بەدواداچوون مەکەن و بۆی مەگەڕێن، بە فەرمانی وەستا حەسەن سەیارەی ئەو دوو مامۆستایانە سووتێنراون

Sunday, 27/11/2016, 20:57

10249 بینراوە


سەرچاوەیەک لە سلێمانییەوە ئەم زانیارییەی سەبارەت بە سووتاندنی سەیارەی ئەو دوو مامۆستایە بۆ ناردووین، کە دوێنێ شەو لەبەر دەمی ماڵەکەی خۆیاندا سوتێنراون، ئەو سەرچاوەیە یەکێکە لە کارمەندەکانی ناو ئاسایشی سلێمانی و لە نێو خودی ئاسایش خۆیەوە بۆمان هاتووە، ئێمەش دەقی نامەکە، بە هەندێک دەستکارییەوە بڵاودەکەینەوە، تا بەهۆی شێوازی نووسینەکەی کەسەکە نەناسرێتەوە.
--------------------------------
سەرچاوەکەی نێو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، پیاوەکانی وەستا حەسەن بەم کارە هەڵساون، بەم شێوەیە بۆی نووسیوین:
وەستا حەسەن کە ناسراوە بە بەڕێوەبەری ئەمنە سەوزەکەی سلێمانی، لە ڕێگاى سەرخێڵى بەرپرسى بەشی هۆبەی ئۆپراسیۆنەکانى ئاسایشى سلێمانى ئوتومبیلى مامۆستایانى ناڕازیى سووتاند
رائید سەخێڵ کە بەرپرسى بەشی هۆبەی ئۆپراسێۆنەکانى ئاسایشى سلێمانیە، بەشاهیدى هەموو ئاسایشى سلێمانى مرۆڤێکى ماستاوچى و ئەڵقە لەگوێى وەستا حەسەنە و ڕەفتارى هەمیشە تووندوتیژیی و بەدڕەوشتى پێوە دیارە دژ بەنەیارانى یەکێتى و دەسەڵات، ئەم کابرایە هەمیشە بەرپرسى ئەرکە نهێنى و قێزەونەکانى وەستا حەسەنە بۆ سەرکووتکردنى ئازایخوازان و چالاکوانان ، بەدەر لەو موچەیەی وەریدەگرێت، هەمیشە پاداشت و پارەى تایبەتى دەدرێتێ.
هەر ئەم سەرخێڵە بوو پێشتر مامۆستا ئاوات و چەند چالاکوانێکى ڕفاند و هەڕەشەى لێکردن، بە شاهیدى (مفەوەزی معاونییەتێکى رۆژئاواى سلێمانى)، کە نامەوێت زانیاریی تەواو لەسەر ئەمە بنووسم، تا دەست بۆ سەرچاوەی ئەم هەواڵ و زانیارییە رانەکێشرێت. من لە نزیکەوە ئەیناسم، کەوا سەرخێڵ بانگى کردووە داواکارى زانیاریى وردى لێکردووە لەسەر ماڵى مامۆستا ئاوات و مامۆستا گولاله‌ سه‌دیق، پاشتر بۆ شەوەکەى ئەوە ڕوویدا کە ڕوویدا .
بە بێ هەر گومان و چەندوچونێک بەرپرسى سووتاندنى ئوتومبیلى هەردوو مامۆستاکە و هەر کارێکى تۆقاندن و تێکدەرانەى تر لە ئاییندەدا ئەمانە بەو کارە هەڵدەستن، من بۆ هەموو لایەکی رادەگەیەنم و بە کوردستانپۆست دەڵێم، کەوا خودى ئاسایشى سلێمانى و وەستا حەسەن و داردەستە چەپەڵ و دەستە ترسنۆکەی بەو کارە هەڵدەستن، جێبەجێکاری ئەو کارانەش، (سەرخێڵ)ى بەرپرسى بەشی هۆبەی ئۆپراسیونەکانى ئاسایشى سلێمانیە.
دەبێت خەڵکی سلێمانی و کوردستان، ئەم ناپاکانە بناسن و بە دادگای گەلیان بگەیەنن، ئەو رۆژەش نزیک بۆتەوە.
لە ئاسایشى سلێمانیەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە