دەسەڵاتی کوردی دەڵێت، ئێمە پارە و سامانی وڵات دەزین، ئێوەش دەبێت بێدەنگ بن و بێ موچە دەوام بکەن

Thursday, 01/12/2016, 14:03

3712 بینراوە


پاش ئەوەی دەسەڵاتی یەکێتیی و ئەمنە سەوزەکەی سلێمانی هەڵیان کوتایە سەر خۆپیشاندەرانی ناڕازیی و مامۆستا و فەرمانبەرانی بێموچە، ئەمڕۆ لە بەیانییەکی زوودا نزیکەی ١٣ چالاکوانی ئەو خۆپیشاندەرانەیان گرت بە بەرچاوی کەسوکار و خێزانیەکانیانەوە لێدان و سوکایەتییان پێکردن. وەک کوردستانپۆست ئاگادارە، بۆ ئەو رووداوە ئیستا پەیوەندیی بە چەند لایەنێکی جیهانییەوە کراوە، ئاگاداریی ئەو رەوشەی باشوور و سلێمانییان کردۆنەتەوە، کە بە فەرمانی قوبادی کوڕی تالەبانی، ئەمنە سەوزەکەی سلێمانی بەو کارە هەڵساوە.
هیوادارین رێکخراوی ١٧ شوبات و رێکخراوە مەدەنییەکانی دیکەش  بۆ ئەو مەسەلەیە لە رێگای خۆیانەوە ئاگاداری لایەن و ناوەندە جیهانییان بکەنەوە، تا زیاتر دەسەڵاتی باشوور سووک و ریسواتر بێت.
لە خوارەوە دەقی ئەو هەواڵەش بڵاودەکەینەوە کە (دەستەڵاتی گەڵ) لە فەیسبووک بڵاویان کردۆتەوە و باس لە چۆنێتی گرتنەکە دەکات.
---------------------------------)
ده‌سته‌ڵاتی گه‌ل: ئه‌مڕۆ 2016/12/01 رۆژێکی تری خۆیشاندان بوو. رۆژی 12/30 دوا کات بوو که‌ ده‌سته‌ڵات له‌ سلێمانی وه‌ڵامی داواکاریی مامۆستایان بداته‌وه‌. به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتی جاهیل بڕیاری دابوو وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ بێت که‌ نه‌ک داواکاریی به‌ڵکو رێگا له‌ خۆپیشاندانیش بگرێت.
به‌یانی زوو چه‌ند که‌سێکی له‌ چالاکان گرت. له‌وانه‌ مامۆستایان "ئاوات حه‌سه‌ن" و "گوڵاڵه‌ تۆفیق".
کاتژمێر 9ی به‌یانیش کاتێک که‌ ده‌بوو جه‌ماوه‌ر کۆببێته‌وه‌، هێزێکی زۆر له‌ ئاسایش و ده‌زگاکانی تری چه‌کدار به‌ ره‌وینه‌وه‌ و ده‌رکردن و گرتنی خه‌ڵک ده‌ستیان پێ کرد. ده‌یانویست رێگا له‌ خۆپیشاندان بگرن. قه‌ده‌غه‌یان کرد بوو وێنه‌ بگیرێت. هیچ میدیایه‌ک له‌وێ نه‌بوو. به‌ڵام ده‌سته‌ ده‌سته‌ خه‌ڵک له‌م لاو له‌ولا کۆ ده‌بوونه‌وه‌. ژماره‌یه‌ک روو به‌ رووی هێزه‌کان ده‌ستیان کرد به‌ هاوار:
بڕۆخێ دز بڕۆخێ دز!
تا وای لێ هات که‌ گردبوونه‌وه‌ ده‌ستی پێ کرده‌وه‌ و هێزه‌کانی ده‌سته‌ڵات نه‌یانتوانی قه‌ده‌غه‌ی خۆپیشاندان بکه‌ن.
جه‌ماوه‌ر هاورایان ده‌کرد:
به‌ یه‌کێتی و به‌ گۆڕان
سلێمانیان دۆڕان.
هه‌روه‌ها داوای به‌ربوونی به‌نده‌کانیان ده‌کرد. له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سلوگانی تردا.
هه‌رچه‌نده‌ باران ده‌باری به‌ڵام جه‌ماوه‌ره‌که‌ هه‌ر به‌رده‌وام بوون. دواتر تاکه‌ تاکه‌ چه‌ند میدیایه‌ک په‌یدا بوون.
به‌گشتیی خه‌ڵک هاوارایان ده‌کرد:
بایکۆت به‌رده‌وامه‌! بایکۆت به‌رده‌وامه‌!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە