گاڵە گاڵ

Sunday, 13/09/2015, 14:52

1923 بینراوە


 تا کارەساتی گەورە بەسەر ئەم گەلە نێت ، کەس نابینیت  خۆی بە خەم  خۆر بزانێت و پلانی پێشوەختەی بۆ روداوەکان هەبێت ، بەڵام دوای رودانی کارەساتی جەرگ بر ئیدی دەکەونە گاڵە گاڵ و لەراگەیاندنەکان خۆی بەخاوەنی قەزیەکە دەزانن ، خوانەکات کوردبێت ئەم کارەساتەی بەسەربێت ، بۆ ئەوەی هەندێکیان بۆمزایەدە ئەویتر تاوانبار بکات لەکاتێکدا کارەساتەکە لەهەموو میللەت کەوتوە ، ئەویتریش خۆیدەکات بەخاوەنی قەزیەکە .
 کارەساتی گیان لەدەستدانی خانەوادەی ("ئایلان") دەرکەوتنیان وەک کورد ، هیچ کەس پێش ئەوکات و دوای ئەوکاتیش هیچ بەرپرسێکی ئەم هەرێمە کە  خۆیان بە خاوەندەزانن و هەندێک جارە هەرەشەی گەورەشیان لە خۆر ئاوای کوردستان کردوە ، بە تاکرەو تۆمەتباریان کردوون ، جگە لە گاڵە گاڵ لەسەرتیڤیەکان هیچیان پێنیە بۆ خەڵکی کورد لە هیچ پارچەیەک ، دواجار ئەم شینەی بۆ کاکە (ئایلان ) دەکرێت . و گاڵە گاڵێکی بێ سودە .
پێوسیتە تەواوی ئەم شینەی لە تیڤیەکان بەبەرچاوی جیهانەوە دەیکەن ، فەرموو چارەسەر چیە بۆ رێگا گرتن لە کۆچی بەلێشاوی گەنجان بۆدەرەوەی وڵات ، وڵاتانی جیهان دوای مەرگی جەرگ بری کاکە (ئایلان ) هەموویان هاتنە سەرخەت ، جگەلە هاوسۆزی وەک مرۆڤ دۆستی ، هەژاندنی ناخیان ، وێژدانیان رێگای پێنەدان کاری نامرۆڤانە بەرامبەر ئەم کۆچ رەوە نایاسایەی کە روی لە وڵاتەکانیان کردوە ، دەرگادابخەن ، بەڵکوو دەرگای هاوکاریان بۆکردنەوە .
بەڵام بەداخەوە لەم هەرێمە بەناو خاوەن ئەزمونە سەقام گیرە نەوت فرۆشە ، دەستی کاری بەتوانا تاکی کورد بەهەدەر دەدرێت و لەم دەریایانە دەخرێنە دەمی قرشە برسیەکان یان دەخرێنە دەستی ئەو وڵاتانەی کەلێی دەگیرسێنەوە ، ئەم دەستیکارە بەبێ ماندی بون و سەرفکردنی هیچ خەرجیەک وڵاتان بەدەستی دێن بەرامبەر بەپێدانی برێک پارە بەم پەنابەرانە .
ئەم حکومەتەی هەرێم لەبری کردنی گاڵەگاڵ لەگەڵ هاونیشتیمانیان و خۆسەپاندن و دەست بەسەرداگرنی داهاتی بێشوماری ئەم هەرێمە دەبوایە تۆزێک ویژدانی لەخەو هەستاندایە ، ئەم دەستی کارەی کە روی لەدەرەوە کردوە ، کارێکی باشی بۆ بدۆزینایەوە لەبری هێنانی خەڵکانێک بەناوی خەبیر بەپارەیەکی زۆر لەکاتێکدا بەقەد ، ئەوخەڵکانە خۆمان زانیاریان لەلانیە شارەزای بوارە جۆراو جۆرە کانی کارنین، لەهەمان کاتێکیشدا حکومەت خەرجیەکی زۆریش لەبواری پەروەردەو فێرکردن بەفیرۆداوە .
ئەم بەفیرۆدانە زۆرەی لە بواری پێگەیاندنی تاک ، لەم هەرێمە سەرفی بۆ دەکرێ چ وەک حکومەت و چ وەک خێزان ، زۆر بەئاسانی دوای تەواوکردنی یەکسەر رادەستی وڵاتێک دەکرێت و ئەم سودی لێوەردەگرێت ، پێویستە حکومەتی هەرێم واز لە گاڵە گاڵی سەر تیڤیەکان بێنێت و لەپشت مەنەسەی خۆنمایش کردنی کۆنگرەی رۆژنامەنوسەکان دورکەوێتەوە ، دابنیشن بیر لە رێگای دەربازبونی هەرێم لەم قەیرانە بکەنەوە کەتوشی هاتوە .
ئەمرۆ هەرێم لەبەردەم گەورەترین قەیرانی گەورەی لەدەست دانی ، سامانی نەتەوەیدایە کە گەنجە ، دەسەڵاتی ئەم هەرێمە بێباک بەرامبەر راکردنی گەنجان لەئاست فەشلی ئیداریان خۆی دانیشتوە ، ئەوەندەی لەماوەی رابردوو بەدیار چارەسەری کورسیە بەسەرچوەکەی سەرۆکی هەرێمەوە بوون ، لەماوی ٢٤ ساڵی رابردوو ، ئەوەندە بەدیار کێشەی هاوڵاتیانەوە بونایە ئێستا هەرێم لەبری راکردنی گەنجیان ، پەنابەری وەردەگرت ، 
بەڵام بەداخەوە حکومەتی هەرێم ، ئاسودە بەدیار کۆچی گەنجانەوە دانیشتوە ، دڵی پیان خۆشە بە کۆچ کردنیان ، لەبەر ئەوەی ئەم گەنجانە شۆرشێکی گەرەن بۆ لەناوبردنی دەسەڵاتی ستەمکاری گەندەڵ ، وەک بورکانن بۆ راتەکاندنی بناغەی دەسەڵاتی بێدادی هەرێم ، لە ئەگەر دەرچونیان لەهەرێم لە چەند رویەکەوە حکومەتی هەرێم خۆی بەبراوە دەزانێت لەوانە . کۆچی گەنجان باری لاری قەیرانی دارای تۆزێکیان بۆ سوک دەکات ، لەهەمانکاتیشدا لە لەدەستدان و کەم کردنەوەی رێژەی دەنگی دەسەڵات تارادەیەک خۆیان بە مسۆگەری دەهێڵنەوە .
چونکە سەرای دەنگی خۆیان ئەوکات لێشاوی دەنگی خانەوادەکەشیان دەکەوێتەدوا ، لە کاتێکدا لە ساڵانی پێشو دەنگی پارێزگاری کەری دەسەڵات بونە ، بەڵام ئەمرۆ دەبنە دەنگی بێکاری گەنجە لەماڵ کەوتوەکەیان ، کەبێکار لە چاوەرێ موچەیەکی کەمدا دانیشتوە بۆ دامەزراندن . بەدەرچونی گەنجانی ئەم هەرێمە بۆ دەروە ، دەسەڵات ئاسودەتر هەناسەدەدات و گاڵە گاڵی سەرتیڤیەکانی وەک گاڵەی کورەی هەنگ سەدای خۆشتردەبیت .
بەڵام بادەسەڵاتی ئەم هەرێمە باش بزانێ ، باچیتر نەکەوێتە دوای دەنگی دۆڵ ، کاتێک وڵاتانی جیهانی لەسەر کارەساتی جەرگ بر ، ویژدانیان هاتۆتەگۆ ، بەهۆی ناوەندی راگەیاندنی جیهانی ، کە جیهانی شلەقاند ، ئەوانەی خۆشمان بکەونە هەلەکە سەما ، تازوە رێگا چارە بدۆزنەوە ، چیتر خەمی کورسیتان نەبێ ، ئەگینا ئەم گەنجانەی کەرێگایان دەدەی برۆن ، بەیانی ئەو گرە خەفەکراوەی ناخیان ، لەژێر ئەوکورسیە ژێرتان دەبیتە بورکان ، خۆتان و کورسی و مێژوتان دەسوتێنێ ، چونکە ئەم گەنجانە بە عەقڵ و بیرو هیزری نوێگەری دەگەرێنەوە لەگەڵ بیری دکتاتۆری و بۆگەنبوی دەسەڵاتی کوردی یەک ناگرێتەوە ، ئەم بیرە رزیەیی ئێوە فرێدەدەنە زبڵدان لەگەڵ خۆشتان ، ئەگەر توانای چارەکردنتانیە کورسی جێبێڵن ، باچیتر پەپولەکانی وەک کاکە ئیلان ، لەسایەی کورسیەکەی ئێوە نەبنە قوربانی ، لەپێناو پارویەک ناندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە