شوان پەروەر و سیاسەت

Sunday, 27/09/2015, 18:23

4234 بینراوە


پێش گووتن:
بەوشتریان گووت؟ لە پشتەوەرامیزی دەکەی! گووتی: کام شتم وەخەڵکی دەچێ! زانستی خەڵک یانژی، فۆلکلۆر، لەکۆمەڵگای مەزنی نەتەوەکاندا جێگەوپێگەی تایبەت بەخۆی هەیە.نەتەوەیەک دەوڵەمەندە کە خاوەنی ئەدەبیاتێکی دەڵەمەندووژینداربێ.زۆرجارمەتەڵ،قسەی نەستەق،لەزۆر کۆنەپەڕتووکان کە بیانی لەسەریان قەبڵاندووین بەنرخترە. هۆیەکەشی کاڵ نەبوونەوەی ئەو گووتارانەیە کەناوەرۆکی پڕماناوبەپێزلە خۆیان دەگرن. تایبەتمەندی ئەو ئەدەبیاتە لەوەدایە کە پێویست نییە تەنیا بیرمەندوزاناو وەستاکار خامەی لێڕاکێشن. ئەو گووتنە نەمرانە سنگ بەسنگ هاتوون وزۆر جار بە هێندێک جیاوازی سنووری وڵاتانیشی بڕیوە.مەبەست لەو پێش گووتنە چییە؟ هونەرمەندیشمان وەک هونەرمەندی خەڵكانی دێ ناچن!
"گووتن"
تاکی کوردوافێرکراوە کە هەر نەهامەتیەک بەسەری دێنن بیخاتە ئەستۆی داگیرکارودووژمنی کورد.ئەگەر ساڵێک باران نەبارێ ووشکەساڵی بێ دەڵێن، خەتای تورک وفارس وعەڕەبە. باوباهۆزوتۆفان هەڵیكا دەڵێن داگیرکار خەتایەتی، دەنا کاک بارزانی دەتوانێ دەوڵەتی کوردیشمان بۆدامەزرێنێ! مامڵەی سیاسی، شکستی سیاسی،ڕاکردنی گەنجەکان،نەبوونی پڕۆژەی سەردەمیانە.......، هەموویان وەباڵی ملی بیانییە.؟ بۆئەوەی دەسەڵات خۆی لەگرفتەکان بدزێتەوە هەزاران شێروڕێویمان بۆ دێننەوە.!(وێنەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەزاران مرۆڤی کوردیان بەکوشت داوە، ئێستێ بە بیانووی پاراستنی ئەزموونی عەشیرەی بارزانی خۆیان لە بنە ماڵەی شەهیدان دەدزنەوە!).
زۆرجاریش دەستمایەی ئەو رێکارە پاشکەوتوویە هونەرمەندونووسەروشاعیرومامۆستای زانکۆکانن. لەراستیدا ئەگەر ئەو چینوتوێژانە سەقەت لەدایک بون کۆمەڵگاش بە سەقەتی ڕادێ.لەناوکۆمەڵگاکانی وشیاردازۆرجار هونەرمەندیان شێعری شاعیرێک یان بابەتی نوسەرێک دەبێتە هۆی ئاڵۆگۆڕێکی مەزن. لەلای ئێمەی کوردەواریدا ئەوچین وتوێژەش دەبنە دەست کەللای دەسەڵاتێکی کارتۆنی وچاو لەدەستی بیانیان.
من بەش بەحاڵی خۆم نەمدیوە هیچ کەس بەڕادەی / شوان پەروە ر / منەت لەسەرکورد دابنێ.( دەڵێی هەرئەودەنگی خۆشە) ئەووادەزانێ بەتەنیا بۆخۆیەتی دەتوانێ لەرێگای چڕینی ستڕانی شۆڕشگێڕی کورد رزگار بکا. گومانم لەهەستوسۆزی دەنگی ئەوبەڕێزەنییە،بەڵام پرس ئەوەیە لەبیری چۆتەوە سەتان هونەرمەندی دەنگ خۆش قارەمان کە هەم چەکیان لەشان دابووە وهەمیش دووهێندەی پەروەرخزمەتیان بە نەتەوەکەیان کوردوە لە کۆتایشدا چوونەریزی کاروانی شەهیدانی سەربەرز ( هەم گریلابون وهەم هونەرمەند زۆر جار ئێمە ناوەکانیشیان نازانین).ناوی پیرۆزی زۆربەی ئەو هونەرمەندانی لەسەرزارانەوپێویست ناکا لێرە دووپاتیان کەمەوە.
 لەرۆژی ٣٠/٩/٢٠١٥لەسایتی روودا چاوم بە وتووێژێکی شوان پەروەر کەوت،پێم سرنجڕاکێش بوو،کاک شوان ناخوازێ بێژێ چۆن بارزانی وئەردۆغان تەڵەیان بۆڕاخست تالەدژی پ، ک، ک، بەکاری بێنن!شوانی/ سەت/ ئێستێ هاتۆتەوەسەر/ سیفر/ !وەها لەودۆڕانەی خۆی تووڕەیە کە پاک وپیسی بۆ لێک نادرێتەوە.من لەو وتووێژەدا دە خاڵم دەستنیشان کردووە ولە ژێر هەر خاڵێک نەزەری خۆم دەردەبڕم.هیوادارم خوێنەری شوان دۆست زوێرنەبێ وپێی وانەبێ هەرئەوە دەنگ کوردە وهەرئەو هونەرمەندێکی شۆڕشگێڕە.
یەک: شوان دەڵێ: بارزانی پێی گووتم، مەچۆ بۆ تورکیە سیاسەت پیسە نامانهەوێ لەدەستت بدەین!
بەڕاستی زۆر سەیرە بارزانی بۆ خۆی خاوەنی پیسترین سیاسەتە کەچی خەڵکان نەسیحەت دەکابۆخۆشی بەسەر چوو بۆلای ئەردۆغان!. بۆ مانەوەی خۆی خەریکی خاکی کوردستان بەتوورەکە بکێشێ ودەست لە سەرۆکایەتی هەڵناگرێ بە ئەودەڵێ مەچۆ بۆ تورکیە ئەگەر بەحیسێبی خۆی بێ ئەولەدەست چووە!
دوو: دەڵێ دڵی سەرۆک بارزانیم نەشکاندوهاتمە تورکیە!
یان تۆ درۆزنی یان بارزانی، لەلایەک دەڵێی گووتی مەچوو بۆ تورکیە!لەلایەکی دی ڕەگەڵی چووی. هەردووکتان درۆزنن.تۆیان فریودا بارزانی دەیخواست بۆخۆی بدبا وئەوگەمەیەت لەسەر بەڕێوە بەرێ. لەبەرخاتری دڵی سەرۆکەکەت هونەری خۆشت خستە ژێرپرسیار.!تۆدڵی بارزانیت لە خاکی کوردستان پێ مەزنترە.
سێ: دەڵێ، لەپشتی پەردەی سیاسەت خەیانەتم بینی.
بەداخەوە درنگی لێ حالی بوی. خۆزگە روونت کردبایە خەیانەتت لەکێ دیت؟ جوانترین شی کردنەوەی خەیانەت لە باوکی روحی کامەسعودوخۆی بپرسە بۆت شەن دەکەنەوە.
چوار: دەڵێ، بەداخەوە ئەردۆغان و/ پ،ک،کەی قەندیل! / گەورەتری گورزیان لە پڕۆسەی ئاشتی دا.
بەڕێز تۆ دۆڕاندووتە. یەک پ،ک،ک، هەیە ئەویش لە قەندیلە.دەڵێی پ،ک،ک، دیکەش لە جێگایەکی دیش هەیە، تەنیا تۆ دەزانی.کورد لەمێژە داوای ئاشتی دەکا،جگە لەوەش بۆ ناڵێی عەشیرەی بارزانی چییان بە سەرکورد هێناوە؟( ساڵی ١٩٧٥) ت لەبیرچۆتەوە.بەڕێزواتدەزانی، ئەردۆغان/ ژاژی/ بۆ ڕۆکردوی بۆیە بە هەلیگدان گۆرانیت بۆ گووت!
پێنج: دەڵێ، ئەردۆغان دەیتوانی خەڵاتی نۆبڵ وەربگرێ!
ئەوە لێکدانەوەی هونەرمەندێکی شۆڕشگێڕە ( بۆخۆی دەڵێ شۆڕشگێڕم). هەزارخۆزگەی بە ئاتاتورکی تورکان. باش نەبووراستەوەڕاست دەیگووت کوردم قەبوڵ نییە ئەوانیش تورکن!بەڵام دۆستی نزیکی کاکە مەسعودت پێی وایە کوردکوژێکی وەک ئەردۆغان فریشتەیە!( بۆ عەشیرەی بارزانی وایە).تۆ ناوێری بڵێی ئەو خەڵاتە شایانی قارەمانێکی وەک،رێزدار عەبدوڵڵا ئۆجەلانە،. نەکا دڵی کاکە مەسعودت لێ زوێر بێ.
شەش: دەڵێ، متمانەم بە گەڕانەوە نییە کە بچمەوە تورکیە!
ئەمن مردوو، جەنابیشت زیندوو، زۆر ناخایەنێ دەگەڕێیەوە، بەڵام هەرکات گەڕآیەوە بچۆوە سەرخاکی کوردان نە خاکی تورکیە.
حەوت: دەڵێ، من چل ساڵ تەمەنم بۆ ئازادی خەرج کردوە وئاشقی ئازادیم.
ئاخر منەتەکە لێرەدایە، دەڵێی هەر تۆ تەمەنت بۆ ئازادی داناوە و ئاشقی ئازادی،جەنابت ئەگەر ئاشقی ئازادی بوایەی دەبوو بزانی ئازادی لەسەررێبازی عەشیرەگەری پێک نایە.کەسی وایە چل ساڵ تەمەنی لەزیندان وچیاکانی کوردستان تێپەڕاندوە وەک تۆلەخۆی نافشێ. هەزاران مرۆفی کوردی ئازادیخوازلە قەندیل ولە زیندان بەرخۆدانیان کردوە بۆ جارێکیش ناهاتوونە سەرشاشەی مێدیاکان تاریفی خۆیان بکەن.ئەورۆژەی کە ستڕانت دەچڕی ودەروێشەکانی بارزانی دۆڵاریان بەسەردا هەڵداویشتی دەبوو لەخەو ڕاپەڕی.
هەشت: دەڵێ، بەگوێرەی باڵانس جل وبەرگ دەپۆشم، فیدل کاستڕۆس جلی تایبەتی هەیە!
هەزاران کەس لە زیندانەکای فاشیزمی توکدا جلوبەرگی زیندانییان پۆشیوە ماوەی ٢٠ و٣٠وساڵ وماوەی هەتاهاتایی پێدراوە جەنابەت بیر لە جلوبەرگی خۆت دەکەیەوە.بێجگە لەوەش، قەت لە کاستڕۆت پرسیوە کە بارزانی وعەشیرەی بارزانی چۆن پێناسەدەکا؟.فیدل کاستڕۆ نەتەوەیەکی رزگارکرد. بەڵام تۆئەوەی هەشتە خەریکە لەدەستت بچێ.
نۆ:دەڵێ، پێویستە فیدڕالیزمی باشوووری کوردستان نموونە وەربگیرێ!؟
راست دەکەی، ئەوفیدڕالیزمە پۆل بە پۆل گەنجەکانی وڵات لەبەری هەڵدێن.فیدڕالیزمی عەشیرەی بارزانی و تاڵەبانی، پڕە لە هەژاری، برسیەتی، میت،جاسوسی فارسەکان،دزی، گەندەڵی، بێ داهاتوویی......، سەدان شتی دیکە. ئەو فیدڕالییە مبارەکی خۆت بێ، من نەمگەرەکە. تۆمانای فدڕاڵیشت لێ تێکچووە.ئەردۆغان وبارزانی چاک لە فدڕاڵی دەگەن، پرسیان پێبکەی باش دەبێ.
دە:دەڵێ، لە پشت سیاسەت خەیانەتم بینی!
جوابی ئەو پرسیارە کاتێک وەرگرە کە چوویە لای مەسعودبارزانی زۆر وەستایانە بۆت شی دەکاتەوە. نەتەوەیەک کە خاوەنی هونەرمەندی ئاوابێ وازووڕزگاری نابێ لەسەراسەی ئەو وتووێژەی دا تەنیا جارێک وشەی/ کوردستانی/ دووپات کردوە.بەداخەوە هونەرمەندەکانیشمان وەک هونەرمەندی وڵاتانی دیکە ناچێ.با لۆمەی وشتر نەکەین کە،،،،،.
" دواگووتن "
لەشەڕی دووی جیهانیدا فاشیزمی هیتلێری هێرشێکی دڕندانەی کردەسەروڵاتی/ لێهستان / وداگیری کرد. بۆ ئەوەی وڵات لە داگیرکاری رزگاری بێ، تاقمێک گەنجی وڵاتپارێز بە نەهێنی هێزی رزگاری یان ئەڕتەشی نیشتمانیان دامەزراند.ئەوان فیداکارانە وڵاتیان لەچەنگ فاشیزمی هیتلێری دەرهێنا، بەداخەوە تووشیان بە تووشی فاشیزمی کومونیزم هات بەڕێبەرایەتی دیکتاتۆڕێکی وەک / ئیستالین /. ئەوەی هیتلێر بەسەری هێنابون ئیستالینیش بەسەری هێنان. بەڵام جەنگاوەروقارەمانی لێهستانی وڵاتیان لەداگیرکاری رزگارکرد.
لێهستان سەربەخۆیی خۆی بەخەباتوخوێن وەرگرت. ئەوقارەمانانەی کە زیندوومابون وتەمەنیان بەرەوپیری هەنگاوی دەنالەوتوێژێکی دوایی تەمەنیان کە لێان دەپرسن؟ ئایائێوە خۆتان وەک قارەمانێکی میللی چاو لێدەکەن؟.
گووتیان: ئێمە قارەمانی میللی نین، ئەرکی خۆمان بە جێ گەیاندوە.! ئەوڕستەیە دووپات دەکەمەوە، گووتیان ئێمە قارەمانی میللی نین ئەرکی خۆمان بەجێ گەیاندووە.بەڕاستی کاتێک ئەورستانە لەبەرچاوم دێنودەڕۆن شەرم لەخۆم دەکەم کە بڵێم: سەرۆک عەشیرەی بارزانی وکوردکوژێکی وەک تاڵەبانی وحیزبە ئوردووگانشینەکانم رێبە رن. بەشووان پەروەروتاقمێکی دی لە گۆرانیبێژەکان دەڵێم،چیدی منەت لەسەر خاک وبنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان دامەنێن.
سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە