ئەرێ کورد ئاڵای هەیە! تا ئۆردوگان بەرزی کاتەوە؟

Wednesday, 23/12/2015, 13:45

3734 بینراوە


گرنگ نییە تورکیای دژە کورد و مرۆڤایەتی چۆن لە ئاڵای کورد دەڕوانێت. لە تەنیشت ئاڵای تورکیایی دادەنێت یان نا؟ رێزی لێ دەگرێت یان نا. 
 گرنگ ئەوەیە کە  کورد چەند رێز لە ئاڵای خۆی دەگرێت. ئایا وەک هێمای نەتەوەیی سەیری ئەو ئاڵایە دەکات؟
ئایا ئەو ئاڵایە بۆتە هۆکاری ناساند و دیاری کردنی ناسنامە و یەکگرتن؟
ئایا چل ملیۆن کورد رازین لە ژێر ئەو ئاڵایەدا کۆ ببنەوە؟
کورد یەک ئاڵای هەیە یان چەند ئاڵایەک
ئوردوگان، داود ئۆغڵو هەموو سەرکردەکانی دنیا لایان روونە کە کورد هێشتا لە نێو خۆیدا ساغ نەبۆتەوە لەسەر هەڵگرتنی یەک ئاڵا. کاتێک لە وڵاتانی دەرەوە کورد هەڵدەستێت بە خۆپیشاندانێک، ژمارەی ئاڵاکانی بەرز دەکرێتەوە زۆر زیاترە لە ژمارەی خۆپیشاندەرەکانی!پێش ئەوەی کورد داوا بکات ئاڵاکەی دانی پیادابنرێت لە لایەن کۆمەڵەی نێو نەتەوەیی، دوژمنەکانی کورد و دڵی خۆش بکات بەوەی ئۆردوگان و داود ئۆغلوی تێنو بە خوێنی کورد ئاڵایەک بەرز دەکەنەوە، دەبێت خۆی ساغ کاتەوە کام لەو هەموو ئاڵایە تەمسیلی ئەو دەکات؟ رێز لە کام ئاڵا و کام رەنگ دەگرێت؟ کام ئاڵا نوێنەرایەتی مێژووی خەباتی ئەو دەکات؟ دانانی ئەو ئاڵایە کە گوایە  ئاڵای کۆماری مهابادە، ئەویش لە پشت ئۆردوگان و داود ئۆغڵۆ، ئەوا ئەو ئاڵایە نییە کە بیست میلیۆن کوردیی باکور بەرزی دەکاتەوە و دەچێتە ژێری! ئەوا ئەو ئاڵایە نییە کە بەرخوردانی لە سەدا بیستی نەتەوەیەکی ژێر دەستی کۆمەڵگایی تورکیا دانی پێداناوە. ئەوە ئەو ئاڵایە نییە کە ئیمرۆ ئۆردوگان و تورکیا دەتۆقێنی. ئەوە ئەو ئاڵایە نییە کە کچانی کۆبانی چوونەتە ژێری!
ئەرێ کاتی ئەوە نەهاتوە بپرسین کام ئاڵا، چل ملیۆن کورد رازییە بچێتە ژێری و بەهی خۆی بزانێت؟ تا ببێت بە خاوەن ئاڵا!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە