ئه‌وه‌ی له‌پارتی نزیك بیته‌وه‌ گه‌ر نه‌شی سوتینی ده‌م و چاوی ره‌ش ده‌كات

Wednesday, 25/05/2016, 22:33

5084 بینراوە


جه‌ند سالێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌لاح الدین به‌هادین له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌بیروباوه‌ر له‌گه‌ل زوربه‌مان یه‌ك ناگریته‌وه‌  ، به‌لام هه‌لویسته‌ كانی  به‌رامبه‌ر پارتی ، به‌ ئه‌رینی باس ده‌كرا  ، به‌لام ئه‌ودیداره‌ی روداو ی كه‌له‌جه‌ند روژی رابرردودا ئه‌نجامی دا كه‌شێوه‌یه‌ك له‌به‌رتیلدانی سیاسی و  بیهه‌لویستی و پاكانه‌ و خۆدزینه‌وه‌ی له‌ئاكاپه‌ی هاو بیروباوه‌ری تیاده‌بینرا  ،   بۆیه‌  لێكدانه‌وه‌ی جیاتری بۆ ده‌كرێ  جونكه‌ سیگنال و لێكدانه‌وه‌ی نوێی تیایه‌ ، وه‌ خه‌لك به‌دوای هه‌لویسته‌ نه‌وه‌ك ناو ، كه‌هه‌ریه‌كه‌ی وابزانی له‌جركه‌سات و روژگاریك خاوه‌ن هه‌لویست بوو ،  ئیتر هه‌رجی بلێ ئوكه‌ی ده‌كرێ  !؟ نه‌خێر ئه‌و سه‌رده‌م به‌سه‌ر جوو ، كه‌سایه‌تی  سیاسی و نوسه‌ران ده‌كرێ ئه‌وه‌ی به‌ ٦٠سالی پر له‌ئازار كۆت و ئازار  كۆكردوته‌وه‌ به‌جركه‌ساتیك له‌ده‌ستی بدا  . بۆیه‌ با سه‌لاح الدین به‌هادین بزانێ  به‌دوو لێدوان و دیداری هاوشێوه‌ی روداودا  خه‌لك ده‌لێ ،  خۆزیا هه‌ربیده‌نگ بوایه‌  ، گه‌ر به‌رده‌وامیش بوو ئه‌وا لای خه‌لك دێته‌  رێزی  حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود و كه‌مال شاكر دا.  ده‌زانم دوای لێدوان و پێشوازی نه‌كردنی سه‌لاح الدین به‌هادین له‌كاتی سوتانی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو له‌دهۆك ،  له‌ مه‌سرور بارزانی  ، دواتر  هه‌ولی زۆریدا بجێته‌وه‌ لای ، به‌لام مه‌سروری هه‌رزه‌كار  ئاماده‌نه‌بوو ببینی . بۆیه‌  له‌ترسی گوبه‌ندیك بۆت ، مالت له‌هه‌ولێر باركرد ، بۆیه‌ ئیستا    به‌و هه‌لویسته‌ هه‌لپه‌رستانه‌ت ده‌ته‌وێ قه‌ره‌بوی بكه‌یه‌وه‌ . به‌هیوام ئه‌زمون له‌م حزب و رێكخراوانه‌ وه‌ر بگری كه‌له‌نزیكبونه‌وه‌یان له‌پارتی بزانه‌  پێگه‌ی سیاسی و حزبیان   له‌كوێیوه‌ به‌ره‌و كوێ رویشتوه‌ ؟
1- یه‌كیتی و تاله‌بانی ، وه‌ك حزب و كه‌سیتی جه‌ماوه‌ریكی پان و به‌رین و كاریگه‌ریان  له‌كوردستاندا  هه‌بوو ،  به‌لام به‌هۆی سازش و بیده‌نگیان به‌رامبه‌ر پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی   بونه‌ ئه‌و هیزه‌ی ، گه‌ر  ئیران به‌فریایان نه‌كه‌وتایه‌ ده‌بونه‌ حزبه‌كه‌ی حه‌مه‌ ی حاجی مه‌حمود .
2- حزبی شوعی  ٢٠ هه‌زار شه‌هیدی له‌ كوردستان  زیاتر هه‌یه‌  و ماوه‌یه‌ك له‌كوردستان له‌نێوان حزبی پله‌یه‌ك یان دوودا بوو  ، به‌لام یه‌كێك له‌و هۆكاره‌ی بونه‌ته‌ حزبیك كه‌ له‌دوای ٨٢ سال له‌ته‌مه‌نی به‌وهه‌موو تیكۆشانه‌ی هه‌یه‌تی ،  ده‌هه‌زار ده‌نگ بهینێ ،  نزیكی و بیهه‌لویستیانه‌ به‌رامبه‌رپارتی و مالی بارزانی .
3- حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود خه‌لك دۆسیه‌ی ناپاكی و تاوانه‌كانی له‌دوای شه‌هیدكردنی كوره‌كه‌ی له‌یاد كردبوو ،  به‌لام به‌یه‌ك لێدوان و هه‌لویستی له‌جاران زیاتر قێزه‌وه‌ن بوه‌ .
4- كۆسره‌ت ره‌سول له‌نێو خه‌لك به‌گشتیو هه‌ولێریه‌كان به‌تایبه‌تی كه‌سیتیه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو  ، ووه‌ك سیمبولی هه‌ولێریه‌كان سه‌یر ده‌كرا  به‌لام یه‌كێك له‌م هۆكاره‌سه‌ره‌كیانه‌ی  پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا به‌بونی ٢ جاری به‌جیگری بارزانی و بیهه‌لویستی به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی بارزانیه‌ كه‌بۆته‌ ته‌ها محی الدین مه‌عروفی . 
5- ده‌یان نوسه‌ر و كه‌سایه‌تی مێژویه‌كی جوانی پر له‌خه‌رمانی نوسینیان هه‌یه‌ ،  به‌لام كه‌ ناویان له‌گه‌ل ٢٤٠٠ به‌ناو نوسه‌ر و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندا    بۆبارزانی واژوو  كرد سه‌نگی كه‌سیتی و نوسینیان روبه‌روی شكسته‌كی ئه‌خلاقی بووه‌. 
6- خالی سه‌ره‌كی لاوازی له‌ده‌ستدانی هه‌یبه‌ت و سه‌نگی یه‌كگرتوو دروستبونی گوران نیه‌ به‌لكو .. نزیكبونه‌و ه‌و نه‌رمیانه‌ له‌گه‌ل پارتی به‌تایبه‌تی له‌دۆسیه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دا 
جه‌ندین نمونه‌ی تر هه‌یه‌  بۆیه‌ سیاسه‌ته‌كانی بارزانی و پارتی كه‌هیجی تر لای پانتایه‌كی زۆری خه‌لك هه‌زم ناكرێ  ، ئه‌وه‌ی لێی نزیك بیته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌شی سوتینی ئه‌وا ده‌م و جاوی ره‌ش ده‌كات .ووریابن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە