خۆپیشاندان نابێت لەپێناوی خۆپیشاندان دا بێت ..!

Friday, 09/10/2015, 21:18

2173 بینراوە


بەردەوام بوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان ،ئەگەر هەرلەچوارچیوەی مامۆستایاندا بمێنێتەوە ،ئەوائەگەری سەرکەوتنی کەمتردەبێت .بەدیوێکی تریش دا ئەگەری هەڕەشەی هێرش و سەرکوتی خۆپیشاندەران زیاتردەبێت .لێدوانەکانی سەرانی مافیاکورد بەرامبەر خۆپیشاندەران بەوەی هەلایەک ولایەکەی تر تاوانباردەکات ،ئەوە لەسەرەتای دەرکەوتنی سیناریۆیەکی سەرانی مافیا کورد دەچێت ناکۆکیەکانیان بەلاوەبنێن بەرامبەر هەڕەشەی داخوازی و داواکاری...ەکانی مامۆستایان .ئەوەی دەکرێت لەئێستادا ئاسۆی خۆپیشاندانەکان بەرەپێش بەرێت پەیوەست بوونی فەرمانبەران و کرێکاران ژنان و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بەخۆپیشاندەران و بەرزکردنەوەی ئاستی داواکاریەکانە ،لە مووچەوە بۆ کۆتایی هێنان بەدەسەلاتی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی .ئێستا بۆ هەمووان رۆشنە ئەم دەسەڵاتە جگە لەدەسەڵاتیکی دزوجەردەو مافیاو داوێن پیس بەولاوەهیچ نیەو هەربەڵێنێکی باش بوونی ژیانتان ،جگەلەخۆڵکردنەچاوتان و سپاردنی ئایندەتان بەنادیاری و بێ گۆزەرانی و بێ مووچەی و تیرۆر دەستدرێژی بۆسەرژنان هیچیان لێ چاوەڕوان ناکرێت ،ڕەنگە لەژێر فشارە بەهۆی ناکۆکی خۆیان لەسەر بەش و کورسی ئێستا هەندێک لایەن پشتگیرتان بکەن ،بەلام کەدێتە سەر تەحسیل حاسڵ هەموویان دووڕووی یەک دروان بەرامبەر بەماف وئازادیەکانتان .ئەو دەوشمەی بەرزتان کردوەتەوە دەمی ڕاپەڕینە دەمێ ڕاپەڕینە شیاوترین دروشمە بۆگەیشتن بە ئاسۆی ئازادی یەکجارەکی ،کەدەبێت هەربەڕاستی ڕاپەڕن و کۆتایی بەمافیاگەری بهێنن .ئەوەی لەسایەی ئەوچەتەومافیایانەدا دەگوزەرێت ،لەهەر ووڵاتێکی ئەوروپی دابوایە هەموو بەرپرسەگەندەڵەکانیان شاربەدەر دەکرد.هەر وەک کرێکارانی کۆمپانیای ئیری فەڕەنسی کردیان بەرامبەر بە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە ،بۆیە هەنگاوبنێن بۆ کۆتایی هێنان ،نەک چاکسازی و بەڵێنی درۆی مافیاکان ،بیریشتانە چوار ساڵ پێش ئێستاو لە ١٧ی شوبات بەڵێنی چاکسازیان ،کەئەوکات هەرگیز بەقەدەر ئێستا ژیان و گوزەران خراپتر نەبوو ،بەڵکو ئەم مافیایانە لەتۆڵەی ١٧ی شوبات هاتن ژیان وگوزەرانیان زیاتر لێکردن بەجەهەنم و دزینی زیاتری ملیارات دۆلار .دەبێت ئەو دەسەڵاتە لەگۆڕنرێت ،ئەوە تاکەڕیگای ڕزگاربوونە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە