لە ترسی مەسعود بارزانی، لە بەرەی جەنگدا داعشەکان خۆیان پیس دەکەن

Monday, 24/10/2016, 19:40

5118 بینراوە


ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاری چەکدارەکانی داعشەوە رایدەگەیەنێت، داعش وتویەتی، دەزانین بارزانی لە بەرەکانی جەنگە، بۆیە ئێمە ناتوانین خۆمان ڕاگرین
عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە '' لە ئامێری بێتەلەوە خۆم گوێم لە داعش بووە كاتی پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە سەركردەكانیان بە چەكدارەكانیان دەگوت بۆچی بەرگری ناكەن و ڕادەكەن، لە بەرانبەردا چەكدارەكانی داعش بە سەركردەكانیان دەگۆت، زانیومانە (مەسعوود بارزانی) لەبەرەی شەڕە و ناتوانین خۆمان ڕاگڕین''.
ئەمە لە کاتێکدایە لەگەڵ ئەوەی وەک میدیاکانی پارتی باسیدەکەن، بارزانی راستەوخۆ سەرپەرشتی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی فەرماندەیی هەڵگورد لە کاتی گەمارۆدانی ناحیەی باشیکدا نەیتوانی کۆنترۆڵی هەردوو گوندی تێز خەراب و فازیلیە لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای باشیک بکات و بەو هۆیەشەوە هێزەکانی فەرماندەیی هەڵگورد پاشەکشەیان کرد و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە شەهیدبوون کە ئەمە لە کۆبونەوەیەکی بارزانی رۆژی هەینی رابردوو لەگەڵ فەرماندەکانی میحوەرەکەدا باسکراوە.
عەلی عەونی لەدرێژەی قسەکانیدا دەڵێت '' سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و بەشداری و سەرپەرشتیی (بارزانی) لە بەرەكانی جەنگدا، گەواهی ئەوەن پێشمەرگە چ سەركەوتنێكی تۆمار كردووە بەسەر تیرۆریستانی داعشدا و، گۆڕان دەیەوێ دەستكەوتەكانی گەلی كورد بە حزبی بكەن".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە