دەکاتە کوڕی  حەسەن قەرەداغی، لەگەڵ برای فاتمەی خێزانی وەستا حەسەن.
3. لەسوید زاوایەکی و  دوو خوشکەزای بە ناوی خەڵات و خەندە دامەزراندوە لەگەڵ برازایەکی تری کە دەکاتە کچی حسێنی برای وەستا حەسەن.
4. کابرایەک کە ناوی عەلی‌یە لە ناو ئاسایشی سلێمانیدا کارمەندەکان پێی ئەڵێن لیوا عەلی، ئەم پیاوە دەڵاڵی ناو بازاڕ و زۆربەی کۆمپانیاکاندا وەرەقەی چەک بۆ خەڵک ئەکات بە پارە. ئەم عەلی ناوە لە کارمەندەکانی ئاسایش زیاتر لە ناو بینای ئاسایشدا دەبینرێت، کاتێک سەردانی وەستا حەسەن ئەکات وەک ئەوەی بەرپرسێکی باڵای لابێت کەس ناتوانێت بچێتە ژوورەوە بۆ لای وەستا حەسەن.
5. شوقەکانی بەرامبەر بە پارکی دایک واتە سجنی سەرەوەی جاران، کە پێی ئەڵێن پارکی دایک بەرامبەر بەو شوقەیەی لێ دروست کراوە، هی کوڕی شێخ جەنگی برای جەلال تالەبانییە بەناوی ئاکۆی شێخ جەنگی. لەو شوقانە وەکو شیرینی شوقەیەک دراوە بە کچەکەی وەستا حەسەن.
6. بەڕیوبەری ئاسایشی سلێمانی سزای ئەو کەسانە ئەدات کە تەقەمەنی مناڵانە دەفرۆشن، بەڵام لەو لاوە  وەکالەتەکەی بەناوی براکەیەوەیەتی کە ناوی  ئەحمەدە . ئەم برایەی هەر دوای ڕاپەرین لە دەزگای زانیاری و دەزگای ئاسایش مفەوەز بووە، پاشان کراوە بە ئەفسەر.
7. شەوی ١٥ ئەم مانگە واتە ١٥ / ٧ وەستا حەسەن ئێوارە خوانێکی بۆ خاوەن کۆمپانیاکان و هەموو ئەوانەی لە چواردەوری خۆیەتی کرد، ئەمیش بە ناوی بەسەرکردنەوەی خزمان  زیاتر لە (١٠٠٠٠) دۆلاری تێچوو، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە مەسرەفەکەی خاوەن کۆمپانیاکان کردبێتیان.
8. وەستا حەسەن بە مەزاج و ئارەزووی خۆی کار دەکات و بڕیار دەردەکات، هەر کە بەیانیان لەخەو خەبەری دەبێتەوە بە ئارەزوی خۆی بڕیاردەردەکات، لە بۆ نمونە پڕ ئەڵیت نێرگەلە قەدەغەیە و نابێ کەس بیکێشێت، لەپڕ دێت بەسەریدا دەڵێت نابێت نووسینی تابلۆی دوکانەکان بەم جۆرە بێت، ئەوەش بۆ ئەوەیە لە پڕ شڵەژانێک دروست دەکات بۆ دوکاندار و بۆ وەکیلەکان . ئەم زۆڵی شەیتانە ئیتر لە ڕیی دەڵاڵەکانیەوە بۆ دوانی دەکات وئیشی چەندین خەڵکی دیکەش پەک دەخات، تا وای لێدێت ئەوانی دیکە پەنا دەبەن بۆ ئەم ئەو، بۆ ئەوەی بەرتیلی پێ بدەن و کارەکانیان جێ بەجێ بکات.
9. وەستا حەسەن هەموو بڕیارەکانی لە ژێر دەستی خۆیدا کۆنترۆڵ کردووە، کە بە غەیری خۆی کەس ناتوانێت ئیمزایەک بکات لەسەر بڕیارێک یان تەنانەت کارێکی زۆر ئاسایی کە پەیوەست نەبێت بە خۆشیەوە.
10. ئاسایشی سلیمانی دەستی خستۆتە کاری سەرجەم فەرمانگەکانەوە  تەنانەت دەیان سیخوری دروست کردوە لەناو فەرمانگاکانی تەندروستی و زۆربەی فەرمانگەکانی تردا. بەجۆرێک مامەڵە ئەکات وەک پیاوێکی ئیمپراتۆر.
11. وەستا حەسەن لە هەموو کون و قوژبنێکدا خەڵکی دروست کردووە بۆ خۆی، ئیتر ئەمە بە پارە بێت یاخود بە چاوترساندن و کارکردن بێت بۆ ئەو کەسانە.
12. ئەوەی زۆر گرنگە کە پێم باش بوو بیخەمە کۆتایی ئەویش ئەوەیە ئەم پیاوە لە ڕیگای چەند ئافرەتێکی سۆزانییەوە هەوڵی داوە دەنگ و فیلمی بەرپرسە نەیارەکانی یەکێتی بەدەست بهێنێت. بۆ ئەو کارانە، چەندین بەرپرس و دەوڵەمەند و کەسایەتی خستۆتە ناو تەڵەوە، تەنانەت بەرپرسە بالاکانی یەکێتیش درکیان بەو کارە قێزەوەندە کردوە کە ئاسایشی سلێمانی دەیکات.
13. ماوەی سێ هەفتەیە سەفەری  دەرەوەی ولاتی کردوە دەنگۆی ئەوە هەیە لە ئەڵمانیا بێت لەگەڵ خێزانەکەی و دووکوڕ دوو کچەکەی و هەردوو زاواکەی، پێی دەچێت کاری بۆ کرابێ کە راسەتو خۆ ناسنامەی ئەڵمانیان پێ بدرێت، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی  چەند جارێک وەستا حەسەن چاوی کەوتوە بە قونسوڵی ئەڵمانیا لە سلێمانی پێی دەچێت بەهۆی کارەکەیەوە ئەو هەلەی قۆستبێتەوە کە ناسنامەی ئەڵمانی بۆ زۆربەی خێزانەکەی وەربگرێت. دەنگۆی ئەوەش هەیە کە شانسی زۆر کەمە لەوە زیاتر پلەی بەرز بکەنەوە و پێ دەچێت ناڕەزاییەکی زۆر لەسەری هەبێت و لەو جێگایە دوور بخرێتەوە بەڵام ئەمەیان سەد لەسەد نییە تەنها قسەو باسە دەکرێت لەبارەیەوە.
لە کۆتاییدا من کارمەندێکم لە ئاسایش گەر دڵنیا بم شتەکان پارێزراو ئەبن بە پێی توانا هەواڵ و ڕاستیەکانتان بۆ دەنێرم. هیوادارم خۆتان ڕاپۆرتێکیی زۆر تێرو تەسەلی لەسەر بنوسن . .... (سانسۆر کراوە ) ئەم وەستا حەسەنە وەک زانراوە تەنها لە دوو کەس لە ناو یەکێتییدا سڵ ئەکاتەوە ئەویش.. (سانسۆرکراوە) دەنگۆی ئەوەش هەیە وەک گەلە کۆمەکیەک لێی بکرێت ولاببرێت.
کارمه‌ندێکی ئاسایش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە