کۆدەتاکەی تورکیا و کۆدەتاکەی پارتی

Sunday, 17/07/2016, 0:17

2964 بینراوە


٭  شەو15/7/2016  لەسەرو بەندی کۆدەتاکەی سوپای تورکیادا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان توانی بەیەک تەلەفون و لەڕێگەی سکایپەوە شەقامی تورکی و ڕای گشتی بجوێڵێت، بەوەی داوای لەلایەنگرانی حیزبەکەی کرد هەموویان بڕژێنە سەرشەقام و ڕێگری لەهەر هەوڵێکی نەخوازراو بگرن، کە زیان بە دیموکراسی و گەلی تورکیا ئەگەیەنێت،شەوی ڕابردوو دەرکەوت گەلی تورکیا قبوڵی ناکەن کۆدەتا بەسەر حکومەتێکی شەرعی دا بکرێت کە ٤٥ملیۆن هاوڵاتی تورکیا دەنگی بەو حکومەتە داوە،بۆیە لەکۆتایدا بینیمان گەل بەپەیوەندیە سکایپیەکەی ئەردۆغان ئارامی لێبڕاو حەشامەتیەک دروست بوو،توانیان ڕێگری لە کۆدەتاچییان بگرن و بارودۆخ ئاسایی بوەیەوە.
کۆدەتاکەی پارتی:
٭- ڕۆژی ۱۲ ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان هاوشێوەی سوپای تورکیا،توانی کۆدەتا بەسەر شەریعیترین دامەزراوەی هەرێمی کوردستاندا بکات کە پەرلەمانی کوردستان بوو سەرەڕای ئەوەش بەوەوە نەوەستاو هەمان ڕۆژ  ڕێگری لەسەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد کە بچێتە هەولێری پایتەختەوە، لەدوای ئەو ڕۆژەوە پەرلەمانی کوردستان داگیرکراو تا ئێستاشی لەسەر بێت کۆدەتاکەی پارتی بەردەوامە.
بۆچی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی نەیان توانی ڕەدفیعلی کۆدەتاکەی پارتی بدەنەوە؟
لێرەدا من واز لەیەکێتی و دوو لایەنە ئیسلامیەکەن ئەهێنم و بەتەنها باسی بزوتنەوەی گۆڕان ئەکەم.
لەکاتی کۆدەتاکەی پارتیدا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆچارەسەری پزیشکی لە لندن بوو،لێرەدا چەند پرسیارێک دێتە پێشەوە:
۱- ئایا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆچی هیچ ڕەدفیعلێکی بەرامبەر کۆدەتاکەی پارتی نەبوو؟.
۲- ئایا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەیەک ئیعاز بۆ لایەنگرانی بزوتنەوەکەی نەی ئەتوانی ڕێگری لە کۆدەتاکەی پارتی بکات؟.
۳- ئایا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان نەیئەزانی کە سەرۆکی پەرلەمان، بەدەنگی ڕەوای گەلی کوردستان هەڵبژێردراوەو ،ئەبێت بۆ لابردن و ڕێگری لێکردنی دیسان گەلی کوردستان بڕیاربدات نەک بە بڕیارێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕێگری لێبکرێت؟.
٤- ئایا ئێستاو لەدوای شکستی کۆدەتاکەی سوپای تورکیا،هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنە سیاسیەکانی تر چییە؟
٥- ئایا هەر بەڕاست ئێمە هەڵەنەبووین دوای شیعارو بەڵێنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کەوتین؟
لەکۆتایدا ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە،سیاسەت بە ترسنۆکی بێ هەڵوێستی ناکرێت،ئەگەر ترس لەشێواندنی ئارامی بێت،ئەوە ترسێکی تاڕادەیەک ڕەوایە،بەڵام ئەگەر ترس لە پارتی بێت ئەوا لوتکەی ڕیسواییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە