پاراستن مامۆستا وشیاری تیرۆرکرد، یەکگرتووش بۆی پەردەپۆش کرد

Monday, 28/11/2016, 12:00

14876 بینراوە


یەکگرتووی ئیسلامی نەک تەنیا بێدەنگە، بەڵکو دەیەوێت تاوانەکە لە پارتی دوو بخاتەوە، داوادەکات ئەم کەیسە بە سیاسەت نەکرێت، بە پێچەوانەی ئەم هەڵویستەشیانەوە، لە لێدوانی چەند پەرپرسێکیاندا هەوڵ دەدەن ییکەن بە کێشەی نێوان سونە و شیعە و عیلمانییەکان. لە هەردوو حاڵەتەکەدا پارتیی و دەزگای پاراستن لەو تاوانە دوور دەخەنەوە.
-----------------------------------------------
كاتژمێر 10:30ی شەوی 22 /11 / 2016، هۆشیار ئیسماعیل پێشنوێژ‌و وتاربێژی مزگەوتی حاجی عومەر بندیان لە هەولێر كە بەرپرسی ناوەندی زانایانی یەكگرتوو بووە لە هەولێر، لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا بەدوو فیشەك بەسەختی برینداركرا و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا. کوردستانپۆست چەند رۆژێکە سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیە لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی د. وشیار، بۆ ئەو مەبەستەش توانیمان پەیوەندیی بە چەند دۆست و پەیامنێری کوردستانپۆستەوە بکەین، لەو بارەیەوە چەند زانیارییەک کۆبکەینەوە، کە لە خوارەوە سەرەنجامی ئەو پەیوەندییانە، ئەم راپۆرتە هەواڵەی پێ نووسرایەوە.
 چۆن؟ بۆچی؟ کەی پلانی تیرۆرکردنی بۆ دەرچوو؟
سەرچاوەیەک لە نیو دەزگای پاراستن بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا تیرۆرکردنی مامۆستا وشیار ئیسماعیل لە مێژوە بڕیاری لەسەر دراوە، سەرچاوەکە دەڵێت لە مانگى شەشی ئەمساڵەوە لە لایەن پاراستن و دەزگای دژە تیرۆری بنەماڵەی بارزانی بڕیاری بۆ دراوە، تا ئیستا چەندین جار موقەدەم نەسرەدین براى لیوا بەهادین جیگرى ئاسایشى گشتى لە هەولێر چاودێری ماڵی مامۆستا وشیاری کردووە. سەرچاوەکەمان دەڵێت ئاسایش لە هەموو لایەنەکانی ئەو پلانە لێکۆڵینەوەی بۆ کردووە، تا تیرۆرکردنەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو دۆسیەش موقەدەم نەسرەدین بەم شێوەیە کاری لەسەر کردووە:
1. کاتی رۆیشتن و چوونە دەرەوە و هاتوچۆی مامۆستا وشیار، لەگەڵ ژیانی رۆژانە و رۆتیناتی هەر یەکە لە کەسوکارەکەی، واتە چوونە دەرەوە وهاتنەوەی هەر یەک لە ئەندامانی خێزانەکە.
2. چاودێریکردنی دراوسێکان کراوە، تا بزانن ئەمانە کێن و پەیوەندییان لەگەڵ ماڵی مامۆستا وشیاردا چۆنە، هەروەها  ئەو ماڵانەی دەوروبەریان پشکنیوە تا بزانن چەند ماڵ کامێرای چاودێری هەیە!، تا لە کاتی پێوستدا دەست بەسەر فلیمەکاندا بگرن، هەروەها کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر تەواویی دراوسێکانیان کردووە.
سەبارەت بە بەهادین حەمە سەعید سەرچاوەکەی نێو دەزگای پاراستن دەڵێت، ئەم کابرایە بروانامەى نییە و بە نایاسایی کراوەتە لیواى ئاسایش و براکەشى نەخویندەوارە و بەناوى نەسرەدین حەمە سعید یەکەم دامەزراندنی بە پلەى مولازمى یەک تەعین بووە ئیستا روتبەى موقەدەمە، ئەم دوو برایە کاتی خۆی رۆلى سەرەکیان هەبووە لە تیرۆرى زەردەشت عوسمان، چونکە ئەوان سەرپەرشتی چاودێری ماڵی سەردەشت عوسمانیشیان دەکرد، بۆ مامۆستا وشیار ئیسماعیلیش هەر ئاوا بەو کارە هەڵساون.


کۆدی پاراستن:
دۆسییەکە بەرزدەکەینەوە بۆ دەزگای دژە تیرۆر، تا ئەوان بڕیاری لەسەر بدەن.
سەرچاوەکەی نێو دەزگای پاراستن دەڵێت، یەکێک لە کۆدەکانی دەزگای پاراستن ئەوەیە، هەر کاتێک کەسێکیان بانگ کرد و دواجار پێیان وت ئەو کەیسە و دۆسییەکەی تۆ لای ئێمە نەماوە دەیدەین بە دەزگاى دژە تیرۆر، مانای وایە ئیتر تۆ بڕیاری کوشتنت بۆ دەردەکرێت، ئەو قسەیە بە ویداد حسێنی رۆژنامەنووس وترا،وه‌كاتیك مامۆستا ووشیاریش  ئاسایش لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ل كردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی  گوایه‌ ژنیكی داعش  دێته‌ مزگه‌وته‌كه‌ی له‌دواجاردا پێییان گوتوه‌  كه‌ دۆسیه‌ی له‌ده‌ست ئێمه‌ نامینی و ده‌جیته‌ دژه‌ تیرور  ... ئه‌مه‌ په‌رله‌مانتاریكی یه‌كگرتوو ده‌لیت مامۆستا هوشیار به‌رله‌تیروركردنه‌كه‌ی پێیی گوتومه‌  سه‌یری لینكه‌كانی خواره‌وه‌ بكه‌ . ئەم کۆدە بەڵگەی تەواوی تیرۆرکردنەکەیە، ئەوانەی لە ئاسایش و پاراستن بانگ دەکرێن و دواجار ئەمەیان پێدەڵێن، ئیتر بەم کۆدە بڕیاری کوشتنەکەی بۆ دەردەچێت. پاش چەند رۆژێک یان هەفتەیەک فەرمانی کوشتنی ئەو دوو کەسەی سەرەوە جێبەجێ کرا.


سەبارەت بە دیارییکردنی کاتی تیرۆرکردنەکەش پەیامنێرێکمان بەم شێوەیە باسی لە رووداوەکە کرد: روژی 22/11/2016 کە بە پلانی دە‌زگای پاراستن  سە‌رۆكی یە‌كیتی زانایانی یە‌كگرتوی ئیسلامی لە ‌شاری هە‌ولێر تیروركرا، ئە‌م هە‌نگاوە‌ی دە‌زگای پاراستنیش دە‌رە‌نجامی كۆبونە‌وە‌یە‌كی دە‌زگای پاراستن بووە‌ روژی هە‌ینی  رابردوو 18/11/2016 لە ‌مە‌كتە‌بی بارزانی، كۆبوونە‌وە‌یە‌ك ڕێكخراوە‌ لە‌ نێوان ستافە‌ بریاردە‌رە‌كە‌ی پاراستن بە ‌بە‌شداری هە‌ریە‌ك  لە ‌مە‌سعود بارزانی، نیچیرڤان و مە‌سرور بارزانی، ئەویش بە پێی ئەو زانیارییانەی کە  چەند مانگی پێشوو لەسەر مامۆستا وشیار لەبەر دەستیاندا بووە، هەروەها ئەو ڤیدیۆیانەی، مامۆستا وشیار قسەی بۆ گەنجانی هەولێر کردووە، ئەمەشیان بە مەترسی زانیوە، وایان لێکداوەتەوە هەولێریش وەکو سلێمانی دەنگی ناڕازی تێدا بەرز دەبێتەوە،


کامێرای بەردەرکی ماڵەکەیان خراپ کردووە:
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت پاراستن بۆ خۆیان فرسەتیان هێناوە و کامێرای بەردەم دەرگاکەی ماڵی مامۆستا وشیاریان خراپ کردووە، چونکە زانیویانە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا زۆر لە نزیکەوە تاوانبارەکە دەناسرێتەوە، هەر بۆیە  ئەو رۆژەی تاوانەکەی تێدا ئەنجامدراوە، هیچ گومان لەوەدا ناهێڵێتەوە، کە بە مەبەست پاراستن دەستیان بە کامێراکەی دەرەوەدا گەیشتووە و خراپیان کردووە، بەبێ ئەوەی کەس بزانێت، ئەمەش تەواو گومانەکان دەکات بە یەقین. پاش ئەوەی تاوانەکەیان بۆ چۆتە سەر ئیتر بۆ خۆیان  ڤیدیۆی هەموو ناو حەوشە و دەرودراوسێکانیان کۆکردۆتەوە، یەک بە یەکیان سەیر کردووە، لە هەندێک لەو ڤیدیۆیانەدا بەشێکیان لێ قرتاندوون و لایان بردووە.


سیناریۆکانی دەزگای پاراستن
ئەو دوو کەسەی کە ئەمرۆ گیراون، ئەمەش سیناریۆی دەزگای پاراستنە بۆ بەلاڕێدابردنی کەیسەکە،! ئەو قسانەی کە ئەو دوو کەسە کردوویانە به‌هاریكاری پاراستنه‌ و  جونكه‌ هه‌واداری پارتی و بارزانین هه‌ردووك تومه‌تباره‌كه‌ی ئاسایش باسی ده‌كات ، ئەم جۆرە هەڵسوکەوتەی پاراستن کارێکی نامۆ نییە، دەزگای پاراستن کە تاوانێک ئەنجام دەدات  لەم جۆرە سینارۆیانەی زۆرە  و جێگای باوەڕ نییە! (تەنانەت ئەگەر پاراستن وەک تاکتیک، تاوانبارەکانیش بگرێت، نایدات بە دەستەوە و دواجار بۆ شوێنی نادیاریان دەنێرێت و دەیشارێتەوە).
سەرچاوەکە دەڵێت، پشتیوان سادق گه‌رجی پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌یه‌ به‌لام ئه‌مه‌ به‌س تیروریست په‌روه‌رده‌ ده‌كات وه‌ یه‌كێك له‌تیروریسته‌كانی پارتیه‌ و رولیكی ه‌مترسی له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌بینی  و كاره‌ساتی پشتیوان له‌وه‌شدایه‌  بریاری كوشتن ده‌دا   دوایی ده‌جیت فاتیحاش ده‌خوێنیت  هه‌وه‌ره‌ك له‌تیروری حه‌مه‌ پاشای پۆست كوردستان كردی ئه‌وا له‌تیروری مامۆستاهوشیاریش دوباره‌ی كردوته‌وه‌ . بیبینن ئه‌و تیروریسته‌ له‌پرسه‌ی شه‌هید ووشیار چ ده‌لێت؟

رۆڵی پشتیوان سادق:
سەرچاوەکەی نیو ئەو دەزگایە دەڵێت: دوای ئەوە دەزگای پاراستن ئەو سیناریۆیانەش دەهێنێتە پێشەوە بۆ ئەوەی  رووداوەکە چەواشە بکات، هیچ منەتیشیان پێی نییە و ترسیشیان نییە، کە دوایی بزانن سیناریۆکانیان لاوازە و کەس بڕوایان پێناکات، ئەمان یاری بە کاتیش دەکەن، پاش ماوەیەک ئیتر کەیسەکە دادەخەن و لە بیر خەڵکی دەبەنەوە، من دڵنیام ئەم رووداوە لەلایەن دەزگای پاراستن لە %100 لە رۆژانى داهاتوو سیناریۆى زیاتری بۆ دروست دەکەن، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە هاتنى پشتیوان سادق بۆ وەزارەتى ئەوقاف و دورخستنەوەى مەلا سەلیم شوشکەیى و نادر کانى کوردەیی، بە هەموویان کە نەیان دەتوانى مامۆستا وشیاردوور بخەوە لە بەر ئەوەى زۆر لەوانی تر لایەنگرى هەبوو، بەڵام لە هەڵبژاردنى پێشوودا، لقى على حسین راپۆرتیکى بەرز کردۆتەوە و مەترسى و کارىگەرى مامۆستایانى ئاینى هەولێرى بە مەترسى باس کردبوو، ئەمەش بۆتە هۆکاریک کە پارتى دەبێت ئیشى لەسەر بکات، بۆ ئەم کەیسەش پشتیوان سادق ئیشى باشى بۆ کرد. پشتیوان سادق توانی ئەو مامۆستایانە دووریان بخاتەوە، لەوانە:
1. مە‌لا عە‌بدولفە‌تاح محمد تە‌قە‌ لە ‌ماڵی كرا.
2. مە‌لا نادر كانی كوردە‌یی هێرشكرایە سە‌ر مزگە‌وتە‌كە‌ی و ریشی سوتێنرا
3. مە‌لا ئیدریس كاریتانی لە‌ خوتبە‌ دوورخرایە‌وە‌ و ئە‌و رۆژەی كە‌ دورخراویە‌وە ویستی خوتبە‌ بدا هێرشكرایە‌ سە‌ر مزگە‌وتە‌كە‌ی و چە‌ند نوێژخوێنێك بە‌ چە‌قۆ و قۆناغە‌ تفە‌نگ بریندار كران.
4. مە‌لا عوسمان كانی كوردە‌یی دورخرایەوە‌ و هێرشكرایە‌ سە‌ر مزگە‌وتە‌كە‌ی.
5. مە‌لا خالید گە‌ردی ئە‌ویش دورخرایە‌وە‌ لە‌ خوتبە‌دان،
6. مە‌لا سە‌لیم شوشكە‌یی ئە‌ویش خوتبە‌دانی لێقە‌دە‌غە‌ كرا، 
مە‌لا موسلیم فریز و مە‌لا شێرزاد عە‌بدولوە‌هاب ئە‌وانیش دوورخرانە‌وە‌ , بەڵام مامۆستا وشیار لەبەر ئەوەى یەکگرتووە بووە، تا ئەمڕۆش یەکگرتوو لەگەڵ پارتییدا بە هۆی هاوپەیمانێتیان لەگەڵ تورکیا سوکە هاوپەیمانێتىیەک لە نێوان ئەم دوانەشدا هەیە بۆیە نەیان توانى دوورى بخەنەوە، هەرچەندە هەوڵیان زۆر دا و ویستیان بیکەن بە پیاوی خۆیان بۆیان نەکرا، دواجار بڕیاریان دا  تیرۆری بکەن و لەناوی بەرن.



تە‌وە‌ری سە‌رە‌كی كۆبۆنە‌وە‌كە‌، قسە لەسەر ئەوە کراوە، چون هە‌وڵ  بدە‌ن پیش بە‌و نارە‌زایە‌تیانە‌ بگرن و نەهێڵن بپەڕێتەوە بۆ دە‌ڤە‌ری زە‌رد، هۆکارێکی دیکەش ئەوە بووە، کە لەم ماوەیەدا رەخنە و فشاری زۆریش خراوەتە سەر مەسعود بارزانی، کە لە دوای وتارەکەی لە باعشیقە کۆمەڵێک شەکری شکاند، و هێرشی کردە سەر خەڵکی سلێمانی و گاڵتەی پێکردن و وتی بۆ خۆتان هەڵپەڕین. ئە‌م كارو چالاكیانە‌ پارتی و بنە‌ماڵە‌ی بارزانی توڕە‌ كرد، پەیامنیرمان کە لە نێو دەزگایەکی پارتییش کار دەکات، دەڵێت‌ هاوكات بۆ ئەمە ترسیكی زۆر لە بارزانی نیشتوە‌ ، بۆیە‌ لەو ماوەیەدا داوا لە چەند بەرپرسێک کراوە، کە پێشنیار و رای خۆیان بدەن، لە کاتی گفتوگۆکاندا پێشنیاری پشتیوان سادقی وە‌زیری پە‌روە‌ردە ‌پشتیوان سادق، كە ‌باڵیكی كاریگە‌ر و تیروریستی هە‌یە‌، سەرنجی راکێشاون کە ئاماژەی بە بەکارهێنانی توندوتیژی کردووە و داوای کردووە کە تیرۆرکردنی  مامۆستا وشیار بەبەرچاو بگیرێت، تا خەڵکی پێ چاوترسێن بکەن و ئەو فشارەی کە لەسەر بارزانیشە بەهۆی لێدوانەکانییەوە کەمتر بکرێتەوە و لەبیر بچێتەوە، هە‌ر لە ‌كاتی گفتوگۆكاندا  ئەو خاڵانەی کە پێشنیار کراوە، دوو خاڵی دیکە باس کراوە لەوانە:
یەکەم: بۆ كپكردنە‌وە‌ی دە‌نگی نارە‌زایە‌تی خە‌ڵك با مووچەی دوو مانگ لە‌سە‌ریە‌ك بدرێت تا خە‌ڵك بیدە‌نگ بێت.
خاڵی دووەم، وەک پەیانێرەکەمان دەڵێت: بە تەواوی دڵنیانیم بەڵام پیدەچێت باڵی مەیانڕەویی بووە، کە داواکراوە جارێ هیچ نەکرێت، تا بزانن ئەو خۆپیشاندانانەی سلێمانی بەرەو کوێ دەڕوات.

موونەرمی یەکگرتوو لە ئاستی پارتیی:
سەرچاوەیەکی دیکە لە نێو یەکگرتووی ئیسلامی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەویش راگەیاند، کەوا هەوڵێك هەیە ‌پارتی و یە‌كگرتوو دۆسیە‌كە‌ ئاراستە‌ی ئە‌وە ‌بكەن، كە ‌ئیران و وزیرە شیعە‌كان دەستیان لە تیرۆرکردنی مامۆستا وشیاردا هەیە، ئەمەش بە لێدوانەکانی سەلاعەدین بەهادین و حاجی کاروان، ئەو نەرمی و لێدوانانەی یەکگرتوو کە لەم بارەیەوە دەیدەن، هەموو ئەمانەش بە قازانجی تورکیا و هەندێک لایەنی سونە دەشکێتەوە، ئەو سینارۆیەی کە بەتەمان دروستی بکەن، گوایە مامۆستا هوشیار دژایە‌تی كردنە‌وە‌ی مزگەوتی حوسینیەی‌  كردوە‌ لە‌ هەولێر، جگە لەوە دەنگی ئەوەش هەیە، کە تۆمەتێکی قێزەوەندی بۆ دروست بکەن و بڵێن هاریكاری داعشی نەکردووە، داعش شە‌هیدی كردوە‌ سەرچاوەکە دەڵێت، بەڵام خۆشبە‌ختانە‌ هەموو خە‌ڵك سیناریوی دە‌زگای پاراستن دە‌زانێت، ئە‌وە‌ی لە‌ هەموی شە‌رمە‌زارانە‌ترە‌ یە‌كگرتوە‌كان هەڵوێستیان زۆر شە‌رمنانە‌یە‌ و هەول دە‌دە‌ن تومە‌تە‌كە‌ لە‌سە‌ر پارتی لابەرن.


لە کۆتاییدا شایە‌نی باسە‌، کە ماوە‌ی ساڵێك زیاترە‌  پشتیوان سادق  سە‌رپە‌رشتی   لێدان و دە‌ركردنی و ئازاردانی هە‌موو  ئە‌و دە‌نگ و رە‌نگە‌ سیاسی و كە‌سایە‌تیانە‌ دە‌كات كە‌ خاوە‌ن پێگە‌ی جە‌ماوە‌رین لە هەولێر و لە ‌هە‌ڵبژاردنە‌كاندا دە‌نگی زۆریان هێناوە‌.
--------------------------------------------
سەرنجێک لەسەر دواکەوتنی ئەم راپۆرتە هەواڵە:
لەبەر ئەوەی دەنگۆی ئەوە هەبوو پاراستن و دەسەڵاتی هەولێر ناوی ئەو تیرۆرریستەکان ئاشکرا دەکەن، بۆ ئەو مەبەستە ئێمە ئەم بابەتەمان دوو رۆژ دواخست، دوایی یەکێک لەسەرچاوەکان پێیڕاگەیاندنین، لە روودانی هەر کارێکی تیرۆریستی ئاوادا کە پارتیی و پاراستن خۆیان پێی هەڵدەستن، پێشوەخت چەند کەسێکیان ئامادە و دەستنیشان کردووە، سینارۆیەکەشیان ئامادە کردووە، دوایی ئەوانە دەهێننە سەر تەلەفیزیۆن، یان ناو و وێنەیان بڵاودەکەنەوە، دوای ئەوە مەسەلەکە سەرنگوم دەکەن و لە بیر خەڵکی دەبەنەوە، ئەو کەسانەی ئەمان گرتوویانن، دەرباز یاندەکەن، یان رەوانەی دەرەوەی وڵاتیان دەکرێن.، هەندێک جاریش بۆ خۆیان لە ناویان دەبەن، بەڵگە نەویستە تیرۆرکردنی مامۆستا وشیار پاراستن خۆی پێی هەڵساوە.
--------------------------------------------
چەند سەرچاوەی ڤیدیۆ و هەواڵ لەسەر کەیسی تیرۆرکردنەکە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە