میوانی ڤێلا

Monday, 08/08/2016, 20:45

2430 بینراوە


وڵاتی من سەر لەبەری  سەربانێکی دو هەوایە
دەسڵات تیایا بۆ هەندێکی جیقنە کەرو هەر بەڵایە
بۆ هەندێکیش هێلکە دەکات  دو 
زەردێنەی زلی تیایە
خودا تاکەی  ئەم  دەسڵاتە، بڕوات لە سەر ئەم ڕێگایە؟
کەواچاکی لە لا سوك و ناکەسبەچە 
تیای باڵایە
ئەوەی ڕەنجی تیا کێشا بو بەری ڕەنجی چو بە زایە
سەد شەهیدو  زامت هەبێ  ڕێزت ناگرن وەکو ئەوە
کە میوانی   ڤێلای دورو لا چەپەکی دەمی شەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە