فه‌ریدوون عه‌بدولقادر مەسعود به‌ براو سه‌رۆكی هه‌رێمی ده‌زانێت

Friday, 24/06/2016, 13:01

4879 بینراوە


 فەرەیدوون مافی خۆیەتی مەسعود بەسەرۆکی خۆی بزانێت، چونکە وەک کورد دەڵێت: "مەنجەڵ بەدوای سەرقاپی خۆیدا دەگەڕێت".فەرەیدون عەبدولقادر ئەو جاسوس و داوێنپیسەیە، کە ئیستا قومارخانە و شوێنی رابوراردنی کردۆتەوە و شەرم ناکات، بۆیە کاتێک فەرەیدوون چووە لای نەوشیروان و سەرزەنشتی کرد، پێی ووت : تۆ دەتتوانی لەناو یەکێتیدا ئەم گۆڕانەت بکردایە و ئاوا ئەم ترازان و جودایەت دروست نەکردایە، نەوشیروانیش شەرمی نەکرد، دای بە تەنگەیدا و لە وەڵامدا دەڵێت: "ئەرێ قەحبەخانەکەت چۆنە، لەوە دەچێت باش بەڕێوە بچێت"؟ ئیتر لەو رۆژەوە فەرەیدوون بۆ هەتاهەتایە بە زەرگەتەشدا ناڕوات.
با جدی تر قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەین، فەرەیدوون جگە لەداگیرکردنی سلێمانی پاڵاس چەندین پڕۆژەی هەیە، ئەو نەیشاردۆتەوەو بەئاشکرا پیاوی ئێرانە و کار بۆ ئیتڵاعات دەکات، کاتی خۆی تاڵەبانی ویستی ڕێگەی لێبگرێت بەڵام ئیتڵاعات هاتنە سەر خەت و بەرگرییان لێی کرد و پاشەکشێیان بەتاڵەبانی کرد، کاتێک فەرەیدوون لەڕێگەی ئیتڵاعاتەوە توانی ئوتێلەکەی بسوتێنێ و چەندین قوربانی کە بیانیشی تێدابوو بێ ئارەق دەرچوو، ئەمە ئەگەر هێزێکی وەک ئێران لەپشتی نەبێت ناکرێت.یەکێتی و پارتی دەیان وسەدان خەڵکیان لەسەر نووسین ڕەخنەگرتن و قسەکردن یاخود ناڕەزایی دەربڕین تیرۆرکردووە، ئەی خێرە تۆ خەڵک بسوتێنیت وئازادیشت بکەن و هیچ لێپرسینەوەت لەگەڵدا نەکەن؟ 
 ئەدهەم بارزانی کە ئێستا دەموچاوی بنەماڵەی مەلامستەفایە و لە سلێمانی بەرپرسە، بۆیە ناڵێم پارتی چونکە ئەمانە مێژووی ئەو هەموو قوربانییەی پارتیان لە خێڵی بارزاندا کۆکردۆتەوە، ئەدهەم پیاوی بچوکی قەرارگای ڕەمەزانە و هەر ئەوان بۆ باوکی و ئەدهەم "حیزبی خوایان " بۆ دروست کردن، ئێمە ئەم جاشانەی ئێرانمان لە خواکورک و شێروانی مەزن دیبوو کە چۆن بە جامەدانی سۆرەوە وێنەی ئیمامی ئۆمەتیان بەبەرۆکیاندا کردبوو دەهاتن و دەچون لەکاتی شەڕی ئێران و عێراقدا.حیزبی خوا دەسەڵاتێکی ڕەهایان هەبوو ئەوان دەیان سەڵاواتیان بۆ پاسداران کردبۆوە لەخواکورک و ژێر دەسەلاتی پارتی، بەڵام قەت نەمان بیست حیزبی خوا شەڕێکی جوامێرانە لەگەڵ ڕژێمی عێراقدا بکات، بەڵام راوی دیموکرات و کۆمەڵە لە مەرگەوەڕ و تەرگەوەڕ و ئەڵوەتان و جادەی خانێ و پیرانشەهر کاری ئەم جاشانە بووە و کردویانە، من شاهیدم حیزبی خوام دیوە لە نزیک نەغەدە لەگەڵ دیموکراتدا هاوشانی پاسداران شەڕی دیمکراتیان دەکرد.
 هاتنی ئەدهەم بارزانی بۆ سلێمانی دەستی ئێرانی لەپشتە، پاشان فەرەیدونیش پڕۆژەی ئێرانە بۆ هاتنەسەر خەت لەم کاتەدا کە بڵێت، مەسعود برامە و سەرۆکمە، چونکە دەیانەوێت گازی سروشتی سلێمانی بەرەو ئێرانیش هەراج بکەن.
 دیداری ئەم دوو مرۆفە خائین و ناشرینە ڕێکەوت نییە، بەڵکو پڕۆژەیەکی زۆر پلان بۆ دانراوە و داهاتوو وەڵامی ئەوەمان دەداتێ.دیارە فەرەیدوون و ئەدهەم بارزانی، بەنیازی هێنانی مێخۆشکەرە و سۆزانی زیاترن بۆ سلێمانی پاڵاس و بارەگای پارتی لە سلێمانی و لق و ناوچەکانی تر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە