سەفەری سەرۆك

Sunday, 13/12/2015, 3:36

2748 بینراوە


بە پێنووسەکەم ووت بنووسه
ووتی ئەمرکە چی بنووسم
واقم وڕما و زمانم لاڵ بوو
بە تەنگ بوونی گشت نەفەسم
ووتم سەسەسس... سەفەر
ووتی چیتە، بۆ وا لاڵ بووی
بە سەفەری سەرۆك کاڵ بووی
چیت داوە لەم سەفەره
لە ژێر سایەی بازرگانە و
کەچی گوایە پەیامبەره
من هەر لە ناوەکەی قەڵسم
شایستە نییەبۆی بکێشم تابلۆ و ڕەسم
هەتا سەد ساڵ کۆڵ نەدەم و هەر بنووسم
تاکە خێری بۆ نیشتمان تیا شك نابەم
پیای ڕامووسم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە