فەزیحەکانی فازل کەریم ئەحمەد (مامۆستا جەعفەر) بەرپرسی پێشووی مەکتەبی بیروهوشیاری ی.ن.ک

Friday, 30/10/2015, 3:48

7418 بینراوە


بەر لە ماوەیەک لە سایتی کوردستان پۆستدا جگە لە چەند کەسیکیتر بە 3 زنجیرە سەبارەت بە فەزیحەکانی فازل کەریم ناسراو بە مامۆستا جەعفەر نوسرا. بە باشم زانی چەند زانیاریەکی تر لەسەر ناوبراو بخەمە بەردەم خوێنەران. م. جەعفەر لە سالانی هەشتاکان یەکێتی جیهێشتوو رۆیشتە ئەلمانیا و پەناهەندەیی وەرگرت بە هۆکاری ئەوەی بەتەنها لە دەست بەعس ڕای نەکردوە بەلکو لەبەر دیکتاتۆریەتی یەکیتی و تالەبانی بووە. لە کاتی کۆچ و ڕەوەکەی کورد لە عێراق کەسانێکی خەمخۆر بیست هەزار مارکی ئەلمانییان کۆکردەوەو ناوبراو گوایە ئەگەرێتەوە ولات بۆ هاوکاری ئاوارەکان بیست هەزارەکەیان بردبوو بۆ ئەو لە شاری گۆتینگن ە ئەم لەوی ئەژیا. دواتر کە زانییان جێگای گومانە چوون پارەکەیان لێسەندەوەو بە شێوەیەکی تر گەیاندیانە ئاوارەکان. بۆئەمەش شاهێد هەیە. ناوبراو لە ئەلمانیا رێکخراویکی لەو شارە دروستکرد بە ناوی (kurdischer Kinder in not) بەواتا مندالانی کورد لە مەئزەقدا کە تەنیا بۆ دەستکەوتی شەخسیی بوو. سه‌دان هه‌زار مارکی ئه‌ڵمانی به‌ ناوی منداڵی کورد کۆکرده‌وه‌ و بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک فلس بداته‌ منداڵی لێقه‌وماوی کورد، پاره‌که‌ی له‌ به‌ینی خۆی و خۆشکه‌زاکانیدا که‌ دانیشتوی که‌لارن به‌ش کرد و خوارد.
هەموو ژیانی دەرەوەی دژایەتی یەکێتی و مام جەلالی کردوە. کاتێکیش بە هۆی دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەو بۆشاییەی کەوتە ناو یەکێتی زۆرێک لەمانە کە ترۆ کرابوون خۆیان نزیک کردەوە لە یەکێتی و مام جەلال و گەڕانەوە ولات بۆ دەستکەوتی شەخسی نەک بۆ فکرو خزمەتی نەتەوەیی وەک ئەم مام فازیلە ، مام فشەکەرە. ئەم زاتە ئازایە کۆمەلیک حیمایەی لە مەکتەبی بیروهوشیاری دوای خۆی خستبو کەچی خۆشی دەمانچە دەخاتە پشتی قنگی و چاکەتەکەی پی بەرز دەکاتەوە. ئەو کەسەی لەو ماوە کەمەی لەشاخ بوو سەلیەیەکی نەتەقاندوە،ئەم جەنابی مام جەعفەرە. 
فازل کەریم دوای ئەوەی خێزانە ئەلمانەکەی دەری کردو بێدەرامەتیش ببوو دوبارە رێکخراوی مندالانەکەی کوردی دروستکردەوە بۆ وەرگرتنی پارە لە حکومەتی ئەلمانی و کاریشی بۆ نەدەکرد. دواتر گەڕایەوە سلێمانی و بە 24 وتار کەوتە پیاهەلدان بەسەر تالەبانیدا بۆ دەرخستنی وەلاو وەفا بۆی ، ئەو حیزب و سەرۆکەی بۆ فازل دیکتاتۆر بوو ، وە لە گشت شوێنێک لەسەریان خراپ دەیخوێندو خۆی بە ئالای شۆڕش ناودەبرد. لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی یەکێتی و تالەبانی لەم جۆرانەیان دەوێ و دەیکرن. ناوبراو دواتر کرایە بەرپرسی مەکتەبی بیروهوشیاری ی.ن.ک .. 
بڕیار  بوو وەفدێکی یەکێتی بنێردرێتە چین و مام فازل خۆی تێ هەَلقورتاندبوو ، پارەی گەشتەکەیان پێ کەم بوو هەربۆیە پێشنیاز کرابوو فازل بچێتە لای کەمال فوئاد کە ئەو کاتە بەرپرسی مەکتەبی دارایی یەکێتی بوو بەلام لە بری ئەو داواکاریە فازل داوای لە کەمال فوئاد کردبوو چوار دەفتەر دۆلاری بداتێ کە خانوو دروستدەکات و کەمی هێناوە ، کەمال فوئادیش ئەو کاتە لەسەر لێواری خەلەفان بوو وە  4 دەفتەرەکەی بۆ نوسیبوو بۆ ئەم فازیلە گوایە مارکسی و کۆنە کۆمەلە. ڕەفتاری ئەم پیاوە گەندەلە لە مەکتەبی بیروهوشیاری نەک هەر سەبارەت بە پارە بەلکو بەرامبەر ئافرەتانی ئەوێش قێزەوون بووە کە لێرەدا لەبەر هۆکاری تایبەت ناچمە ئەو وردەکاریەوە کە هەرای نایەوە ئەو کاتە ئەوە دوای ئەوەی خێزانیشی هەیە لە سلێمانی. لەسەر گەندەلی لیژنەیەکیان لەسەر دروستکرد کە چۆن پارەو نەسریەی مەکتەبەکە ئەدزێ و بە پارەکەی خانووی دروست دەکردو پاترۆلێکی تازەی بۆخۆی پێ کریبوو بەلام وەک هەمیشە لە ولاتی گەندەلدا لیژنە گرتن بۆتە مایەی گاڵتەجاری. دواتر لە لایەن کەسانێکی ناو مەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە ترۆ کراو قسەی نەشیاوی پێوترا. بروانامەی بەکالۆریۆسەکەی لەسلیمانی بە ساختە بۆ کراوە بە ماستەر. ئەمیش ماستەری نیەو بەحسی ماستەریشی نیە. ئەم برادەرە لە شاخ کرایە ئەندام مەکتەبی سیاسی یەکتی ، لەو زەمانەی کە ئیستر نەبوو زینیان لە سەگ ئەدا. نەوشیروان مستەفا لە بیرەوەریەکانیدا هەندێک لە فەزیحەو فشەکەرێتیەکانی فازلی لە شاخ خستۆتە ڕوو. ئێستەش لە مەکتەبی سیاسی شوێنێکی دراوەتێ لە بەشی ئەرشیڤ گوایە مێژووی یەکێتی دەنوسێتەوە ، ئەو م. جەعفەرەی کە نامیلکەیەکی نوسیوە لە ژێر ناونیشانی "بڕوام بە دیموکراسیەتی کوردی نیە". 
لێرەدا بڕوانە ڕاپۆرتی کۆمەلێک لە کادیرەکانی مەکتەبی بیروهوشیاری یەکێتی سەبارەت بە ناوبراو بۆ م.س یەکێتی نێردراوەو لەسەر داوای خۆیان ناوەکانیان لابراوە. لەناو ئەو حیزبە تەقلیدیانەی باشوری کوردستان ئەوە گرنگ نیە چەند فەزیحەت هەیە بەلکو ئەوە گرنگە تاچەند ئەو کەسە دەبێتە کاسەلێس و پیاو و سیخوری ئەو حیزب و سەرۆکانە ئیتر گرنگ نیە ئەو کەسە پێش مێژوەکەی و ئێستەشی چیە. بفەرموون برواننە بەلگەنامەکە:   
چاوەروانی بەشیکی تر بکەن.

عادل سەلاح

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە