خەڵکی شەنگادەبێت چی بکەن.؟

Sunday, 15/11/2015, 19:40

2301 بینراوە


ئەوەی سەرانی مافیای کورد بەگشتی و بنەماڵەی مافیای بەرزانی بەسەر خەڵکی شەنگالیان هێنا ،تاونێکە هیچی کەمترنی لەکیمیابارانکردنی هەڵەبجەو ئەنفال ،بۆیە ناکرێت خەڵکی شەنگا لەوتاوانەخۆش بێت و جارێکی تر قەدەری خۆیان بدەنەوە دەست سەرانی مافیای کوردو بنەماڵەی چەتەودزی بەرزانی و جارێکی تربیانکەنەوە بەکۆیلەوە هەرکاتێکیش وویستیان جارێکی تر بەئەنفالکردنیان بدەنەوە ،لەپێناو خۆیان بنەماڵە جەردەکانیان.
ئازادکردنەوەی شەنگال دەبێت بکرێتەهەنگاوێک بۆدادگایی کردنی هەموو سەرکردەمافیاو دزەکانی شەنگالیان تەسلیمی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش کرد ،لەپێناو بازرگانی نەوت و ڕازی کردنی دڵی ئەردۆگانی ترۆریست.
ئەوەی دوای ئازادکردنەوەی شەنگال روو دەدات جگە لەسیناریۆیەک ،کەبنەماڵەی مافیای بەرزانی دەیەوێت ئابڕوی تکاوی خۆی پێ بکڕێتەوە وانیشانی بدات ،کەئەوە ئەوانن شەنگالیان ئازاد کردوە ،کە لەئەساسدا گەورەمافیا دواین کەس بووە کەچوەتەناوشەنگال و دەیەوێت بڵێت من فریاد ڕەسی شەنگالیەکانم ،هەموانیش ئەو ڕاستیە دەزانین ئەم بنەماڵەمافیایە چەندین گەنجی یەزیدیان خستەناوزیندانەکان ،تەنها لەبەرئەوەی ئەو گەنجانە بەئاشکرا ڕەخنەیان لەو بنەماڵەمافیایە دەگرت و بەهۆکاری سەرەکی تاوانی شەنگالیان دەزانی .
ئیستاش زیندانەکانی پاراستن و دەزگاکانی سەرکوتی بنەماڵەی مافیا چەندین گەنجی یەزیدی تیا بەندکراوەو ڕەنگە بەنهێنی کۆتایی بەژیانیان هێنرابێت و شوێن بزرکرابن .بۆیەناکرێت خەڵکی شەنگال و یەزیدیەکان جارێکی تر ڕێگە بدەن ئەو بنەماڵەمافیایە جارێکی تر دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی بەسەر شەنگال و شەنگالیەکاندا بسەپێنێتەوەو ،بەڵکو هەر لەمڕۆ وە دەبێت هەوڵی تۆمارکردنی داوای یاسایی بدەن لەدادگا نێودەوڵەتیەکان بۆ دادگایی کردنی مافیا مەسعود بەرزانی و چەتەکانی ،بەرامبەر بەفۆشتنی شەنگال و تەسلیم کردنی بە تیرۆرستانی داعش .
ئەگەر یەزیدیەکان و خەڵکی شەنگال دەست بۆ ئەو هەنگاوە نەبەن ،ئەوا بەدڵنیایی بنەمالەی مافیای بەرزانی بەزەبری چەتەکانی ،کەتەنها کاریان سەرکوتی خەڵکی کوردستان و نۆکەری دوژمنان دەست بۆ تەسفیەکردنی تەواوی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و ئەوانەی رؤژێک قسەیەکی لەسەر تاوانەکانی ئەم بنەماڵەمافیایە کردبێت سزای دەدەن و شوێن بزری دەکەن .
وەک ئاماژەم پێکرد دەبێت یەزیدیەکان بێ خەم نەبن و هەرئەمڕۆ دەست بۆ ئەو سکاڵایەبەرن و ڕێگە لەهەر ئەگەرو سیناریۆیەک بگرن ،کە ئەم بنەماڵە مافیایە دایان رشتوەو کاری لەسەر دەکەن ،هەر لەڕێگەگرتن لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن و بێ بایەخکردنی بەژداری هێزی یەزیدیەکانی پاراستنی شەنگال و هێزەکانی پەکەکەو پەیەدە ،بۆخۆی رووی ئاشکرای ئەوسیناریۆیەی بنەمالەی مافیای بەرزانی و هەوڵی سەپاندنی دەسەڵاتی ڕەهای خۆی دەداتەوە ،تالەوێوە تۆڵە لەهەموو خەڵکی شەنگال بکاتەوە ،بەتایبەت ئەوانەی دژی ئەو خیانەتەی ئەو بنەماڵەمافیایە قسەیان کردوە .
ئێستا ئەگەرەکان لەبەردەم خەڵکی شەنگال و یەزیدیەکاندا کراوەیە ،تابتوانن خۆیان ئیدارەی شەنگال بکەن و تاوانبارانیش بەسزابگەیەنن ،کەبەئەنفالکردنی دان ،ئەگەر ئەو هەنگاوە خێرایە هەڵنەگرن ،بەدڵنیایی ژیانتان دەکەوێتەوە بەردەستی دەسەڵاتی سەرکوتگەرو هۆڤیانەی بنەمالەی مافیای بەرزانی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە