تورکیا پلانەکەی دەست پێکرد

Wednesday, 31/08/2016, 0:15

2639 بینراوە


دوای ئەوەی تورکیا حەوسەڵەی بەرامبەر پێشرەوییەکانی کورد لەسوریا نەما، بۆ دژایەتی کورد سەری کرد بەکۆشی هەموو ئەودەوڵەتانەی بەدوژمنی سەرسەختی خۆی دەزانی وەکو ڕوسیا وئیسڕائیل وسوریا. ئەردۆغان و برایانی موسوڵمان لەتورکیا ئامادەبوون بۆئەومەبەستە هەموو سازشێک بکەن، تەنها بۆئەوەی بەرەنگاری پێشڕەوییەکانی کورد ببنەوە. دوای ئەوەی جەڕابلوس ئومێدی ئەوەی لێدەکرا لەلایەن شەرڤانەکانەوە ئازاد بکرێ و هەرد و کانتۆنی کۆبانێ و عەفرین بەیەکەوە بلکێنەوە. تورکیا لەکەوڵی خۆی هاتەدەرەوەو ، بەناوی بەرەنگاری داعشەوە سنوری سوریای بەزاند.
ئەم لەشکرکێشییەی تورکیا بە ڕەزامەندی ئەمەریکا و سوریا و روسیا و ئێران بووە. چونکە تورکیا گەشتی دبلۆماسی بۆ زۆربەیان ئەنجام دا. سەیر لەوەدایە ئەمەریکا نیگەرانی خۆی لە لەشکرکێشی تورکیا ڕانەگەیاندووەو هوشداریشی بەتورکیا نەداوە وەکو لەڕاگەیاندنەکانەوە ئاماژەی بۆدەکرێت. بەڵکو دەڵێ نایهەوێ تورکیا بەرەو باشووری جەڕابلوس پێشڕەوی بکاو لەگەڵ هێزە کوردی یەکان توشی شەڕ و پێکدادان بێ، کەچی سەیرە کەسانێک هەبن پێشبینی ئەوەبکەن
ئەمریکا بەرژەوەندییەکانی لەتورکیا بخاتە مەترسییەوە لەبەر خاتری کورد. ئەمەریکا بە ڕاگەیاندراوەکەیەوە دەیەوێت هەم دڵی ئەردۆغان وبرایانی موسوڵمانی تورکیا و هەم شەڕڤانەکانی  لێنەڕەنجێت. ئەم پلانەی ئەمەریکا دەتوانێت دڵی تورکیا ڕابگرێت وەکو هاوپەیمانی خۆی دڵی شەڕڤانەکانی سوریا. چونکە هێشتا ئەمەریکا زۆر شەڕی تری ماوە پێیان بکات. کورد لەهەر پارچەیەک لەکوردستان بن دەتوانن قوربانی زۆرگەورە بدەن، بەڵام هیچ گەرەنتیەک بۆ دەسکەوت وەکو میللەتی کورد نییە.

سالار عبداللە
بەڕیتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە