کۆسرەت رەسوڵ وەک تاکە ڕێگری بەردەم یەکێتی

Sunday, 01/11/2015, 3:13

3465 بینراوە


ئەگەرچی ئەو پیاوە لە ڕوی سەربازی و تاکتیکی شەرەوە تاڕادەیەک پیاوێکی ئازاو جەنگاوەرە ،بەڵام ئەوەی ئێستا تێبینی دەکرێ ئەوپیاوە جەنگاوەری هەڵویست وەرگرتن نیە بەرابەر پارتی لەبەر پاراستنی پێگەی بازرگانی و هاوبەشە ئابوریەکەی لەگەڵ بنەماڵە ی بارزانی ،کۆسرەت و کوڕەکانی بونەتە بەڵا بەسەر یەکیتَی و جەماوەری یەکیـَی ،شەوانە لەبازارەکانی هەوڵێر کورە هەرزەکارەکەی  لەگەڵ بەرپرسەکانی پارتی بەیەکەوە دادەنیشن موناقەشەی سەفقە ئابوریەکەی باوکی و بەرپرسەکانی بنەماڵەی بارزانی دەکات .
کۆسرەت دوای ئەوەی خەستەخانەی پاری دانا یەکجاری لەلای خەڵکی هەولێر خرا ژێر پرسیارەوە گومان  لەسەری دروست بوو ،چونکە گروپەکەی کۆسرەت هەڵایەکی زۆریان نایەوە لەسەر داشکاندن بۆ خەڵی هەژارو پیشمەرگە و کەس و کاری شەهید بەڵام ڕێک پێچەوانە بویەوە ،بوونی ئەو نەخۆشخانەیە جگە لەزیان گەیاندن بە پێگەی یەکێتی لەسەرئاستی جەماوەری هیچی تری لێ بەرهەم نەهات .ئێستا هەولێرو جەماوەرەکەی لەبەر خودی  یەکێتـی  ئینتیمای ماوە نەکە لەبەر کارە بازرگانیەکانی کۆسرەت و کوڕەکانی، کە ڕۆژانە خەڵک هێمایان بۆدەکات .
هێنانە پێشی کوڕەکانی بۆ نێو حوکمەت دیسان بزمارێکی تر بوو لە جەستەی بیماری یەکێـی درا ،چونکە هاتنی کوڕەکانی بونێو کایەی سیاسی دەرکەوت بۆ پاراستنی  بەرژەوەندیە مادی و بازرگانیەکانی کۆسرەت بوو لەگەڵ بنەمالەَی بارزانی .
لە ئێستا دا یەکێتی پێویستە ئەو پیاوە لە نێو بڕیاری سیاسی یەکێتی دوورخاتەوە ،چونکە دەرکەوت تاکە ڕێگر لەبەردەم هەڵوێستێکی یەکگرتوو بەرامبەر پارتی لەسەر ئەو دۆخە ئاڵوزە تەنها کۆسرەت رەسوڵە .
تاکە شتێک ،کە پێویستە یەکێتی بیکات یەکخستنی هەڵویستە بەرابەر بە کەڵەگایی پارتی چونکە تاکە حیزب ،کە بتوانێ موعادەلەکان یەکلایی بکاتەوە تەنها هێزی سیاسی و سەربازی یەکێتی یە  بەوەی کە فشارێکی جدی بخەنە سەر پارتی بۆ چاک کردینی ئەو دۆخە نالەبارە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە