نەتەوەیەک ئەتککراوە، کەچی بە ناوگەڵی مەلایەکەوە سەرگەرمیان کردووە

Thursday, 02/06/2016, 16:50

5210 بینراوە


ئیسماعیل بێشکچی ئەڵی: کاتێک لە زینداندا بووم، بڕیاریان دەرکرد کە کوردە زیندانییەکان دەبێت سمێڵیان بتاشن، کە چی کردیان بە هەڵا و بەزمێکی گەورەیان نایەوە، ئەمە لە کاتێکدا نەیان دەهێشت بە کوردی قسە بکەن و بەلایانەوە ئاسایی بوو بۆ ئەوە بێدەنگ بوون! .
---------------------------------
زۆربەمان ئاگادارین، کە هەڵخەڵەتاندن و لەخشتەبردنی زۆرینەی خەڵک، مێژووی هەر لە بەرەبەیانی سەرهەڵدانی کڕین و فرۆشتنەوەیە، چونکە ئەگەر کڕین و فرۆشتن نەبێت، هیچ پێویستیمان بە داهۆڵ نیە. باوەڕی یەقینم هەیە، کە هەر هەموو ئەمانەی کە ڕوودەدەن پیلانی مەلا جانەوەرەکانی نموونەی مەلای خەتێن، هەرچەند زۆرێکیش هەن، ئاینشتاین واتەنی: کۆمەڵێک لەخەڵک، تەنها بۆ ئەوەی بورهانی بکات، کەئەویش بیروبۆچوونی جیاوازی هەیە، خۆی لەکەرێتی دەدات. بێگوومان هیچ مەبەستێکم نیە، بەڵام کاتی خۆی بە بەگەرمی هەوڵی بڵاوکردنەوەی ئەو هەوڵەم دەدا، کە سەرکۆنەی شالیاری دەرەوەی سوید"مارگۆت واڵستێۆرم" بکەین، چونکە دژ بە جینۆساید ناسینی کۆمەڵ کوژی کوردەکانی شەنگال وەستاوە، بۆ ئەو مەبەستەش دووبارە و سێبارە، لینکی ئەو بابەتەم بۆ نارد بۆماڵپەڕێک، کە کوردی سویدی لەهەوڵدانە کە هەوڵبدات کە شالیاری دەرەوەی سوید "مارگۆت واڵسێرم" ژێوان بکاتەوە،کەچی دووبارە دەبینم نوسیوویەتی دۆستی هەرە نزیکی گەلەکەمان، مارگۆت واڵسێرم کۆمەڵ کوژی ئێزییەکانی ئەری کردووە.
دڵنیام، ئەگەر بێتو لێکۆڵینەوەیەکی تێر و تەسەل بکرێت، لەسەر ژن کوشتن و کۆڵەوارکردنی کۆمەڵگا، ئەوسا دەزانینن، کە سەراپای سەرچاوەی ئەم کارەستانە، دەگەڕێتەوە باوەشی فرتووفێڵی تورکە فاشیەکان، لەڕێگای مەلا دڕنندە و جانەوەرەکان و بنەماڵەی ال بارزانی، چوونکە بۆ نموونە گەڵاڵییەکان کە سنووریان زۆربەی ناوچەکانی باکور و باشوور دەگرێتەوە، هەروەها زۆرێک لەو خێڵە گەورانەی دیکەی بۆ نموونە دزییەکان و ئێزیدییەکان، کە سنوریان زۆرینەی ناوجە کوردییەکانی باکوور و باشوور وڕۆژئاوا و باشوریش دەگرێتەوە، کچیان نیە، واتا سەرجەمیان پێش شووکردن، سەرجێگاییان کردووە. بوونی کچێنی لەناویاندا بوونی و کەسیش نەیبیستوە کە کچی خۆیان بکوژن، هەروەها "ڕەدوو کەووتن" هەتا ئەم سات و چرکەش بوونی هەیە، "ڕەدوو" ئەوکاتە کارا دەبێت، ئەگەر کەسوکاری کوڕە یان کچە خۆیان بە شیاوی خزمایەتی یەکتری نەبینن، کوڕەکە دەستی کچەکە دەگرێت و دەیبات، پاش ماوەیەکە دەگەڕێنەوە و ماڵی باوکی کچەکە، باوکی کچەکە بەناچاری، دەبێت کە پێداویستی زەماوەندەکە دابین بکات. بەکورتی لەناو دزیەی و سەرجەم ئێزیدیەکانی هەموو ڕوسیا و باکور و ڕۆژئاوای نیشتیماندا باوی بوەو هەیە، تەنانەت لەناویندا باوە کەئەڵین ئەگەر کچێکی سەلار بویتایە، هەڵدەگیرای یان ڕەدوو دەکەوتیت.  لەناو گەڵالیەکانیشدا باوە، نموونە کاتی شاترییەکانی کیژێکی گەڵاڵی دەخوازێت، بەڵام نیوەی شەو زاوا کیژەکە سواری گوێدرێژ دەکات و دەیباتەوە بۆ ماڵی باوانی،کاتێک باوکی کیژەکە دەپپرسێت، ئەوە چیە کوڕم بۆ بەم نیوەی شەوە، هاتوویت، تۆ دەبوو ئێستا دەقەت دەستت بهاتە، زاوا ئەڵی: مامە گیان ببورە، کچەکەتان کراوە بەژن و کچ نیە. گەڵاییەکەش ئەڵی: ئای لە شاتری باوە حیز، کوس سەرمۆر لەمن توا. ئەم ڕەوشەش زۆرینەی ناوچەکانی وەک ئیلام و کرمانشانیشی گرتۆتەوە، پێشتر، بەڵام وا خەریکە ووردە ووردە، لەوانیشی دەشێوێنن، مەلای خەتێکان و نەوەکانی مستەفا بارزانی..
لینین ئەڵێ: نوسەرانی خۆفرۆش، ترسانکترینی چینەکانی کۆمەڵگان، چونکە پاساوی گووناجاوتر دەدۆزنەوە، بۆ پۆشینی تاوانەکانی دەسەڵات، لەگەڵ ئەوەی کە بەڵگە دۆکۆمێنیت هەیە، هەزاران نووسەری بەئەزموونی باکوریش ئەو ڕاستیە پشتڕاست دەکەنەوە، کە مەلای خەتێ دەستی ناپاکی و خۆفرۆشی لە خشتەبردنی گەلەکەی خۆیدا هەیە، بنەماڵەی مستەفا بارزانی، ئاواتی تورکە فاشیەکان جێبەجێ دەکات. ئێستاش لە هەوڵی بەجێگەیاندنی ئاواتە گڵاوەکەی ئەتاتوورکن. چونکە کاتێک لە ئەتاتوورکیان پرسی، ئاواتت چییە لە دامەرزراندنی پیتی لاتینی لابردنی پیتی ئارامی"عەرەب پیتی نیە ئەو پیتەی کە ئێستا پێی دەگووترێت عەرەبی، پیتی ئارامیە" ئەتاتورک گووتی: یەکەم بۆ دوورخستنەوەی نەتەوە مەزنەکەمانە لە ئاینی ئیسلام و کلتووری عەرەبە پیسەکان، دووەم دابڕان و دروستکردنی سنوورێکی ئەدەبی لە نێوان کوردی باکور و پارچەکانی دیکە.
لێرە ولەوێ، دەبیستین کە بۆ نموونە ١٠٠ ملیارد پارەی دزراوی قووتی خەڵک لە ئەمەریکا دۆزرایەوە، یان پۆلیسی ئیتالیا بەدەنگ ڕەنگی خۆی هاوار دەکات، کە ٦٥ ملیارد یۆرۆی بەرپرسە عێراقیەکانمان گرتووە و کەس خۆی ناکات بەخاوەن، ئەمە هەر لێرەدا نزیکەی ٢٥٠ ملیارد دۆلار پارەیەکە کە نیوەی گیتی خەنی دەکات. جگەلەوەش هەر هەموومان گوێمان لێبووە کە ئەوەندە ملیارد لەلایەن فەلەستینەکانەوە دەستی بەسەراگیردرا، یان هێندەی دیکە لە لوبنان دەستی بەسەردا گیراوە، یان بە دەنگ و رەنگەوە. تێڤیەکانی خودی تورکە فاشستەکان هاوریان کرد، کە ئەو بانکەی کە کوردەکانی عێراق پارەی خۆیان تێدا بانک کردووە، بانک ڕووتی کردووە. ئەوبەزمەشیان لە تێڤیەکانی خۆیاندا بڵاو کردەوە، کە دواتر چەند ملێۆنێکیان لەناو گۆرە و تاکە پێلاودا دۆزییەوە. سەیر و سەمەرە لەوەدایە ئیتر مەبەستیان، دروستکردنی جۆرێکی دیکە لە ئاژاوەگێری بوو یا یەخیر، جارێ نازاندریت. بەلام هەموو ئەوە دەزانینن کە ئەو هەموو خزمەتەی کە مەسعود بارزانی بە ئەردۆگانی کردووە، کەچی لەئاهەنگ گێرانەکەی کورە جاشەکانی شارەوانی ئامەد ساڵی ٢٠١٣، کەهەر یەک لە کوڕە جاشەکان کیلۆیە زێڕیان خەلاتکرا، ئەردۆگان بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە، سووکایەتی بە مەسعود مستەفا کرد. کەچی مەسعود هەر نقەی نەکرد. خاوەنی ئەو بانکەش ئەو کەسایتەیە کەبە فڕۆکەی خۆی سەرۆک ئاپۆیان لە ئەفەریقاوە گەیاندەوە تورکیا ، هەڕەشەی کرد، بە ئاشکرا، ئەگەر زیاتر باسی گوومبونی پارە بکەن، ئەوا ئەویش، نهێنیەکان ئاشکرا دەکات.
با لەوانەگەڕێین کە مەسرو و مەنسوور، سەرسەرییەکانی دیکەی بنەماڵە، لێرەوو ولەوێ، خانووی ١٠ ملێۆن دۆلاریان لە قووتی خەڵک دەکڕین لە بە بەهاترین جێگەی دنیا، یان ئەلبانیەک ٢ ملێۆن یۆرۆ لە مەنسوور دەدزێت. کەچی وا ماوەی حەوت مانگە کارمەندان مووجەیان وەرنەگرتووە.
سەرەڕای ئەوانەس هەر هەمووی، ئەوا بۆ مانگیک دەچیت، کە نەتەوەیەکیان سەرگەرم کردووە، بەناوگەڵی مەلایەکی ساختەچیەوە. زۆر زۆر دڵنیام کە هەر لەدەنگ تۆمار کردن و گەورەکردنی ئەو کارەستە دروست کراوە، لەهەمان سات کاتی ئاڵوگۆرە گەورەکاندا، ئەم بەزەمەیان هێنایە ناو ناوانەوە، کە وایان کرد کە کێشەی هەرە گەورەمان، ناوگەگەڵی مەلا عبدولەتیفێکی جانەوەرە. دڵنیام کە سەراپای بە هاوکاری میتی تورکە، ئەگەر وانیە، راستە ئەمە کارەساتە، بەلام دادگا هەیەوە، دادگا دەتوانێت، کورت و پوخت، وەک سەگیکی خوێری لە زیندانی تووند بکات و ئاو بهێنەو دەست بشۆ. بۆ ئەم هەراییە بۆ ئەو ٢٥٠ ملیارد دۆلارە نەکرا؟  تۆ بڵێی ناوگەڵی مەلایەکی خوێڕی و ساختەچی گرنگ تر بیت، لە قووتی گەلێک؟
تانسۆچیللەری سەرۆک شالیاری تورکیای فاشی لەکاتی سات وەختی هەڵبژاردنەکانی نەوەدەکاندا، روویکردە گووند نشینە کوردیەکان، بۆ پروپاگەندەی هەڵبژرادن، گووندیەک لە تانسۆچیللەر چوە پێشەوە و پیی گووت باشە ئیوە شەڕ لەگەڵ پەکەکە دەکەن، ئەی بۆ فڕۆەکەکانتان سەروماڵی ئیمە بوردوومان دەکەن، چیللەر گووتی بەخوا بە قورئان قسەم ئەو فرۆکانە فرۆکەی پەکەکەیە.
بێئەخلاقی ئەو جۆرە سیاسیە ساختەچیەکان، مەگەر تەنها جۆرج بەردناشۆ بیزانیت و باشترین مەلاوانی ئەو بوارە بیت، بۆیە گووتویە کە سیاسیەکان وەک پەڕۆی بێ نوێژن، بۆیە پێویستە هەموو ڕۆژیک وەک دایبی منداڵ بیان گۆڕین. جائەگەر مرۆڤە ساختەچیە سیاسیەکان پیاوە ئاینیە مل شێنەکان و نووسەرە خوێڕیییەکانی دەسەڵات یەکبگرن، ئەوسا دەبێت بڵێین وای...... وای هەناسەکەم، وای.... وای کە مشتاقم، شێخی شێخان واتەنی:
ئەمڕۆ مەلا وشێخ مفتی لەناوە
ساختەچی و فاڵچی ڕیشیان داناوە
بە حەڵاڵ و حەرام و قسەی گیرفانیان
ئەژدای خەڵک و ووڵاتیان گاوە
شێخی شێخان شێخ ڕەزای تاڵەبان
تەنها بۆ بیر هێنانەوە، فەڕانساو بەریتانیا ١١٦ ساڵی ڕیک لەناو جەنگێکی ماڵوێرانکەرو خوێناویدا ژیان،"ئەو جەنەگە لەئەدەبیاتدا پێیدەگووترێت جەنگی ١٠٠ ساڵە نەک ١١٦ ساڵ" لە کۆتایدا کیژۆڵەیەکی خان ومانی گوند نشین، لە و سەردەمەدا پەیدابوو، و فەڕانسای ڕزگار کرد لەدەستی ئینگلیزەکان و کۆتایی بەو جەنگە خوێنایە هێنا، کەچی کڵێسای نامەردی فەڕەنسا پاداشی ئەو کیژەی بەوە دایەوە، کە ڕادەستی ئینگلیزەکانیان کرددوو بە جادووگەر ناویان بردوو لەناوەراستی ووڵاتدا بە زیندووی سووتاندیان، بەرانبەر بە یەک دوو کیسە زێر.
 ئەو دەسەڵاتە مافیایەی جەلالی و مەلایی، نەتەوەیەکیان کردۆتە قوربانی حەزە بۆگەنەکانی خۆیان، نەتەوەیەک لەسەر لێواری مەرگدایە، دڵنیام کە سەراپای مێژوو نموونەی چەتەگەری ئەو دەسەڵاتەی خۆمانی تێدا نادۆزینەوە. کەچی لە ساختەچێتی بۆگەنی خۆیان ناکەوون.
نووسەرە ساختەچیەکان لەوان بۆگەنتر و بێهەست و نەستر، شەوێكیان لە ژووی پاڵتاڵکدا، کەسێک کە ماوەیەکی دووروو درێژ  کە پێشتر کە باسی جانەوەری بنەماڵەی بەرزانی بۆ دەکردم و بەراستیس زۆر یارمەتی دەربوو بۆم، کە بە شیوە ئاشنای کردم بە بنەمالەی بارزانی، ئەو دەیگووت کە ئیوەی سۆرانی هیچ شتیکی وەها نازانن دەربارەی بنەماڵەی بارزانی، بۆ نمونە باسی شەهید کردنی، شەهید ڕەووف ئاکرێی، شەهید کردنی فاخیر مێرگە سووری، یان خەلیل خۆشەوی ، کە بە تاقی تەنها دوای ئاشبەتال ماوەتەوە درێژەی بەشۆڕش داوە، بەلام بنەمالەی بارزانی لەناویان بردووە.کەسایەتیەکی دیکە ئەفووس کە کەم کەس ناوی بیستووە، بۆ نموونە شەهید عەلی حاجی ئەحمەد حاجی شەعبان........هتد. بیستنی ئەو جۆرە سەرگوشتانە وایلێکردم کە هۆگری ببم و وەک پاکە وشقارتە، زۆربەی کاتەکان پێکەوە بوین، سۆزم بە جۆرێک بۆی جولا، هەستم کە بە بەبزیم لا دروست بوو، تا سەر ئێسقانیش تووڕەی نفرەتم لە پەیدابوو، دژ بە بنەماڵەی بۆگەنی ال بارزانی. تا ڕوودانی چەند ڕوداوێک بۆ نموونە جارێکیان کلیلی کۆمەڵەی لەلا بوو، بەڵام بە بەهانەی منداڵەکەی نەخۆشە خۆی شاردەوە و کۆبوونەوەی زۆردواخرا، کە بڕیاربوو بۆ کاک کاروان ببەسترێت سەرەتای دروست بوونی "پارتی چارە سەری دیموکراتی"، پاشان دەرکەوت کە بۆ بەشداری ئاهەنگێکی بنەماڵە چووە، لەشارێکێکی دیکە، چەند ناسیاوێک گووتیان کە فڵانی سیخوڕی ماڵی بنەماڵەیە، ئەو کاتە سەرسەختانە دژ بووم و بە هەڤاڵانم گووت، ووتم هەڤاڵ تاکەی ئەو جۆرە تۆمەت دروست کردنە، ئێمەی باشوریش هەروامان کرد، بۆیە حاڵمان جوانە. هەرچەند بەشێکیشی ڕاستە. ناسیاوەکەم دوورکەوتەوە و چوو بۆشاریکی دیکە(مەبەست ئەو کەسیە کە ئاشنای کردم بە جانەوەری بنەمالەی بارزانی)، کاتێکیش باس باسی گۆڕان و گۆڕان کاری بوو، دڵ و دەروونی هەموومانی گەشاندبووە، ئەوەش پاش دروست بوونی نائومێدییەکی زۆر و گرنگ نەدانی گەل، بە چەتەی و مافیای دەسەلات، کەچی ناسیاوەکەم کە هەمیشە باسی دڕنندەی بنەماڵەی بارزانی بۆ دەکردم، لە ژووری کاک بۆتین کوردستانی مایکی گرت بەدەستەوە و سەرسەختانە پارێزگاری لە بنەماڵە دەکردوو، بەبەشداری نزیکەی ٦٠٠ کەسێک ووتی: هەموو شتیک هەر پارە نیە، ئێوە بەس باسی پارە دەکەن. ڕەنگە کە ئەوە یەکەم جارم بێت خۆم بەو شێوە بە هستریایی ببینم،  بۆیە لە توڕەێدا تۆپەڵێک ووشەی ناشیرینم دژی بەکار هێنا، چوونکە هەرگیز جاوەڕی نەبووم، ئاخر خۆم کوێرانە پاریزگاریم لێدەکرد. کاتێکیش باسیان دەکرد، زۆرینەی کوردەکانی شاری مالمۆ باسیان لەوە دەکرد، کە گوایە کاتی خۆی نەوشیروان مستەفا شەقی تێهەڵداوە سووکایەتی پێکردووە. گوایە پیی گووتووە هەتیوە بادینیەکە.
شەوێکیان هاوڕێیەکی چاک، تەلەفۆنی بۆ کردم ووتی بەپەلە وەرە سەر پاڵتاڵک، وەڵام ئەوەبوو، کە دژی پاڵتاڵک نیم بەس تاقەتی پاڵتاڵکم نەماوە، هاوڕێکەم تکای لێکردم بچم چونکە ئەوەتا فلانەکەس لە ژووری (x) دەستخۆشی لە دەسەلات دەکات، کە گوێم لە ووتەکانی بوو، دوو هێندەی دیکە  ڕق وکینە سەردڵی گرتم. لەخۆمم پرسی خوا بۆ دەبێت مرۆڤ هێندە سووک بێت، ئاخر مشتێک دۆلار ئەو هەموو سووکایەتیە دەهێنێت. دووبارە و دەبارە لە خۆمم پرسی ئایا ئەو جۆرە مرۆڤە سووکانە دەم و دەست سووک دەبن یان هەر لە ڕیشەوە سووکن؟ لە دڵی خۆمدا گووتم دەبێت ئەم حیکمەتە چی بێت ئاخر ئەو کەسە نزیکەی ٧ ساڵ دژی ماڵی مەلا مستەفا قسەی بۆ من دەکرد، تۆمەز لە ژیریشەوە سیخوڕی ماڵی مەلا دەکات. نازانم چۆن وەڵامم دەست بکەوێت، ئەگەر چی هێندە تیگەیشتتوم ئەگەر ئێستا بمرم یان سبەی یان ١٠ ساڵی دیکە، دە بێت ج جیاوازیەکیان هەبێت، جگە لە چەشتنی و دیتنی تراژیادیا یان کۆمیک؟ ئال پاچینۆ واتەنی ئەگەر خواردنی باش تەندروست بخۆیت، باش بژیت، تەنها مردنێکی باش دەمریت، هەست دەکەم کە گەجەر و گووجەرەکان، بەرەو گۆشەی تەنهایم بەڕێ دەکەن، بوونی دەرگای هیوام لێ بزردەکەن. عەبەسیەت دوا بیرکردنەوە بێت.
کاتێکی دیکەش کە کۆمەڵێک بەناوی چاکەوە روویان لە هەولێر کرد، ناوبراو خۆی شاردەوە، لێیم پرسی مەسەلە چی بوو؟ ووتی: زۆری نەمابوو کە بنەڵەی بارزانی دەرمان خواردم بکەن. لەدواکاریشیادا وەک ئەڵین خەریکی دروستکردنی حزبە و دەیەوێت وەک سامی عبدو ڕەحمان حزبێکی نوێ دروست بکات. ئێمەی کورد تووشی ئەم گەجەر و گووجەرانە بوین، بۆیە کارەسات دوای کارەسات، وا هەست دەکەین کە هیچ ڕوویندەاوەو خۆشەی کارەساتەکانیان کردووین.
وەک دەزانن، من سڵ لە ئاغاکانیان ناکەم، بۆیە ناوی ناهێنم. برادەرانی چاک پێیان ووتم کە ئەگەر ناوی بهێنیت گەورەی دeکەیت. هەرچەند نزیکەکانی چاک دەزانن کەباسی کی دەکەم، خۆم یەکێک بووم کەهەر لە سەرەتاوە بەشداری چاکم کردوە، بەلام هەستکم کرد، کە ئەو جۆرە ڤایرۆسەی تێدایە، بۆیە زۆر گرنگیم پێنەدا و درێژەمدا بە کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە