چەتە و جەبانی ووڵات

Tuesday, 05/07/2016, 18:40

2158 بینراوە


لە  کوردستان 
تەنها گەمژەو چەتەو جەبان 
 بیر لە کوشتن و  ڕفاندنی
پێنووس بوێرو   پێچەوانەی 
 بیرەکانیان ئەکەنەوە
چوونکە  بێشك کە ناتوانن 
بە ڕوو  زەردو   بەڕوو بەدی
 لە مەیدانی مەردایەتی 
بەڕووی خۆیان دابچنەوەو 
ڕووی بەرامبەر بخوێننەوە
 تەنها ئەوەی کە ئەتوانن
 لە داڕشتنی پیلان و غەش
 بەبیری گڵاو  دەمامکی ڕەش
ڕق و کینەی دڵی ڕەشیان 
بە شیر پاك و خۆێنی گەشی
ووڵات  پارێز  بشۆنەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە