بازرگانێك لە كەركوك 20 ملیون دۆلار دەبات و دیار نامێنیت

Tuesday, 05/07/2016, 23:22

5797 بینراوە


ماوەیەكە دیاردەی دزین پارەی زۆر لە کەرکوک سەری هەڵداوە، هەر لە پڕدا دەبیستییت کەوا بازرگانێک، کەسێکی نزیک لە کاربەدەستێکی پاریزگا، یان یەکێتیی بە بڕێک پارەی زۆرەوە، دیار نامێنێت و دەڵێن بە دەیان ملیۆن دۆلاری دزییەوە و رایکردووە، کاربەدەستانی کەرکوکیش وەک نەبایان دیبێت، نە باران،  باسی ناکەن و تا بۆیان بکرێت ئەو هەواڵە دەشارنەوە و لێی بێدەنگ دەبن.  بۆنمونە بازرگانێك بە ناوی (عبدالله محمد متعب) لە كەركوك كە زیاتر لە 20 ملیون دۆلاری بردووە و رایكردوە، دوای و بەدواداچوون بۆ كەیسەكەی دەركەوت كە راکردن و دزینی ئەو بڕە پارە زۆرە بە پلان بووە و پەیوەندی بە كەسانی بەرپرس و دەست رۆیشتووی كەركوكەوە هەیە.

 -عبدالله محمد متعب کێیە؟
دزی یەکەم عبدالله محمد متعب
ئەم کەسە بازرگانێكی گەنجی كەركوكە لە دایك بووی 1987.پیشەی بازرگانە و خاوەنی كۆمپانیای (التاج الذهبی )یە بۆ كرین و فرۆشتنی دراو و حەواڵەی پارە.سەرچاوەیەک لە کەرکوکەوە بە کوردستانپۆستی راگەیاندن،کە ئەم بازرگانە ناسیاوی ئاسۆ ئەڵمانیی و پاریزگاری کەروکە،زۆر جار سەردانی نەجمەدین کەریمی کردووە پاریزگای کردووە و لە کاتی سەردانەکانییدا نەجمەدین نەیهێشتووە کەسی دیکە سەر بە ژوورەکەیدا بکات،تا ماوەیەکی زۆر گفتوگۆ و قسەیان کردووە،هەمان کەس لەگەڵ ئاسۆ ئەڵمانییدا ئەو پەیوەندییە بەهێزەی هەبووە.
پەیجی دزیی یەکەم لە فەیسبوک
https://www.facebook.com/abud.motab
لاهور و دزی دووەم حەمەی ئەکرەم ستار
ئایا ئەوە یەكەم جارە ئەوە روودەدات؟
سەرچاوەکە دەڵێت ئەمە یەکەم بازرگان نییە کە پارەی زۆر لە کەرکوک بدزێت و بۆی دەبچێت،ماوەیەك پێش ئیستا هەمان حالەت دوو بارە بۆتەوە.ئەو كاتەی بازرگانێك بە ناوی (حەمەی اكرم ستار) رایكرد،ئەویش نزیكەی 8 ملیون دۆلاری برد.حەمەی اكرم ستار كۆنە بەعسیە و لە كاتی دەست بە كار بوونی نەجمەدین وەك پاریزگار،یەکسەر بوو بە شەریكی نەجمەدین و تەواویی بەنزینی شاری كەركوك ئەم بازرگانە دەیهێنا و دابەشی دەكرد بە سەر بەنزینخانەكاندا.ئیستا ئەم دزەش ماوەیەكە پێش ئیستا ڕایكردووەو 8 ملیۆن دۆلاری بردووە و كەسیش هیچی دەربارەی نەوتووە.پاریزگاری کەرکوکیش نەیهێشتووە بە جدی داوای لە سەر تۆمار بکرێت و فەرمانی گرتنی بۆ دەربکرێت،بەڵکو هەوڵی داوە ئەو دزییە لە بیر خەڵک ببرێتەوە و کەس باسی نەکات.
پەیجی دزیی دووەم لە فەیسبوک
https://www.facebook.com/hajemzangna?fref=ts&__mref=message

دیاردەی  راکردنی بازرگانە دزەکان بە پارە زۆرە وە  پەیوەندیی بە نەجمەدین کەریم و ئاسۆ ئەلمانییەوە هەیە
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە،کە دوای ماوەیەك لە راکردنی (عبدالله محمد متعب) و بردنی ئەو بڕە پارە زۆرە،هەر یەك لە ئاسۆ ئەڵمانی و نەجمەدین كریم،كەركوكیان بە جێهێشتوە و لە ئێستادا بە بیانو و هۆكاری جیاجیاوە لە دەرەوەی ولاتن
- پارەی بەلێندەرانی كەركوك چی بە سەر هات؟
شایانی باسە پێش مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ،حکومەتی مەرکەزی لە بەغدا بەشێك لە پارەی بەلێندەرانی بۆ کەرکوک نارد،وا بڕیار بوو بە زوو ترین كات پارەكە بدرێتەوە بە بەلێندەرەكان،بەڵام لەلایەن پاریزگاری کەرکوکەوە ئەمرۆ و سبەیان پێكردن،لە ئێستا دا هیچ باسێك نیە بۆ کە ئەو پارەیە بدرێتەوە بە بەلێندەرەكان،دوایی دەركەوت،كە بەشێك لەو پارەیەی بۆ بەلێندەرەكان تەرخان کرابوو،لە نێوان ئاسۆ ئەلمانیی بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتیی و نەجمەدین كریمی پاریزگاری كەركوك،پارەی دزییەکەی قەرزی عبدالله محمد پێدرایەوە،ئەمەش ئەوە دەردەخات،کە ئەو پارەیەی لەلایەن (عبدالله محمد متعب) دزرا،دەستی ئەم دوو مافیایەی تێدا بێت بۆ ئەوەی كەیسەكە دابخەن و لە پارەی گشتی و پارەی خەڵك كۆتایی بە كەیسەكە بهێنن.ئەمەش ئەوە دەسەلمێنیت كە ئەو كەسەی پارەكانی بردووە شەریكە لە گەڵ ئاسۆ ئەلمانی و نەجمەدین كەریم.
هەردوو بازرگانە دزەکە، کە پێکەوە، ئیستا کەسیان لە کوردستان و عێراق نەماون و بە پارەیەکی زۆرەوە رایان کردووە
دیسان ئەو سەرچاوەیە ئەوەی باسکرد، کە ئەو دوو بازرگانە دزە،دۆست و هاوڕێی یەکتریشن،پێدەچێت دزینی ئەو پارە زۆرەی ئەم دوانە پەیوەندییان بە یەکترەوە هەبێت 
ئەمە فیس بوکی حەمەی اکرم ستارە
ئه‌وه‌ش به‌لینده‌ریژی تره‌ و هاوریی به‌لینده‌ره‌که‌ی تره‌ پێده‌جیت هه‌ردوکیان یه‌ک پیلانیان هه‌بیت بۆیه‌ یه‌ک ه‌لدوای یه‌ک پاره‌که‌یان دزیه‌ 

ئەو وێنەیەی خوارەوە  کێڵگەی حەمەی ئەکرەم ستارە
دزەکانی کەرکوک لە ئێوارە خوانێکدا
ئەو کەسەی تیشیرتە خاکیەکەی لە بەردایە و  لە تەنیشت ئاسۆ دانیشتوە دزی دووەم (حەمەی اکرم ستار)ە. ئامادەبوانی وینەکە ( نەجمەدین - راکان نائب محافڤ - فلاح استپمار - هەلو کویر مدیر اسایش ی ن ک - اسۆ - حەمەی ئەکرەم ستار - شاهۆی نجم کەرکوکی - ) ئەمانە هەموویان دزە گەورەکانی کەرکوکن پێکەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە