سەری ڕەش بۆتە قەلە مندارەی خاکساری وبي بەختی

Monday, 29/08/2016, 21:26

4609 بینراوە


مەرجتان دەگەڵ دەبەستم ئەگەرلە مەسعود بارزانی بپرسن دەستەواژەی/ رێفڕاندۆم / یانی چی ؟  نایزانێ. بۆئەوەی کە بە قسەم پێنەکەنن جوابم پێیە. جوابێک کە لەسەر هەوای قسەی من نییە.لە کۆمەڵگایەکدا بۆ هێنانە دی ئاڵۆگۆرێکی مەزن، لە وڵاتێک لە ڕیی رێفڕاندۆم بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکان ، دەبێ پێشوەخت هیندێک بنە ما و پڕنسیبی سیاسی وکۆمەڵایەتی ڕەچاو بکرێ. لە پشتی سەری پێڤاژۆی رێفڕاندۆم نەتەوەیەکی هوشیار قسەی پێیە ، رۆژنامەگەری ئازاد وخامەرەنگین سەرەی بەستووە. مێدیای ئازاد، یاساو، زۆر بابەتی دیکە هەن کە باشووری کوردستان بە جەوهەر وەگیر ناکەون ! هەر ئێستێ ئەو دەوڵەتانەی کە چەکی قورسیان داوەتە دەسەڵاتی باشوور، میزیان کەف بکا وبڵێن: ئیدی چەکی قورستان وێنادەین. هەر حەتوویەک دەگرێ کە داعش بگاتە سەری رەش وجووقەواری بنەماڵەی بارزانی ساف لە ساف بێدەنگ بکاو تۆویان بچنێ ئاسەواریان ببرێ و تاقە کەسێکیان لي نەهێڵێ.
باسی زۆر بابەتی دیش ناکەم کە نیشانی بدەم ئەو دەسەڵاتە لە سەر پووش وپەڵاش خەوی لێکەوتوە.بەشێک لە وڵاتی کورد وەک بەڕەی شڕی لێهاتووە بە دەست کەسانی نەتەوە نەناس وبێ ئیمان. نە خودای دەپەرستن ، نە باوەڕیان بە شەهید هەیە ، نە باوڕیان بە نیشتمان هەیە ، نە باوەڕیان بە پێشمەرگە هەیە ، نە لە سیاسەت تێدەگەن. ئەوەی کە پێی دەزانن وتێداوەستان رێگا ، رێگای ئانکاروا تاران وبەغدایە. لەویشدا ئەوەندە کڵۆڵو لاوازن کە دەڵێی زمانیان لە پشتی سەریان دەرهێناون .تەنیا دەمان پاندەکەنەوە وهیچی دیکە.
لە ناو خۆی وڵاتیشدا وەک داشەهارە دەچن. خۆیان هاویشتۆتە سەر خوانی زین وماینی سم کۆدکی کلک سەگڵاوی حدودی گوێ بەلی ( گوێ بەلی یانی ، گوێ ڕایەڵ ) کەفەڵ پان ودەڵێن ئیللا بیللا ئێمە قارەمانی رزگاری هەر چوارپارچەی کوردستانین و شێران بە گوێیان دەگرین.!
" قسەی بابەت "
چەند رۆژلەوەی پێش دیسان ئۆخلۆکڕاتەکانی سەر بە جەلال کوردکوژهەواریان کێچی هەلێناو بەرەو بەغدا رۆیشتن بۆ ئەوەی  قزڵباش عەڕەبێکی وەک / عەبادی / بە خێرا خۆی مووچەی مانگێکی بەشێک لە فەرمانبەرانی ئەو خاکە مل بە کۆتە بداتە کورد ! رۆژ نییە کوڕي هەژارلە سەر ناوی پیشمەرگە شەهید نەبێ کەچی ئەو نەفامانە هەر خەریکی ماچکردنی ڕکێفی دەستی سوڵتانن ! لەو چاوپێکەوتنانەدا / عەبادی / رستەیەکی دڵتەزێن وگورچووبڕی بۆ مەسعود بە کار هێناوە کە مرۆڤی هوشیاری کورد دەبێ باش سرنجی بداتێ . رستەکە ئەوەیە کە عەبادی لە رێگای مەلابەختیاروچەند کەسی دیکە ناردوویەتی بۆ پادشاکانی سەری رەش : رێفڕاندۆم مافی خۆتانە ، پێویست ناکا لە مێدیاکاندا هەڕەشە بکەن .! ؟
ئەو کابرا عەڕەبە ئەگەر بە ئاشکرا جنێوم پێ بدا هیچ زوێر نابم . چون چاکی دەناسم. باش دەزانم هەلی بۆ بڕەخسێ سەرەتا / فواد مەعسومی / نا کورد بە پێخواسی وبێ جلوبەرگ هەڵدەداتەوە ئەو شوێنەی کە لێی لە دایک بووە ولە بەغدا دەری دەکا. بەڵام کەسێکی وەک بارزانی درۆ دەگەڵ نەتەوەی کورد بکا مەترسیدارە. عەبادی پەیامی خۆی گەیاند ئەو جار نۆرەی تۆیە کا،،،،، مەسعود هەڕەشەکانت جێ بە جێ بکەی.
یەک : ئەگەر خۆت بە پیاو دەزانی ودەڵێی من پەروەردەی دەستی مەلامستەفام رێفڕاندۆم رابگەیەنە با خەڵک دەنگ بە سەربەخۆیی بدا ؟
دوو : ئەگەر خۆت پێ شۆڕشگێڕبووە ودەڵێی پێشمەرگەم، وەک پێش،،، مەرگ،،، غیرەتوویژدانت هەبێ ئەو رێفڕاندۆمە لە پڕاکتیکدا ئەنجام بدە ؟
سێ : دەڵێن ، چارەی ددانی بە ئازار کێشانە. بەوواتایە کە ناتوانی جوابی عەبادی بدەیەوە بڕٶ دەست لەو خەڵكە هەژارە بەردە وچیدی چەقۆکێشەکانت فێڕ مەکە کە / ویدادەکان / ترۆر بکەن .بۆ خۆت بە ئەدەبانە دەست لە کار بکێشەوە ولێگەڕی ئەو خەڵكە هەژارەی دوای سەددام هەناسەیەکی ئازادی هەڵمژن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە