ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە"پەکەکە" شەڕ بەرێتە ناو قوڵایی تورکیاوە!؟

Thursday, 17/12/2015, 19:09

4022 بینراوە


لەبەردەم ئەم هەلومەرجەی ئاشکرای"ئاکپارتی" پارتەکەی ئۆردوغاندا، کە بەشێوازێکی مەترسییدارخەریکە بەسەر میللەتەکەماندا زاڵ دەبێت و چۆکی پێدادات، چونکە لەباشور و باکوردا کۆمەڵێک خەڵکی ساختەکار بەناوی شۆڕشگێڕییەوە لەناو ئەو پرۆسە جەهەندەمییەی "ئاکپارتدا " ڕۆڵی خیانەتکارانە دەگێڕن و ناویان ناوە کوردایەتی.ئێمە وەک نەتەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر مێژووی ژێرکەوتن و دۆڕاندن نەنووسینەوە و لەشەڕە کلاسیکییەکەی چەند سەدە لەمەوبەر بتوانیین بێینە دەرێ،  دەبێت هەنگاوی تر بهاوین کە ببێتە مایەی سەرفرازی یەکجارییمان.
بزوتنەوەی کورد لەهەموو بەشە داگیرکراوەکانیدا هەمیشە لە جوگرافیایەکی تەسکدا و لە ناو دۆڵ و چیاکاندا بەرگری لە مانەوەی خۆی کردووە و درێژەی بەگفتوگۆی" نەشەڕ و نەئاشتی" داوە، تا ئەو جێگەیەی پێی کرابێت دەستی بۆ تابۆکان نەبردووە و داگیرکەرانیش دەرکیان بەوە کردوە کە کێشی ئەو هێزە چەکدارییە لە کوێدایە؟ بۆیە گەر ئاشبەتاڵی پێ نەکرابێت، ئەوە لەناوەوە خۆی داڕزاندووە و کۆڵی داوە.
کاتێک تاڵەبانی مامۆستای خیاتکاری کورد دەیفەرمو:"سەردەمی گیڤارا بەسەرچووە" دەبێت گەریلاکان چەک دابنێن و لە نوسینگەیەکی بیرۆکراسی گەرمووگوڕی نێوشارەکان دەست بە خەبات بکەن" ئەمە مانای ئەوەبوو ئەم پیاوە بە گومانە بازرگانیی و مامەڵەی بە ژیانی خەباتی گەریلاکانەوە دەکرد، ئەمڕۆکەش یەکێتی دەیەوێت لەڕێگەی ڕۆژئاڤا و گەریلاکانی قەندیلەوە شانازی بۆخۆی مسۆگەر بکات و بلێت ئێمە خوێنی نوێ لە هزری شيڕڤانەکان وەردەگرین.
قەندیل وکۆنسەی سەرکردایەتی پەکەکە چاک دەرکیان بەو ڕاستیە کردوە کە هەنوکە ئێمە لەدنیایەکی زۆر مۆدێرندا ژیان دەکەین کە تەکنەلۆژیای جەنگ و سیخوڕی لە لوتکەدایە و زانایانی سەربازیی ڕۆژانە تەکنیکی تازە دەخەنە بازاڕی جەنگەوە، تاڵەبانی ڕەنگە زانیبێتی سەردەمی شەڕی پارتیزانی ڕیسکێکی گەورەیە و قوربانیەکی زۆرتری دەوێت و ئەنجامیش لەهەمان ئەو جوگرافیایەدایە کە لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە ئازادبووە، تەنها ئەوەیە هێزی میلیتاری تورکان دەستیان بەسەردا گرتوە، بۆیە پارتی کرێکاران پلانی "ئەی" زۆر جوامێرانە تێپەڕاند و گەلی لەهەموو مەترسی بە تورک بوون و داگیرکاریی ئامادەکرد، ئەوەتانێ دوێنی لەگەڵ تەرمی دووشەهیدەکەی ئامەدا ١٠٠٠٠٠کەس لەخەڵک خوداندارێتی خۆیان دووپات دەکەنەوە و شەهیدەکان بەهی خۆیان دەزانن.تورکیا تابێت هێزی زیاتری دوژمن کارانەی خۆی لە نیشتمانی ئێمەدا زیاد دەکات و ئابڵوقەی شارەکان دەدات.بەڵام دەبێت پەکەکە هەمان میتودی وەک داگیرکەرانی تورک پەیڕەو بکات ئەویش بردنی شەڕە بۆناو شارە گەورەکانی تورکیا کە لە سیاسەتی جەنگدا بەپلانی "بێ" یان "سێ" ناوزەند دەکرێت.
کاتی خۆی "کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە باشوور " بڕیاری دا لەدوای ئاشبەتاڵەکە خەباتی چەكداری زیندوو بکاتەوەو چووە چیاکان، هەر زوو شەهید ئارام ئەو پێویستیەی بینی کە دەبێت لە پایتەختەوە شەڕ دەست پێبکرێت و هێزی چەکدار و مەفرەزەی چەکدار لەناو جەرگەی شارەکان هەبێت، "هەڵۆی سور"یان پێک هێنا، گەرچی تاکو ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی زانستیانە لەبەردەستدا نییە کە بۆچی و چۆن ئەو مەفرەزەیە وازوو ئاشکرابوو و لای حکومەتی عیراق کەسەکان ئاشکراکرابوون! یان بۆچی دوای ئەوهەوڵە شکستخواردوە هەوڵی تر نەدرا بۆ ئەو پڕۆسەیە ؟ ئەوە مێژوو دەتوانێت وەڵامان بداتەوە، کە من لەلای خۆمەوە وای دەبینم خیانەت سەرچاوەی ئەو شکستە بووە، بەڵام ئەمڕۆ پارتی کرێکاران هەزاران ئەندامی جەربەزەی هەیە لەناو شارەکانی تورکیادا دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بەئەنجام بگەیەنن و هەموو خەونەکەی ئەردۆغان و ئاکپاتی تێک بشکێنێت و پاشەکشەی پێبکەن.
 دەوڵەتانی دنیا بە تایبەتی ئەمەریکا دەیەوێت لەڕێگەی خێڵێکەوە هەموو ئەو قوربانیەی دراوە لە ناوی بەرێت و مەسەلەی کورد بۆ سەدان ساڵی تر مایەپوچ بکەن، کۆمەڵێک خەڵکی هەلپەرست و ترسنۆک دەیانەوێت لە ئازایەتیی و بوێریی ئێوە کەم بکەنەوە و هاتوون لەسەر شاشەی میتی توک "ڕووداو" خۆیان بەتاڵ دەکەنەوە، بۆئەوەی پڕۆسەی ئازادبوونی یەکجاری خێراتر بێت پارتی کرێکاران ئەم جوامێریەش بخاتە سەرخەرمانی ئەو مێژووە پڕشنگدارە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە