گۆڕان شانبەشانی دەسەڵات دەیەوێت بایکۆتی مامۆستا و فەرمانەران تێک بشکێنێت

Tuesday, 08/11/2016, 10:55

3976 بینراوە


ئەمڕۆ08-11-2016  لە شاری سلێمانی جەماوەری تووڕە جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان رێکخستەوە، هەر لەسەرەتاوە وەک هەست پیدەکرا، کە دەسەڵات تاکتیکێکی سیری بەکار هێنا، ئەویش بۆ ترساندنی ئەو خەڵکە کەوتبووە جموجۆڵ سەیارەی  فریاکەوتنیان هێنابوو لە دەروبەری خەلەکە فڕکەی دەهات، ئەمەش وەکو شەڕێکی دەروونی بۆ ئەو خەڵکە ناڕازاییە، کەوا هیمای ئەوەی بدەن، گوایە ئیستا لێتان دەکوژرێت و بریندارتن دەکەین، وا لێرەش ئەو سەیارانەمان بۆ گواستنەوەی بریدار و قوربانییەکان داناوە، هەروەها سەرچاوەیەکی دیکە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا سەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بە هەموو ئەندامانی خۆیان راگەیاندووە، کەوا بایکۆت بشکێنن و مامۆستا و فەرمانبەران بچنەوە سەر کاری خۆیان، سەرچاوەکە دەڵێت عومەری سەید عەلی کۆمەڵێکی بانگ کردووە و داوای ئەوەی لێکردوون کە ئەو بایکۆتە بشکێنن و بەردەوام نەبن لەسەر خۆپیساندان.، چونکە ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نیین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە